Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,157
Immagini 106,497
Libri 19,250
File correlati 96,954
Video 1,384
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
سەرکەوتنی بەردەوامی بەرەنگاربوونەوە و شۆڕش
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سەرکەوتنی بەردەوامی بەرەنگاربوونەوە و شۆڕش
Articoli

سەرکەوتنی بەردەوامی بەرەنگاربوونەوە و شۆڕش
Articoli

سەرکەوتنی بەردەوامی بەرەنگاربوونەوە و شۆڕش
شریقەی هەور و هەورەبرووسکە و لێزمەبارانی زستان و کاتێکی درەنگوەخت بوو، لەدوای تەواوبوونی خوێندن لە قوتابخانە، بەبرسێتییەوە وەک هەموو منداڵە هەژارەکان بەرەو ماڵەوە دەڕۆشتمەوە، باران لە سەر و چاوەکانمدا چۆڕاوگەی بەستبوو، لەبەردەم دەرگا ڕزیوە کۆنەکەی خانووەکەماندا گوێبیستی یەکەم نەعرەتەی ترس لە هۆشیارکردنەوەی ستەم و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەرکی سەرشانم بەو دەنگە ناقوڵا و ترسناکە نێرینەیەی قورعان خوێنە دینییەکە بووم کە دایکم هەمیشە دەیوت دەبێت ئاگاتان لە مەلای خاوەن ماڵەکەمان بێت و هەر کاتێکیش لە هەر شوێنێکدا بینیتان، دەبێت هەردوو دەستی زیارەت بکەن و ماچی بکەن، چونکە قورعان لە سنگیدایە و خوا دەتانپارێزێت. ئێمە لە خانووە گڵینە دوو ژوورەکەی مەلادا کرێنشین بووین. دایکم کە لە بنەماڵەیەکی ئایینپەروەر و لەژێر ڕکێفی توندڕەوانەی پیاوسالاریدا چاوی بە دنیا هەڵهێنابوو و پەروەردە کرابوو، هەمیشە لە کاتی ڕێنماییەکانیدا ترسی لە دڵ و دەروونماندا چاندبوو، هێندە باسی گۆڕ و جنۆکە و ئازاری دۆزەخی بۆ دەکردین. لەگەڵ چاو کەوتنم بە مەلای خاوەن ماڵەکەمان، هەردوو دەستیم ماچ دەکرد، لەگەڵ یەکەم دەست ماچکردنی مەلای خاوەن ماڵ، دەستەکەی تری درێژ دەکرد بۆ ماچکردن. جاری وا هەبوو ئەوەندە خۆی بە پیرۆز و مەزن و لەخواترس و موسڵمان دەزانی، هێندەی نەدەما دەستی بکردایە بە چاومدا، ئەو ڕەفتارانەش جۆرێکە لە کۆیلەبوون، بۆچی دەبێت من دەستی کەسێک پیرۆز بکەم و ماچی بکەم؟ لەو جۆرە دەست ماچکردنە، چی جۆرە واتایەک دەبەخشێت؟ گەر ڕێزداریی مرۆڤ بۆ بەرامبەر بەو جۆرە بێت، کەواتە تۆ کەسێک پیرۆز دەکەیت بەبێ ئەوەی لە ناخی بگەیت! پیرۆزییەکان زۆر بوون دایکم باسی لێوە دەکردن، کەعبە و موسڵمان؛ ئەم دوو وشەیە هەمیشە لەسەر زاری دایکم بوو بۆ ئێمە. کە منداڵ بووم، زۆرم حەز دەکرد لە واتای کەعبە و ئیسلام بگەم و بزانم ئیسلامی ڕاستەقینە لە کوێوە سەری هەڵداوە و پرسیاری زۆرم ئاڕاستەی دایکم دەکرد، بەڵام دایکم لە بنەماڵەیەکی ئایینپەروەر بوو، لەگەڵ ئەوەشدا نەیدەتوانی وەک پێویست باسی مێژووی ئیسلام و کەعبە و شێخ و مەلام بۆ بکات. نەک بێوەڵامیی دایکم لە ئاستی ئەو پرسیارانەدا، تەنانەت بە ئێستەشەوە زۆربەی موسڵمانان لە چەمکی ڕاستەقینەی ئایین و ئیسلام نەگەیشتوون و تەنانەت لە کاتی نوێژکردن و قورئان خوێندندا ئایەتەکان بەهەڵە دەخوێنن و بگرە زۆرینەی مەلاکانیش لە چەمکی دەقەکانی قورئان وەک پێویست نەگەیشتوون، جگە لەوەی لە زهنی خۆیاندایە و دەیڵێنەوە بەبێ ئەوەی تێگەیشتنیان بۆ ئەو چەمکە هەبێت، تەنها ترس و تۆقاندن لە دڵ و دەروونی منداڵەکاندا دەچێنن. هەڵبەتە پێناسەی ئایین و ئیسلام پێدەچێت پەیوەندیی بە زیندانیکردن و خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتیی ڕۆژگارە سەختەکانی منەوە نەبێت، لێ سەرزەنشتکردن و بێڕێزیکردن بە دایکم بە هۆی دواکەوتنی یەک مانگ کرێی خانوویەکی داڕزاوی گڵینەی خاوەن مەلایەکی قورئان خوێن و لەخواترس، لە نووسینی یادەوەرییەکانمدا پێویستی کرد و منی تێکەڵ بە چەمکی قورئان و کەعبە و ئیسلام کردووە، نامەوێت بێمەوە سەر ئایین، چونکە دەقەکانی قورئان یەک لەدوای یەکی تری ئایینەکان دێن و ئایینی ئیسلامیش یەکتاپەرستییە و ئایینێکی نەگۆڕە و بۆ هیچ کەسێک نەهاتووە دەستکاریی بکات و باسی گۆڕانکاریی ئایین لە ئیسلامدا بکرێت و دوای ئایینی ئیسلام، ئایینەکانی تر پووچەڵ دەکرێنەوە. دایکم بەو شێوەیە پەروەردەی کردبووین، هەموو ئەندامەکانی نێو خێزانەکەمان بە گەورە و بچووکەوە نوێژمان بکردایە و سەرەڕای ئەوەی باوکیشم لە خێزانێکی ئایینپەروەردا چاوی بە دنیا هەڵهێناوە و باپیرم واتە باوکی باوکم، لەخواترس و کەسایەتییەکی ناودار و بە بنەماڵەی سەیید مەجید ئیسماعیل ناسراون. ئێستەش لەیادمە کاتێک باوکم ماڵئاوایی لە ژیان کرد و بۆ هەتاهەتایی بەجێی هێشتین، زۆربەی مەلا و ئایینپەروەران و خزم و هاوڕێیانی باوکم پێیان دەوتین کە باوکمان ئەهلی بەهەشتە و خودا بردوویەتەوە بۆ بەهەشت. کاتێکیش من ئەو پرسیارەم دەکرد: ئاخۆ باوکم هۆکاری چییە ئەهلی بەهەشتە و چۆن خەڵکی ئایینپەروەر و ئیسلام حوکمی دواڕۆژ دەدات کێ بەهەشتییە و کێش دۆزەخییە؟ لە وەڵامدا پێیان دەوتم بەوەی باوکم سەرلەبەیانی لە کاتی نوێژکردندا لەسەر بەرماڵەکەی مردووە، پاشان باوکمان لە بنەماڵەی سەیید مەجید ئیسماعیل بووە و هەمیشە پابەند بووە بە ڕینماییەکانی ئایین و ئەرکەکانی وەک نوێژکردن و ڕۆژووگرتن، بە ڕاستی و دروستی جێبەجێ کردووە. کاتێک تەمەنم چواردە ساڵان بوو، باوکم دەیبردم بۆ مزگەوت و بەتایبەت ڕۆژانی هەینی نوێژی بەکۆمەڵ (نوێژی جەماعەت)مان دەکرد. شەوێکی ڕەمەزان لەدوای نوێژکردن، چەند دەروێشێکی قژدرێژ کە قژیان ڕەنگی مەیلەوسوور دەیڕوانی، دواتر بۆم دەرکەوت بە خەنە جوانکارییان لە قژیاندا دەکرد، خەنە بەوە دەوترێت لە دێرزەمانەوە ئافرەتان بۆ جوانکاری و گۆڕینی ڕەنگی قژیان بەکاریان دەهێنا، بەڵام هەندێک لە دەروێش و سۆفی و مەلا و موسڵمانان خەنەیان بۆ ڕەنگ و جوانکاریی پرچە درێژەکانیان بەکار دەهێنا. کاریگەریی خێزانەکەمان لە ڕوانگەی پابەندبوون بە ئایین و ئیسلامەوە، منی پەلکێشی نێو دەروێش و زکر و خەڵوەت کردبوو. هەموو ڕۆژانی هەینی لەدوای تەواوبوونی نوێژی بەکۆمەڵ (جەماعەت)، بە شمشێرەکەوە خۆم لەگەڵ دەروێشەکاندا تێکەڵ بە خەڵوەت و شینی حەسەن و حسێن لەنێو گۆڕەپانی مزگەوتەکەدا و دەنگی دەف و زکر و لەخۆدان خەڵکی لەنێو بازنەیەکدا کۆ دەکردەوە و منی مێردمنداڵیش بە شمشێرێکەوە سەرتاپای جەستەم خوێناوی دەکرد، ڕۆژێکیان هێندەم بە شمشێر لە جەستەی خۆم دابوو، ئازار و ئەشکەنجە ئارامیی لێ بڕیبووم، هەندێک جاریش لە ناخی خۆمدا ڕووبەڕووی پرسیاری بێ وەڵام دەبوومەوە، ئاخۆ خواپەرستی دەبێت بەو شێوەیە بێت، جەستەی خۆتی بۆ خەڵتانخوێن بکەیت؟ مەلا چۆن دەبێت بڕیار لەسەر چارەنووسی داهاتووی مرۆڤ بدات و باس لە ژیانی ئێستا و داهاتووی زیندووبوونەوەی مرۆڤ بۆ دنیایەکی تر بکات؟ هەر چی جارێک مەلای خاوەن خانووە قوڕە داڕزیوەکەمان بۆ کرێ وەرگرتن بهاتایە، پێی دەوتین نابێت تەنها بۆ ڕۆژێکیش پارەکە دوا بکەێت، لەبەر ئەوەی گوناحە و خواش ناتانخاتە بەهەشت و بە ئاگری دۆزەخ دەتانسووتێنێت و هەر کاتێکیش بچن بۆ حەج و بە دیداری کەعبە شاد بن، خوا لێتان قبووڵ ناکات. کەعبە ئەو شوێنەیە کە تەواوی موسڵمانان تەمەننا دەکەن بە دیداری شاد بن و پەردەی ڕەشی چواردەوری زیارەت بکەن و ماچی بکەن. کەعبە پێی دەوترێت بەیتی حەرام، لەبەر ئەوەی خوا شەڕ و کوشتاری تێدا قەدەغە (حەرام) کردووە، بەڵام بەپێچەوانەوە، ئەو وڵاتەی لە ئێستەدا کەعبەی لێیە، بەبێ ڕێزگرتن لە یاسا، لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەگەڵ تاوانباراندا دەکرێت و بە شمشێری دووفاقیی ئیسلام؛ سەری دەپەڕێنرێت.
مەبەستی سەرەکیی من، لێکۆڵینەوە نییە لە ئیسلام و ئایینپەروەران، بەڵکوو مەبەستی من تەنها ئەوەیە ئایا ئەوەی پێی دەوترێت مەلا و شێخ، یان پێی دەوترێت موسڵمانی قورئان خوێن و لەخواترس، ئەمانە هەر هەموویان تەمسیلی ئیسلام دەکەن؟ یاخود ئایینی ئیسلام بۆخۆی مانای پێکەوەژیان و لێبوردەیی دەبەخشێت؟ گەر ئایینی ئیسلام بەو شێوەیە مانابەخشە، هۆکاری چییە زۆربەی ئایینپەروەران هێندە توندڕەوانە ڕەفتار و مامەڵە لەگەڵ بەرامبەرەکەیاندا دەکەن؟ کە بزووتنەوە ئیسلامییەکان لە شەڕەکاندا دیلەکانیان سەر دەبڕی و نموونەی شەڕی گوندی خێڵی حەمە لە ساڵی 2001دا لەلایەن ئەنسارولئیسلام، بە ڕابەرایەتیی مەلا کرێکار لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی یەکێتیدا ڕووی دا و لەو شەڕەدا چەند پێشمەرگەیەکی یەکێتی کەوتبوونە بۆسەی چەکدارەکانی مەلا کریکار و پاش شەهیدبوون و گرتنی پتر لە چل پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن هێزە ئیسلامییەکەی مەلا کرێکاری ڕابەری ئەنسارولئیسلام، تەواوی دیلەکان سەر دەبڕن و زۆریشیان بەزیندوویی چاو و دەست و قاچیان دەبڕن و چاویان دەردەهێنن، پاشان بۆ ترس و تۆقاندنی خەڵکی سڤیل و هێزی پێشمەرگە، بە گرتەڤیدیۆیەک لاشەی شەهیدەکان بڵاو دەکەنەوە. لە ئێستەشدا مەلا کرێکاری ڕابەری ئەنسارولئیسلام لە وڵاتی نەرویج دەژی، وەک خۆی کە پێیان دەڵێت صەلیبییەکان، صەلیب بەو واتایە دێت کە عیسای مەسیحی پێ لە خاچ دراوە، ئیدیعا و تەمسیلی ئیسلام دەکات و بانگەواز بۆ حیزبی ئیسلامی دەکات، ئەم بانگەوازە دوو شتی زۆر جیاوازە، ڕابەرێکی حیزبی ئیسلامی لەنێو وڵاتێکی صەلیبیدا دەژی و باوەڕی لەخاچدانی عیسای پێ ناکرێت و خەڵکەکەی بە کافر دەزانێت و لەگەڵ ئەوەشدا بە سیستم و دەستوور و یاسای ئەو وڵاتە منداڵەکانی پەروەردە دەکات و لەگەڵیاندا دەژی! ئایا ئیسلام بەو شێوەیە پەیامی خۆی ڕادەگەیەنێت و دیلی نێو شەڕەکان سەر ببڕێت و لاشەی کوژراوەکان پارچە پارچە بکرێت؟ خۆ ئەگەر بەو شێوەیە بێت، ئەم کار و ڕەفتارانە بە کارێکی توندڕەوانە و نامرۆییانە پێناسە دەکرێت. ئەگەر ئیسلامیش بەم شێوەیە پەیامی توندڕەوانەی خۆی ئاڕاستەی خەڵکی بەگشتی ناکات، کەواتە ئەو حیزب و گرووپە ئیسلامییانە؛ تیرۆرست و بەکرێگیراوی وڵاتانی تری ئیسلامیی تیرۆرستانن. تاوان و ڕەفتاری توندڕەوانەی زۆری تری بزووتنەوە ئیسلامییەکان، لەگەڵ ئەو پێناسەیەی ئیسلام کە خێزانەکەمان منیان تیا پەروەردە کردووە، ژیان و گوزەرانێکی زۆر جیاواز بوو، دوو لێکدانەوەم بۆ ئەو مەبەستەش هەیە، یەکێک لە سەرەتای جیاوازییەکان بۆ من لەوە دەستی پێ کرد کە باوکم بە هۆی شۆڕش و کوردایەتییەوە زیندان کرا و ئێمەش بە هۆی خراپیی باری گوزەرانمان، تەنها کرێی یەک مانگی ئەو خانووە داڕووخاوەی کە ئێمەی تێدا کرێنشین بووین؛ دوا کەوتبوو، نیوەی کەلوپەلی نێو ژوورەکەمانی فڕێ دابووە بەر دەرگا و بارانبارینی ئەو کاتەش تەواوی کەلوپەلەکانی تەڕ کردبوون، پاشان بە ئێمەی ڕادەگەیاند دەبێت بڕۆن لەم خانووەدا، ئەو دەمەش دایکم دۆش دامابوو، لە غەمی زینداکردنی باوکمان و نانەسکەی ئێمەدا بوو، مەلای خاوەن خانووە داڕووخاوەکەش دەینەڕاند و زۆر بە دەنگی بەرز هاواری دەکرد و بە دایکمی دەوت: پیاوەکەت شۆڕش و پێشمەرگایەتیی بۆ من نەکردووە! هەتا کرێی خانووەکەم نەدەنێ، نایەڵم لێرەدا بژین و دەبێت بە زووترین کات بڕۆن و دوور بکەونەوە. من ناتوانم ڕەشەخێزانێک بەخۆڕایی ڕابگرم! بۆیە ستەمی دۆخ و ژیانمان بۆ بژێوی و دابینکردنی کرێی خانووە قوڕەکەی تێیدا دەژیاین، دوای خوێندنگە کاری دەستگێڕیم دەکرد.
دوای ژیانی دوو ساڵی پڕ لە ئازار و ئەشکەنجەی نێو زیندان و ئازادبوونم لە بەندیخانەی ئەبو غرێب، بۆ ماوەی کەمتر لە مانگێکی دوای ئازادبوونم؛ پەیوەندیم کردەوە بە هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرتی سێی ئەزمەڕ، تیپی (47)ی پیرەمەگروون، عەبدولڕەحمان سیتەکی فەرماندەی کەرت بوو. لەو سەردەمەدا بۆ ئەوەی پێشمەرگە و ماڵە پێشمەرگە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ئاشکرا نەبن، عەبدولڕەحمان سیتەکی نازناوی کەریمی لێ نام. ناوی ڕاستەقینەی: عەبدولڕەحمان حەمە عەلی، ناسراو بە ڕەحمان سیتەکی، لەدایکبووی ساڵی 1951 لە گوندی سیتەک لە ناوچەی شارباژێڕ، لە ژیانی هاوسەریدا لەو کاتەدا خاوەنی حەوت منداڵ دەبێت لە ساڵی 1979دا، لەگەڵ شێخ دارا جەلال حەفید و عومەر حاجی شێخ کەریم کەڵەکنی پەیوەندییان کردووە بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە. سەرەتای دەستپێکردنی پێشمەرگایەتیی لە گوندی سیتەک و دواتر مانەوەیان لە بلەکێ بە میواندارێتیی تایەری عەلی والی بەگ و عوسمانی قادر منەوەر سەر بە حیزبی سۆسیال (حسک)، پاشان بەرەو گوندی تووژەڵە و زەڵێ سەردانی هەڤاڵی کۆچکردوو مام جەلال دەکەن و پاش ماوەیەکی کەم بارەگایان لە شێنێ دروست دەکەن کە شەهید کاکەبراشیان لەگەڵدا دەبێت، دواتر لەگەڵ جەلالی حاجی مەحموود ناسراو بە عەباس سیتەکی یەک دەگرنەوە و دەبێتە سەرەتای هەنگاونان و دەستپێکردنیان بە خەباتی چەکداریی شاخ. لەبەر ئەوەی عەبدولڕەحمان سیتەکی لە بنەماڵەیەکی ناسراوی گوندی سیتەک و لە شارباژێڕدا پەیوەندی و خزمایەتی و تێکەڵاوییەکی کۆمەڵایەتیی باشی زۆریان هەبووە، لەو کاتەدا بیستوو دوو پێشمەرگە لە گوندی سیتەکەوە پەیوەندییان پێوە دەکەن بە ناوی: هەژار عەبدولڕەحمان سیتەکی، ئەحمەد ئامە خولە ناسراو بە شەهاب، قاسم کەریم ئەحمەد، جەمال حەسەن سیتەکی، یاسین کوێخا ڕەحیم، محەمەد قادر شەمەیی ناسراو بە بێکەس، کەریم شێخ سەبری، جەزا ساڵح ئاغا سیتەک، یاسین واحید، عەزیز سەعید سیتەکی، مارف محەمەد عارف، ئەحمەد شێخ سەبری، ناوی هەندێکیانم لەیاد نەماوە. لە کاتی دروستکردن و بەرفراوانکردنی هەرێمەکان؛ لە شێنێ دەگوازرێنەوە بۆ دۆڵی باڵەیان یان باڵەکایەتی، بۆ ئەو گوندەی قادر خەباتی لێ بوو، گوندی یەنزێ و لێژێ، لەوێ بارەگای هەرێمی حەوت کە بە شێخ دارا سپێردرابوو؛ سەرپەرشتیی بکات و هەڤاڵ قادر خەبات وەک جێگری هەرێم و هەڤاڵ کوێستانییش ڕابەرسیاسیی هەرێمی حەوت لەو دەڤەرەدا. لە سەرەتای خەباتی پێشمەرگایەتیی عەبدولڕەحمان سیتەکی و یەکەم چالاکی لە ساڵی 1979دا، بە شەڕی گرتنی زنجیرە چیاکانی قەسرێ و گەڵاڵە و چۆمان کە ئەوکات زۆربەی زۆری بنکە و بازگە سەربازییەکانی ڕژێمی بەعسی لێ بوو، دەست پێ دەکات و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ سنووری هەرێمی چوار، تاوەکوو ڕێکخستنەوەی تیپەکان. لە ساڵی 1981دا عەبدولڕەحمان سیتەکی دەبێتە فەرماندەی کەرتی سێی ئەزمەڕ لە تیپی چل و حەوتی پیرەمەگروون، ئەو دەمەش ئاوات قارەمانی؛ سەرتیپی چل و حەوتی پیرەمەگروون دەبێت. لەنێو کەرتی سێی ئەزمەڕ، بە پۆلێک پێشمەرگەی قارەمانی خۆنەویست ئاشنا بووم. عەباس سیتەکی کە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ عەبدولڕەحمان سیتەکی بوو، وەک جێگری فەرماندەی کەرت ڕۆڵی کاریگەری هەبوو، تیکۆشەرێکی یەکجار بەجەرگ هێمن و دڵسۆز بوو. عومەر حەسەن ناسراو بە عومەر عەرەب، تێکۆشەرێکی بێئەندازە قارەمان و خۆنەویست بوو. پاشان نەوزادی عەبەی تەقێ و سەڵاح چاوزەق، دوو پێشمەرگەی دێرینی نێو کەرتەکە بوون و لە زۆربەی زۆری چالاکییەکاندا بەشدار دەبوون. عەلی حەمە غەریب ناسراو بە عەلی سوور، هیوا قلیاسانی، ئەردەڵانی ئیسماعیل عارف، بەختیاری حاجی محەمەد ئەمین، سەلامە ڕەش، مامە تالە، بەکر سیتەکی، نەوزاد قلیاسانی، ڕزگار قلیاسانی، لوقمانی سدیق سوارە، عەبدوڵڵای سدیق سوارە، مامۆستا لەتیف، تۆفیق ناسراو بە شەهید هونەر، کامەرانی مەلا مەزهەر ناسراو بە شەهید کرمانج، وەستا لەتیف سوورە قەڵاتی، بەکری حاجی فارس و چەند پێشمەرگەیەک ناویانم لەیاد نەماوە. کەرتی سێی ئەزمەڕ، کەرتێکی چالاک و بە دەیان چالاکیی ناوشار و گرتنی ڕەبایەکانی سەر سنوورەکانی نێو ناوچەی ئازادکراو. یەکێک تر لە چالاکییەکانی کەرتی سێی ئەزمەڕ، لە شەوێکدا بە دەنگی ئاربیجی و نارنجۆک ئەنداز و بیکەیسی و بە ورەی پۆڵایینی هێزی پێشمەرگەی کەرتەکە، لەنێو شاری سلێمانیدا بۆ ماوەی پتر لە دوو کاتژمێر هێرش کرایە سەر حامیەکە، لەو کاتەدا جێی حەوانەوەی سەربازیی بازگەکان و زیندانی ئینزیبات و دابەشبوونی هێزی سەربازی و بنکەیەکی بەرفراوانی جبەخانەیەکی چەندین چەکی جۆراوجۆر بوو، چەند ئۆتۆمبێلێک و چەندین چەکی قورس سووتێنران و تەقێنرانەوە. کەرتی سێی ئەزمەڕ کە عەبدولڕەحمان سیتەکی فەرماندەی کەرتەکە بوو، ڕۆژانە بە دەیان لاوی دڵسۆز و خوێنگەرمی پڕ لە هەستی نیشتمانی و نەتەوایەتی ڕوویان لێ دەکرد و دەبوونە پێشمەرگە لە کەرتەکەدا. پاش ماوەیەک بە بڕیاری سەرکردایەتی، عەبدولڕەحمان سیتەکی گوازرایەوە بۆ تیپی (37)ی شارباژێڕ و دەبێتە فەرماندەی یەکی کەرتی تیپەکە و پاشان لە ساڵی 1986دا لەگەڵ ڕێکخستنی تیپی پارێزگاری کە سەر بە سەرکردایەتی بوو، عەبدولڕەحمان سیتەکی دەبێتە سەرتیپی پارێزگاریی بارەگاکانی هەڤاڵ مام جەلال لە دۆڵی جافایەتی و هەریەک لە فەرماندە شەهید سالاری حاجی دەروێش فەرماندەی کەرت دەبێت و پاش ئەوەی بە تۆمەتی ئاڵای شۆرش دەستبەسەر دەکرێت، دواتر ئەردەڵانی ئیسماعیل عارف وەک جێگری فەرماندەی کەرت ئەو ئەرکەی پێ دەسپێردرێ. شەهید حەمە سوورەبانی، شەهید حەمەومین، شەهید عەباس سیتەکی، مامۆستا کەمال تاماس، عومەری قادر گوڵەباخ لە دۆڵی جافایەتی؛ درێژە بە خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتییان دەدەن.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,122
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
Articoli collegati: 53
Articoli
Biblioteca
Biografia
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Città: Sulaimaniya
Dialetto: Curdo - Sorani
Partito: Komela R.
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: No specified T4 1434
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( زریان سەرچناری ) su 22-07-2022
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( ئاراس ئیلنجاغی ) su 23-07-2022
Questa voce recentemente aggiornato da ( ئاراس ئیلنجاغی ) in: 22-07-2022
URL
Questo oggetto è stato visto volte 1,122
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,157
Immagini 106,497
Libri 19,250
File correlati 96,954
Video 1,384
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 1.188 secondo (s)!