הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,261
תמונות 106,498
ספרים 19,256
קבצים הקשורים 96,949
Video 1,386
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
هەنگاونان بەرەو ئاسۆ
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
هەنگاونان بەرەو ئاسۆ
מאמרים

هەنگاونان بەرەو ئاسۆ
מאמרים

هەنگاونان بەرەو ئاسۆ
خانەخوێی بەویژدان، جوامێرانە لێمان جودا بووەوە و خاوەن ماڵ گەڕایەوە، ئێمەش ملی ڕێگامان گرتە بەر. نەرمەبایەکی سارد و شنەی گەڵا و چریکەی ناوناوەی باڵندە و تەقەی تاکوتەرای سەربازە زارەترەکچووەکانی ناو ڕەبایەکان و خشەی شەڕواڵەکانمان و خیزەی هەناسەی سییەکانمان، چپەچپی نێوان من و هاوڕێکەم (حسێن) لەبەر ترووسکەی جریوەی ئەستێرەکاندا؛ لەناو یەکتردا تێکەڵ دەبوون. ئەستێرە کان چەشنی کچۆڵەی شەرمنی هەرزەکار، بەسەر سەرمانەوە سەرەتاتکێیان دەکرد، تێکەڵ بەیەک بووبوون، هەموو ئەمانە چەندە دژ به یەک بوون، بەڵام وەک سیمفۆنیایەک دەهاتە بەر گوێم. سیمفۆنیای مەرگ، مەرگ لە پێناو گەڕان بەدوای هەقیقەت و ڕەتکردنەوەی ستەم و چەوسانەوە. له ڕاستیدا مارشێک بوو، مارشی سەربازی کە پڕی بوو لە ئاوازی مەرگەسات و خوێن و مردن. تەپەی پێمان هەر لە تەپڵی فەنابوون دەچوو. شەوێکی دەیجوور بوو، وەکوو کۆرپەلە توند ئێمەی بە باوەشی خۆیەوە نووساندبوو. چۆن دایک کۆرپەکەی دەخەوێنیت و لایلایەی بۆ دەکات، بەو شێوەیە لایلایەی بۆ دەکردین و دڵی دەداینەوە و پێی دەگوتین: مەترسن، شەو قەڵای مەردانە. هیممەت بکەن و هەنگاوەکانتان پێکەوە گرێ بدەن و وچان مەدەن، هاکا گەیشتنە مەزاری ئەو هەقیقەتە مردووەی ئێوە پێتان وایە زیندووە!
ئاوەها هێدی هێدی هەنگاوەکانمان خاو دەبوونەوە، برستمان لیێ بڕا و شل و شەکەت بووین، ئێمە گەشتی وا ترسناک و دوورودرێژمان نەبینیبوو، بۆیە بەناچاری دوای ئەوەی چەندین فرسەخ دوور کەوتبووینەوە، لەپەنا تاوێرێکدا لەسەر گازەرا ی پشت خۆمان دا بە زەویدا. جەستەمان شەلاڵی ئارەقە و هەناسەی مەرگمان تێکەڵ بە هەوای سارد بووبوو. تاوێک سەیری قووڵایی ئاسمانمان دەکرد، خەریک دەبوو خەو دەیبردینەوە، ڕاست بووینەوە و پریاسکەکەمان هێنایە پێشەوە و کردمانەوە، هەندێک تەماتە و نان و هێلکەمان دەرهێنا و لەو دەمەدا بەراوردی نێوان عومەری سیخوڕ و عومەری خانەخوێی مرۆڤپەروەر بەرەو قووڵایی خەیاڵێکی بێسەروبن پەلکێشیان کردم. بە ئاهێکی ساردی پڕ شۆک و سەرسامی، خەیاڵەکەم پچڕاند و لەگەڵ حسێنی هاوڕێمدا دەستمان بە ژەمە ناوەختی خواردنی ماندووێتی کرد. چێژی ئەو خواردنە و بەهانای خاوەنەکەی، ورەبەخش بوون. لە دواییدا لەبەر تیشکی ئامۆژگاریی خانەخوێکەمان، بە مێشکی جەنجاڵەوە بەبێ ئەملا و ئەولا کردن، ڕێک ئەو توولەڕێیەمان گرت. پاشان گەیشتینە چەمێکی خوڕ، چەمێک ژیانمی گۆڕی. لەوێ کەوتینە بیرکردنەوە بۆ ئەوەی کارێک بکەین ئاوی چەمەکە نەمانبات و بگەینە ئەوبەر چەمەکە. قسەکانی خانەخوێ دەستی هەردووکمانی پێکەوە گرێ دا و هێواش هێواش قولەپێمان خستە ناو ئاوەکەوە و کەوتینە هەوڵی پەڕینەوە. لە دڵی خۆمدا زۆر دەترسام و هانام بۆ هێزێکی نادیار دەبرد، تاوەکوو لەم ئاوە دەربازمان بکات. زەحمەتی ئەو ساتەوەختە لە گێڕانەوە نایەت، دژوارترین و پڕمەترسیدارترین ساتەکانی ژیانم بوو تا ئەو کاتەی لە ئاوەکە چووینە ئەوبەرەوە. بەڵام کاکە حسێنی هاوڕێم لە من گەورەتر و هێمن و لەسەرخۆ و بەسەبر و بەتەحەمولتریش بوو. جارجارەش دەنگی سەیروسەمەرە دەهاتە بەر گوێم و پەردەی گوێکانمی دەلەراندەوە، گوتم: کاک حسێن ئەو دەنگانە چین؟ وەڵامی دایەوە و وتی: مەترسە، گیانداری خشۆک و چەقەڵ و گورگن، بمانخۆن باشترە لەوەی سیخوڕێک بازرگانی بە خوێنمانەوە بکات! شەرمم نەکرد، ترسی خۆمم دەربڕی، چونکە لە تەمەنمدا تراژیدیای وام نەبینیبوو. ئاخر منێکی مێردمنداڵی بێتاوان لە کوێ و ئەم هەموو ڕووداوە سەیروسەمەرە لەناکاوەی لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بەسەرمدا هات، لە کوێ؟ قەدەرە و هاتووە و بە ویستی خۆم بەپیریەوە چووم و دەبێت بەرگەی بگرم. بەدەم ڕێگەوە هەزار و یەک غەم و خەیاڵ بە مێشکمدا گوزەریان دەکرد، خەریک بوو لە پەلوپۆی دەخستم. نزیکەی کاتژمێرێک ڕێگابڕینی پڕ لە دڵەڕاوکێ، بە خۆمان نەزانیبوو کە تەواو له ڕەبایەیەکی دوژمن نزیک کەوتبووینەوە، به جۆرێک گوێمان لە دەمەتەقێی نێوان سەربازەکان بوو. خێرا دوور کەوتینەوە له ڕەبایەکه، بەڵام ئەوان ناوبەناو فیشەکی گڕداریان به و ناوەدا دەتەقاند، ئەمەش زیاتر هانی دەداین ماندووێتی لەبیر خۆمان بەرینەوە. ئێمە لە ترسی ئەوان و ئەوانیش لە ترسی ڕۆحی خۆیان، ئەوان بە تەقەی تفەنگ و ئێمەش بە ترپەی دڵ و هەناسەی ساردمان...
ئەو شەوە ترسناک بوو، چۆقەچۆقی ددانی هاوڕێ نەخۆش و لەرزوتالێگرتووەکەم وەک دەنگی کەمانچەی سامناک دەهاتە بەر گوێم، وەلێ خوڕەی ئاوی چەمەکە هەموو شتێکی لەبیر بردینەوە. چەکەکەم لە باوەش دەنا و دەمخستەوە شانم، دامدەگرتە خوارەوە و ئاوڕێکی ئەملا و ئەولای خۆم دەدایەوە و ماچێکم دەکرد و دەمخستەوە باوەشم، وەک بڵێی منی مێردمنداڵ، کۆرپەلەی نۆبەرەی خۆم دەلاوێنمەوە، ئاوا قسەم لەگەڵیدا دەکرد. تۆ بیرت نییە، هێشتا تۆم نەبوویت، ڕۆژێکیان لە دەمەدەمی هەرەسی شۆڕشدا بوو، پێشمەرگەیەک خۆی ڕادەستی دوژمن کردبوو. لەبەر دەرکی سەرادا و بەبەر چاوی حەشامەتێکی زۆرەوە، بە پێڵاوە دڕاوە لاستیکەکانیەوە، ئەفسەرێکی بەعسی دا بە زەویدا و چووە سەر سەری و پاشان تەواوی پیاوانی ڕژێم و سیخوڕەکانی تێی ئاڵان و زۆریان لێ دا، خوێن لە سەرتاپای جەستەیەوە دەچۆڕی... ڕۆڵە، من بۆیە تۆ لە ئامێزی خۆمدا دەلاوێنمەوە، دەمەوێت تۆڵەی فرمێسکی ئەو خوشک و دایکەی ڕۆڵەی شەهیدانەم بۆ وەربگریتەوە. مەهێڵە جووتیارەکان ڕەز و باخیان بسووتێت، مەهێڵە ئافرەتمان ئەتک و مناڵمان بە توونی ئاگری شۆفێنزماندا بکرێت. من تۆم لە بیلبیلەی چاوم خۆشتر دەوێت، چونکە تۆ ئاوات و ئامانجی بەرزی پاشەڕۆژی ژیانمیت، داڵدەمی و پشتوپەنامیت. تۆ دوا ئاواتمی و ئومێدی گەورەم پێتە. گەلێک هەوڵم دا نۆبەرەکەم قەڵەم و کاغەز بێت، بەڵام نەیانهێشت و لەباریان برد. شوکر تۆم هەیت... شڵپ و هوڕی لەناکاوی چەمەکە، زریزەی ئەم خەیاڵە بێسەروبنەمی یەک یەک لێک ترازاند. من و کاکە حسێنی هاوڕێ و برام، یەکسەر توند خۆمان دا بە زەویدا و خۆمان پێوە نووساند. لەپڕێکدا زەلامێک بە سواری هێسترەکەیەوە خۆی کرد بەمبەری ئاوەکەدا، دوای تەواو لێوردبوونەوەی، ئاهێکمان وەبەردا هاتەوە و دڵنیا بووین لەوەی ئەم جارەش سەلامەت دەردەچین. هەرکە سوارەکە بە ئێسترەکەیەوە پەڕییەوە و هاتە ئەمبەرەوە، ئێمەش زۆر بەخێرایی و یەکسەر لە بەردەمیا بەرزەپێ هەستاینە سەر پێ و هێسترەکەش بە بار و خاوەنەکەی سەریەوە سڵەمییەوە. کاتێک کابرای قاچاخچی بە دڵنیایی و سەرسامییەکی تێکەڵەوە لێمان ڕاما، چونکە کە قسەشمان لەگەڵدا دەکرد، ئه و وەڵامی نەدەدایەوە. لەپڕ دەرکەوتنی ئێمە و هەستانە سەرپێی کتوپڕمان، ترساندبووی. بە شێوازێک ترس دایگرتبوو، دوای چەند خولەکێک هاتەوە سەر خۆی و وەکوو ئەوەی تازەبەتازە قسەکانی ئێمە لە گوێیدا بزرنگێتەوە. پاشان بۆی ڕوون بووەوە کە ئێمە لێقەوماوین و لەسەر وڵاخەکەی دابەزی و کەوتە پرسیارلێکردنمان: ئەوە خێرە، چی دەکەن لێرە؟ ئێوە چی کارەن و بۆچی گەیشتوونەتە ئێرە؟ ئێمەش بەسەرهاتی خۆمان بە ورد و درشتی و بەخێرایی بۆ باس کرد، ئەویش بێ یەک و دوو ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنمان دەربڕی. بێگومان وەڵامەکەی ئەو بەلای ئێمەوە نامۆ نەبوو، کە داوای پارەی لێ کردین لەبەرامبەر پەڕینەوە و ڕێنماییکردنمان و وتی: هەریەکەتان بە دە دینار دەپەڕێنمەوە. خۆ ئەگەر بتانەوێت بتانگەیەنمە ناو ئاوایی، بۆ ئەوەش یەکی پانزە دینارتان لێ دەستێنم. من ئەو کاتە سی و پێنچ دینار و حسێنی هاوڕێم چل دیناری پێ بوو. ئێمەش ڕازی بووین و یەک یەک بە سواری هێسترەکەی پەڕاندینیەوە و پێی وتین: مەترسن، دانیشن و پشوویەک لێرە بدەن، ئێرە ترسی نییە. من دەچمە ئەوبەر و دەبێت بگەمە لای هەندێک بارهەڵگر کە چاوەڕێمن، بارەکەیان ڕادەست دەکەم و دەگەڕێمەوە لاتان و لەگەڵ خۆمدا دەتانبەم بۆ شوێنی مەبەست. موچرکەی خۆشی و شادی جەستەمانی داگرتبوو، هەر چی ناخۆشی و ترس و دڵەڕاوکێ و ماندووبوونی ڕێگاوبان بەسەرماندا هاتبوو، هەموویمان لەبیر چووەوە. لە شوێنی خۆماندا ڕاکشاین، پێڵووی چاوەکانم قورس ببوون و لە زۆرانبازیی خۆم و نیمچەخەودا بووم. هات و هاواری قاچاخچییەکە ڕایچڵەکاندم و خەوی لە چاوەکانم تۆراند و زۆر بەخێرایی وتی: دەی باوکم، با بەڕێ بکەوین! دواتر بەدەم قسە و باسەوە کەوتینە ڕێ، لە نیوەی ڕێگەدا بووین قاچاخچییەکە پێی وتین: پانزە خولەکێکمان ماوە بگەینە جێگەی خۆتان، پارەکەتان حازر بکەن! ئێمەش پارەکەمان پێ دا، بەڵام ئەو پانزە خولەکەی ئەو باسی کرد، لە کاتژمێریک پتر تێپەڕی کرد. ئەمە تەنها قسەی ناڕاستگۆیانەی ئەم نەبوو، بەڵکوو هەموو قاچاخچییەک لەم قسە ناڕاستگۆیانە دەکات، چونکە گەر وا نەبێت، به قسەی خۆیان، کاریان ناڕوات بەڕێوە. کاتێک نزیک ئاوایی بووینەوە، سیمفۆنیای مەرگی ڕابردوومان بوو بە سیمفۆنیای ژیان و بووژانەوە: هۆهۆی کاکی شوان، قووقەی کەڵەشێر، باعەباع و دەنگ و زەنگۆڵەی ڕانەمەڕ و بزن... بە ماندووێتی و شەکەتییەوە، بە سەرتاپای جەستەمان ئارەقەی لێ دەچۆڕایەوە، بە پێڵاوی قوڕاویی دڕاو و پێ ئاوساوەوە، بە خۆشترین دیمەنی بەرەبەیانییەکی پڕ ئازادیمان سپارد و گەیشتینە ناو گوندی خانمە شێخان و لە کابرای وڵاخداری قاچاخچی جیا بووینەوە.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,140
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
פריטים המקושרים: 53
ביוגרפיה
הספרייה
מאמרים
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( زریان سەرچناری ) על 22-07-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ئاراس ئیلنجاغی ) ב- 23-07-2022
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ئاراس ئیلنجاغی ) על: 22-07-2022
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 1,140
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,261
תמונות 106,498
ספרים 19,256
קבצים הקשורים 96,949
Video 1,386
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.437 2!