图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,141
图片 106,458
书籍 19,249
相关文件 96,905
Video 1,378
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شەهید وریا کێ بوو؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
شەهید وریا کێ بوو؟
文章

شەهید وریا کێ بوو؟
文章

شەهید وریا کێ بوو؟
کوشتنی وریا بە تەور، تاوان و چیرۆکی ڕاستەقینەی سەردەمی ڕۆژانی سەختی پێشمەرگایەتین و کارەساتێکی جەرگبڕ و ناخۆشی نێو شۆڕش و خەباتن، بەداخەوە کەسانێک شەرمنانە یاخود بۆ لەدەستنەدانی بەرژەوەندییەکانیان، ئەنگوست ناخەنە سەر ڕاستییەکان و ئەوەش دەبێت بە جۆرێک لە بازرگانیکردن و بزواندنی هەندێک ئەقڵی بچووک و ئارامگیری بۆیان، بازرگانیی بێ دەستمایەش هەر مایەپووچ دەبێت. ڕەزاقی وەستا وەهاب ناسراو بە وریا ڕەش، لە ساڵی 1956دا لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. لە ساڵی 1978دا سەر بە ڕێکخستنە نهێنیییەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە، تێکۆشەرێکی خۆنەویست و ئێجگار بلیمەت و چاونەترس بووە، نهێنی پاراستن لەلای وریا زۆر گرنگ بووە و ببووە هۆکاری ئەوەی هەمیشە لە کار و چالاکییەکانیدا سەرکەوتوو دەبوو. شەڕی نەگریسی کورد کوشتن و مەرامی گڵاوی هەندێک لە سەرکردە و فەرماندەکانی نێو حیزبەکان و شۆڕش، بووە هۆی ئەوەی دەستیان سوور بێت بە خوێنی یەکتر.
بەڵام هیچ کام و هیچ کاتێکیش هەندێک لەو سەرکردانە بە دەستی خۆیان هیچ چالاکییەکان لە بەرژەوەندیی شۆڕش ئەنجام نەداوە، جگە لە مەلا بەختیار لە تۆڵەی شەهید خاڵە شەهاب و هاوەڵەکانی کە لەسێدارە دەدرێن، پارێزگاری بەعسی شاری سلێمانی لە شەقامی مەولەوی لە شاری سلێمانیدا، لەگەڵ دوو تێکۆشەری دێریندا بە سزای گەل و شۆڕش دەگەیەنن، دەنا زیاترینیان بە خەڵکی دڵسۆز و هێزی پێشمەرگە کارەکانیان پێ ڕاپەڕاندوون. یەکێک لەو پێشمەرگانەی لە شاری سلێمانیدا کاری ئیختیالات و لە نەیارانی یەکتریان پێ بە کوشت دەدان، ئەویش ڕەزاقی وەستا وەهاب ناسراو بە وریا ڕەشە. ئەو کادر و بەرپرسانەی بە دەستی وریا و بە فەرمانی ناوەندی کۆمەڵە کوژران، بریتی بوون لەم ناوانە: (نووری حەمە عەلی - پارتی، عەبدولی سۆران - پارتی، سدیق ئەفەندی - پارتی، فەتاحە قەڵەو - ئەندازیار، حاکم عومەر - بەعسی بوو، سەڵاحی سەموون - فەرمانبەر و ڕەفیق حیزبیی ڕژێمی بەعس و بەڕێوەبەری کارگەی جگەرەی سلێمانی بوو، عەلە خڕە - پارتی، شێخ وەزیر نەکوژرا، بەڵام بریندار بوو، مچەی بابە گەورە و چەندین چالاکیی تری نێو شار) بە دەستی وریا ئەنجام درا.
لەگەڵ ئەوەشدا گۆرانە ڕەش و ئازاد چاوشین بە هەمان شێوە ئیختیالاتیان دەکرد، تەنانەت ئازاد چاوشین هێندە کادر و تێکۆشەرێکی بێهاوتای قارەمان بوو، ئەگەرچی خەڵکی سلێمانی بوو و شارەزای بنکە و بارەگا و مۆڵگای بەعس نەبوو لەنێو شاری هەولێردا و شارەزای کووچە و کۆڵانەکانی شاری هەولێر نەبوو، بەڵام ئازایەتی و قارەمانێتیی ئازاد چاوشین دەگەڕێتەوە بۆ دڵسۆزی و لەخۆبردوویی، دەنا تاوانبارێکی بەعس لەنێو شاری هەولێردا بە سزای گەل و شۆڕش بگەیەنێت هەر وا ئاسان نییە، بەتایبەت خەڵکی ئەو شارە و لەدایکبووی ئەو شارە نەبیت. بە هاوکاریی ڕێکخستنە دێرینە نهێنییەکان کارەکەی ئەنجام دابوو، ئەو قارەمانێتییە تەنها لە ئازاد چاوشین دەوەشایەوە، بەتایبەت کاری لەو جۆرە زۆر ترسناکە. پاش دەنگدانەوەیەکی زۆر و ترسی حیزبەکان، بەتایبەت ئەو حیزبانەی ئەندامەکانی دەکوژران، بەیانی فەرمییان بڵاو دەکردەوە و یەکێتییان بەو مەبەستە تاوانبار دەکرد و حیزبی بەعسیش بۆ تێکدانی زیاتری بارودۆخەکە، پاگەندەی خۆی دەکرد و یەکێتییش تاوانی تیرۆرکردنەکانی خستە ئەستۆی حیزبی بەعس و بەم جۆرەش ڕەزاقی وەستا وەهاب ناسراو بە وریا ڕەش ناڕازی دەبێت و شەرم لە وەڵامدانەوەی بەرپرسی ناوەندی کۆمەڵە دەکات کە بە نامەی فەرمی داوای کوشتن و لەسێدارەدانی ئەو کەسانەی لێ کردوون، دواتر کاراکتەری چالاکییەکان بە بەعسی ناو ببرێت.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,267
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
挂钩项目: 53
传记
图书馆
文章
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 22-07-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on23-07-2022
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):22-07-2022
URL
此产品已被浏览1,267
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,141
图片 106,458
书籍 19,249
相关文件 96,905
Video 1,378
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!