图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,161
图片 106,458
书籍 19,249
相关文件 96,905
Video 1,378
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
فیشەکی گڕدار ئاڕاستەی سەر دڵی جوامێری سەرتیپ دەکرێت
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English2
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
فیشەکی گڕدار ئاڕاستەی سەر دڵی جوامێری سەرتیپ دەکرێت
文章

فیشەکی گڕدار ئاڕاستەی سەر دڵی جوامێری سەرتیپ دەکرێت
文章

فیشەکی گڕدار ئاڕاستەی سەر دڵی جوامێری سەرتیپ دەکرێت
شەهید جوامێر، سەرتیپی 23ی سورداش بوو. بە قارەمانێتی و دڵسۆزیی خۆی لە سەرەتای پێشمەرگەبوونیەوە فەرماندەی مەفرەزە و جێگری فەرماندەی کەرت و دواترین پلەی شەرەفی ئەندامێتی کە پێی سپێردرا، سەرتیپی 23ی سورداش بوو. لەگەڵ ئەوەشدا کە خۆی پێشمەرگە بوو، خاوەنی دوو برای شەهید بوو. مرۆڤێک بوو لە ئاستی هەموو کەسێکدا بچووکیی خۆی دەنواند و بەرامبەرەکەی لە خۆی بە گەورەتر دەزانی.
بەڵام لەو جۆرە سەرکردە و فەرماندانە هەمیشە نەیارانیان لەنێو شۆڕشدا بۆ دروست دەبوو، چونکە کەسانی وەک جوامێری سەرتیپی خاوەن خەباتی بێوچانی پاک و بێگەرد، شەرمیان لە خۆجوداکردنەوە دەکرد لەگەڵ پێشمەرگەدا. جوامێری سەرتیپ لەسەر دڵسۆزی و بۆچوونی جیاواز، لە فەرماندەیی و کار و چالاکییەکانیدا سڕیان کردبوو. ئەگەرچی جوامێر فەرماندەی من نەبوو، بەڵکوو لەو زەمەنەدا سیستمی عورفی لەبریی سیستم و پەیوەندیی ناوخۆی ڕێکخراوی پرۆلیتاریی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانەکەی لەمەڕ ئێمە بوو، دەبوو هەر چی بچووکترین هەڵەی لێ بوەشێتەوە، بە فیشەکی گڕدار سنگی بسووتێنرێت و لەناو ببرێت. بۆ مێژوو دەیگێڕمەوە، لە گوندی گاپیڵۆنی بەری دۆڵێ کەپرێکی بە نایلۆن دروست کرابوو، پێیان دەوت چایخانەکەی گاپیڵۆن، جوامێری سەرتیپ سەری سفر کردبوو، کلێتەیەکی سەوزی لەسەر دەکرد و تەنها دەمانچەیەکی میکارۆفی بە دوو یەدەکەوە لەنێو قەدیدا بەستبوو، بەڕێکەوت شەهید بەهە کوێر لە سنووری شارباژێڕەوە هاتبووە بەری سنووری ئێمە و چاوم پێ کەوت، وتی زۆر ماندووم و با بچین بۆ کەبابخانەکەی پیر ئەلیاس. چەمێک بوو لەنێوان ڕێگای سەرەکیی کارێزەی کۆن و بە ڕۆژهەڵاتدا گوندی باڵخ و خوار گوندی گاپیڵۆن بوو، دوای پشوودان و هەندێک گاڵتەوگەپ کە بەهە کوێر دەیکرد، نە من و نە جوامێری سەرتیپ حەزمان پێ نەدەکرد. دوای پشوودان، بەهە کوێر وتی: بەزەحمەت قاپێ عەرەقی ڕەشیان بۆ هێناوم، بچین بیخوێنەوە. هەر چەندە خواردنەوە (کحول) قەدەغە بوو لەنێو هێزی پێشمەرگەدا، بەڵام هەندێک جار لە کاتی پشوودا و لە شوێنی تایبەتدا ئارامییەک بە جەستەی ماندووبوو دەدرا. لە ڕاستیدا ئەوە کارێکی ناشایستە بوو، بەڵام جوامێری سەرتیپ بۆ دڵنەشکاندنی بەهە کوێر؛ ئامادەیی خۆی دەربڕی و وتی: بەهادین، لە ئێستەدا هەندێک لەم ماستاوچییانە ڕاپۆرتیان لەسەر نووسیوم و چەک کراوم و سڕ کراوم بۆ داهاتوویەکی نادیار، ئەگەر دەزانیت کێشەی زیاترم بۆ دروست دەکەیت، ئەوا من دەڕۆم و خۆت بۆ خۆت سەرپشک بە چی دەکەیت. بەهادین سوێندی بە گۆڕی شەهیدان خوارد بەوەی هیچ هەڵەیەک لە کاتی مەستیدا نەکات. بۆ من یەکەم جارم بوو لەو جۆرە دانیشتنانەدا بەشدار بم، بەتایبەت کە پێشمەرگە بووم و ترسی دوژمن و ئەرکی گەلێکی زوڵملێکراومان لە ئەستۆدا بوو. وەک باسم کرد جوامێری سەرتیپ سڕ کرابوو و بەهە کوێریش تفەنگێکی مزەڵی سیخۆی بە حەوت مەخزەنەوە پێ بوو، وەک ئەوە وا بوو کەسێک لە ئێستادا خاوەنی چەند ڤێللا و خانوویەکی لەسەر یەکی چەند نهۆمی بێت، بەلای ئێمەی تاک بە تاکی نێو هێزی پێشمەرگە وا بوو. بەهادین شووشەیەک عەرەقی لە گیرفانی دەرهێنا و پێشمان نەزانیبوو لە چایخانەکەی پیر ئەلیاس سێ پیاڵەی لەگەڵ خۆیدا هێنابوو، من زۆر حەپەسام و پرسیارم کرد: ئەوە چۆن بیری ئەوەت هەبوو ئەم پیاڵانە لەگەڵ خۆتدا بهێنێ؟ بەهە کوێر وتی: پرسم بە خاوەن چایخانەکە کرد و مۆڵەتی پێ دام بیهێنم. پاش کاتژمێرێک جوامێری سەرتیپ باسی لە جۆری خەباتی هاوڕێکانی بۆ دەکردین و باسی لە شۆڕش و جوامێریی خاڵە شەهابی دامەزرێنەری کۆمەڵە و هاوڕێکانی بۆ کردین و دواتر هەندێک گللەیی و ناڕەزایی سەبارەت بە خەڵکی خۆبەرەپێشەوە و ماستاوچی و خەڵکی دووڕووی بۆ کردین کە بوونەتە هۆی ئەوەی کێشەیان بۆ دروست کردووە، زۆریش خەمبار بوو بەوەی هەندێک لە هاوڕێکانی مامەڵەی خراپ و ڕەفتاری ناشرینیان نواندووە. ئەو دانیشتنەی من لەگەڵ جوامێری سەرتیپ و بەهە کوێردا، ئارەزوو و ئومێدەکانیان کوشتم و بێزم لە پێشمەرگایەتی و بوونی هەندێک کەس دەکردەوە. جوامێری سەرتیپ فەرماندەیەکی سەربازیی قسەخۆش و بەئارام بوو، لە شەڕی قەیوان ماوەت کە شەڕێکی درێژخایەنی پتر لە سێ مانگ بوو، هەر لە ماوەتەوە دەستی پێ کرد تاکوو گوندی قەیوان، بەو جۆرە ناوی شەڕەکان بە شەڕی قەیوان ماوت باس دەکرێت و شەڕی برزو و قووتەی حەسەن بەگ وەک فەرماندەیەکی سەربازیی سەرکەوتوو ڕۆڵی کاریگەری هەبوو.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,060
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
挂钩项目: 54
传记
图书馆
文章
的地方
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 22-07-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on23-07-2022
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):22-07-2022
URL
此产品已被浏览1,060
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,161
图片 106,458
书籍 19,249
相关文件 96,905
Video 1,378
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!