پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
براکلی و تەختی خەوەکەی
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

براکلی و تەختی خەوەکەی

براکلی و تەختی خەوەکەی
براکلی و تەختی خەوەکەی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: #محەممەدئەمین مەجیدیان#

ئێوارەیەکیان براکلی لە دەوروبەری بەنداوی 'ئیمبانکمێنت' چاوی ئەگێڕا بۆ شوێنێکی دانیشتن، بۆ ئەوەی ماندوویی لەشی دەرکا و نەختێک بیر لە ژیانی خۆی بکاتەوە. هۆکاری ئەمەو هۆی ئەوەی لەبەرچی کوڕەکان بانگیان لێئەکرد 'رۆکابی' لە درێژەی ئەم چیرۆکەدا پێدەزانین.
براکلی خەلکی توباگۆ بوو، ئەو شوێنەی کە دەگێڕنەوە ڕۆبینسۆن کڕۆزۆ و جومعە لەوێ بوون. ئەم دوڕگەیە هەموو شتێک ڕەشداگیرساوی بەر تاوە.
براکلی دێتە لەندەن و بڕیاری وایە کارێک پەیدا بکا. تازە دامەزرابوو کە نامەیەکی لەلایەن پووریەوە پێدەگا، تیایدا دەڵی: تیناش گەرەکیە بێتە لەندەن. تینا خزمێکی دووری براکلی بوو. ئەم دوانە لە توباگۆ دوو هاوڕێی نزیکی یەکتر بوون. لە ڕاستیدا هۆکارێک کە پاڵی نابوو بە براکلییەوە دوڕگەی توباگۆ بەجێبێڵێ، هەڵێ بۆ لەندەن ئەوە بوو هەستی دەکرد ئەو و تینا ئەوەندە لەیەک نزیک بوونەتەوە خەریکن دەبنە ژن و مێرد.
بۆیە یەکسەر بۆ پوری نووسی، نا نا، با نەیێت، چونکە هەست دەکا ئەگەر ئەم کچە بێتە لەندەن ئەکەوێتە گێژاو و دەردەسەرییەوە. پووریشی نووسیبوویەوە و گوتبووی مەبەستی ئوە نەبووە بڵێ تینا دەیهەوێ بێتە لەندەن، بەڵکوو مەبەستی ئەوە بووە کە تینا هەر ئێستا بەڕێوەیە بۆ لەندەن.
براکلی دەستی بە سەریەوە گرت و پڕ بەخۆی قیژاندی. ئەو ئێوارەیە کە قەتار لە بەندەرەوە گەیشتە ئیزگەی واتێڕلوو، براکلی خۆی گەیاندە ئەوێ. هەر کە تینا لە قەتار دابەزی، بێئەوەی خۆی خەریک بکا بە بەخێر هاتن و پرسینی هەواڵی کەسوکار و شتی لەو بابەتە، لە تینای پرسی: بۆ هاتووی بۆ ئێرە؟ لە لەندەن چی ئەکەی؟ خۆ من نووسیبووم بۆ ماڵەوە لێرە ژیان چەند سەختە؟
تیناش هەر بەو شێوە هاتە وەڵام و گوتی: چی بووە، ئەم وڵاتەت کڕیوە؟ فەرمانڕەوای ئەم وڵاتە تۆی؟ شاژنی بریتانیا لە تەختی پاشایەتی هاتۆتە خوار؟.
براکلی وتی: ئەزانی لە کوێی؟ ئەزانی بۆ کوێ بچی؟ ئەزانی چی بکەی؟
تینا وتی: ڕاست ئەچم بۆ ئیدارەی کولونیاڵ.
ئەری، وائەزانی ئیدارەی کولونیاڵ چییە؟ پێتوایە هەموو کارێکت بۆ چێبەجێ ئەکەن؟ باوکی چاکت لەوێ هەیە کارت بو بکا؟
بەدەم ئەم مشتومڕەوە، براکلی جانتاکەی تینای هەڵگرت و بەرەو ژوورە چکۆلەکەی لە گۆڵدین گرین کەوتنە ڕێ.
کە گەیشتنە جێ، تینا چاوێکی بە ژوورەکەدا گێڕا و مشەیەکی کرد و وتی: ''تەماشای ئەو ژوورە کە! تۆ شەرم لە خۆت ناکەی؟ گوێ بگرە، براکلی وتی، باشترە قسەی لێ نەکەی، هەر کە هاتی ئەمزانی ئەیکەیە هەرا.
تینا خێرا دەستیکرد بە ڕێک و پێک کردنی ژوورەکە و گوتی: هەوا ساردی ئەکا. کورسییەکەی خستە ئەملا و مێزەکەی پاڵنا بەو لاوە. هەموو ماڵەکەی براکلی هەژاری سەرەو ژێر کرد.
ئەی چۆن ئەم ژوورە گەرم ئەکەی؟ کوا زۆپا گازییەکەت، زۆرم لە سەری بیستووە؟ براکلی بە نابەدڵییەوە شیلینگێکی خستە میترەکەوە و گازەکەی هەڵکرد.
جێت هەیە بۆ خواردن؟ هەر بەدەم ئەم پرسیارەوە چوو بە لای دٶڵابەکەو ئەو خواردەمەنییە پاشەکەوتخراوانەی هێنایە دەر کە بۆ ڕۆژانی زستان هەڵیگرتبوون. براکلی هەر وەکوو هۆشی لێبڕا بێ، ڕاوەستا بوو سەیری ئەکرد، کە تینا نیسک و برینجەکەی خستە سەر چاوەی گازەکە.
لەوانە گەڕێ. براکلی وتی. ''من ئیستا کار ناکەم، پارەش لێرە وەک توباگۆ بە دارەوە ناڕوێ.
لەکاتی خواردندا تینا وتی: ئەبێ خێرا کار پەیداکەی، تۆ هەمیشە پیاوێکی تەمەل بووی.
براکلی لە حاڵێکدا بەدڵەوە لە چێشتەکەی بەردەمی دەخوارد کە تینا بە شێوەی لای خۆیان لێینابوو، یەکەمجاریش بوو لەوەتەی هاتبووە لەندەن خواردنی وای دەخوارد، وتی: بێدەنگ بە تۆ ئاگات لە هیچ نییە.
تینا دەڵێ: ئەی سبەی بەیانی کەی لە خەو هەڵدەستی؟ براکلی بە شێوەیەکی ناروون وەڵامی دایەوە، نزیک بە سەعاتی دە.
سەعاتی شەش باشە، ئەو کاتەی کەڵەشێر ئەخوێنێ. تۆ لە لەندەن دەنگی کەڵەشێر نابیستی. براکلی وتی. ئەمجا کەوچکی خواردنەکەی دانا و لەبەر خۆیەوە بۆڵاندی، سەعات شەش! تۆ دەبێ شێت بی! سەعاتی شەش وەکوو نیوەشەو وایە لە زستاندا، خەڵک هێشتا لە گەرمەی خەودان.
تینا دووبارەی کردەوە، سەعات شەش.
براکلی دەستی لە خواردن هەڵگرت. جگەرەیەکی داگیرساند و کەوتە گۆرانی وتن بە فیکە، هەروەک لە دنیایەکی تر بێ و ئاگای لە تینا نەبێ.
خواردنێکی ناخٶش نەبوو لە لای زۆپاکەوە پەلی لێ ڕاکێشا. ئەوسا وتی: سەیر کە تینا، چەند دانەیەک پەتووە کۆنت ئەدەمێ، کۆتەکەیشت وەک سەرین بپێچەرەوە بۆخۆت دەتوانی لەو قوژبنە لەسەر عەرزەکە ڕاکشێی.
من، لەسەر عەرز؟ شەرم ناکەی!؟
ئەرێ، تۆ دەبینی تەنیا تەختێکی خەومان هەیە...
من لەسەر تەختەکە دەنووم.
کچێ زستانە، بیر بکەرەوە ئەگەر بمەوێ لەو گۆشە بە دوو پەتووی کۆنە بنووم بەیانی وشک و ڕەق هەڵدەستم لە خەو...
سەرەنجام ئەمە براکلی بوو لە گۆشەی ژوورەکەدا تا بەیانی لە سەرما هەڵلەرزی و تیناش لەسەر تەختەکە پرخەی خەوی ئەهات.
وادیار بوو براکلی هێشتا چاوی نەچووبووە خەو تینا ڕایوەشاند، هەستە، سەعات شەشە.
براکلی لە ژێر لێوەوە دەستی کرد بە کوفر کردن
تینا وتی، ئەمە نابێ، تا من لێرەم زمانی خراپ لە دەمتا بگەڕێ. خێرا خێراش دەهات و دەچوو، ناشتایی داێە براکلی، جلی پێ لەبەرکرد و بەو سەرمایە بە بٶڵەبۆڵ ناردی بۆ خیابان. بڕۆ، کارێک پەیداکە، کارێک.
نزیک بە سەعاتی دە، ئەوکاتەی کە لە کافەیەک خەریکی قاپ و کەوچک شتن بوو، براکلی زانی چیی بەسەر هاتووە.
ئێوارێ کە ڕۆیشتەوە ماڵ، تینا پەردەیەکی بەسەر تەختەکەدا کێشابوو، هەموو شتێک خاوێن و ڕێکوپێک بوو. براکلی نەیدەزانی بۆ کوێ بڕوانی بۆ کورسییەک لەسەری دانیشێ.
ئەبینم خۆت بۆ ئەم ماڵە ئامادە کردوە. براکلی بە شێوەیەکی ڕقانی وتی. تیناش وەڵامی دایەوە، ئەی تۆ چۆن بیر ئەکەیەوە؟
جاروبار هاوڕێ کوڕەکانم بۆقومار دێنە ئێرە.
ئەوە ئیتر تەواو.
جارجاریش کچێکی دۆستم دێتە دیدەنیم.
ئەویش ئێستە تەواو.
کەوایە هەموو شتێکت داگیر کردوە.
پوورم گوتی ئاگام لێت بێ.
ئەبێ بزانم ئەتۆ بۆ هاتووی بۆ ئینگلیس؟
بە تێپەڕبوونی چەند حەوتوویەک جۆرێک هەڵس و کەوت لە نێوانیاندا دامەزرا، بەڵام ئەوەی کە براکلیی نیگەران دەکرد، تەختی خەوەکەی بوو. هەموو شەوێ بەدەم لەرزینەوە تا بەیانی لە گۆشەیەکا وەنەوزی ئەدا.
هەستە کوڕە، سەعات شەشە، دەبێ بچی بۆ کار.
براکلی بۆ چەند حەوتووان لەسەر تەختەکەی نەنووست. ئەمەش بۆی ببوە وەسواس. لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، لە بەر ویترینی ئەو دووکانانەی تەخت و دۆشەکی نەرمیان دانابوو بۆ سەیر کردن، چاوەکانی ئەقونجاند و ئاخی هەڵئەکێشان.
تەختێکی یەک کەسی، تەختێکی دووکەسی، بچیە سەری بێیتە خوار، هەموو ئەو شتەبوو چاوی بۆ ئەگێڕا.
شەوێکیان کە شیشەی چاوە پەنجێرەکان سەهۆڵیان بەستبوو، براکلی لە خەو ئاگای بۆوە، بینی ناتوانێ بجووڵێ. هاواری کرد:
تینا.
چییە.
خەوتووی؟
بەڵێ.
تینا، دەخوازی شوو بکەی؟
شووو، بەکێ؟
بەمن.
بۆچی.
چونکە دەتوانم لەسەر تەختەکەم بنووم، مەبەستم ئەوەیە ئێمە لە تۆباگۆ یەکترمان باش ئەناسی، ئێستاش تۆ لە لەندەنی، چی بیر ئەکەیەوە؟
باشە زۆر چاکە، بەڵام تۆ دەبێ ئاڵوگۆڕێک بەسەر خۆتا بێنی.
باشە تینا.
ئەگەر زەماوەندمان کرد، ئیتر کەریەتی دوایی دێ. لە کارەوە ڕاست دێیە ماڵەوە. نامەوێ تەماشای یەک کچی سپیش بکەی.
باشە تینا.
کاری خێر هەرچی زووتر بکرێ باشترە. براکلی پاڵینا بە تیناوە بۆ دایرەی تۆمار کردن. کارەکان کە تەواو بوون، ئیتر هەر بیری لەوە ئەکردەوە، دوای خەوتن لەسەر ئەو عەرزە ساردە، نووستن لەسەر تەختی خەو چەند خۆشە تیناش لەگەڵتا بێ و گەرمت کاتەوە.
دوای ڕی و ڕەسمی مارەکردن، تینا وتی: ئەی مانگی هەنگوینمان؟ براکلی وتی، بۆ هاوین جارێ با بچینەوە ماڵ، من زۆرماندووم، هەست ئەکەم ئەتوانم چەند حەفتەیەک بنووم. لە ڕێی گەڕانەوە بەرەو ماڵەوە، تینا وتی: براکلی! خەبەرێکی خۆشم هەیە بۆت. بزانە ئەمشەو کێ دێ بۆ لەندەن بۆ لامان. براکلی بەدەم باوێشکدانەوە گوتی: باوە مەسیح. نا، نا، پوورێ دێت. من بۆم نووسی بێت، چونکە ژوورەکە زۆر بچووک نییە، تا جێگایەک پەیدا دەکەین دەتوانین پێکەوە بسازێین. دوایی من و ئەو دەتوانین کاریش پەیدا کەین. ئەویش یارمەتیما ئەکا. براکلی بە نووزەنووز وتی، تۆی نەفام دۆزەخمان بۆ ساز ئەکەی. دوای ئەوەی کە گەیشتنە ماڵ، ترسێکی زۆر ڕووی لە براکلی کرد. پێش ئەوەی بکەوێتە قسە لەسەر کورسییەک دانیشت و بە ئارامی وتی: بەڵام تینا، ئێمە جێگەمان نییە پوورێ لێی بنوێ.
تینا وتی: خەمت نەبێ، ئەو دەتوانێ لەگەڵ من بنوێ تا جێگایەکی تر پەیدا دەکەین.[1]
ئەم بابەتە 103 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 19-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 20-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 103 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!