پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,157
وێنە 106,497
پەرتوک PDF 19,250
فایلێن پەیوەندیدار 96,954
ڤیدیۆ 1,384
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
عومەر عەرەب کێ بوو؟
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عومەر عەرەب کێ بوو؟

عومەر عەرەب کێ بوو؟
عومەر عەرەب کێ بوو؟
دەمەوێت لێرەدا ژیان و کاری سیاسی و ناوی ڕاستەقینەی عومەر عەرەب بۆ خوێنەر بخەمە ڕوو. عومەر حەسەن بە بنەماڵە خەڵکی گوندی وڵاخلووی سەر بە بەری دۆڵێ و سنووری دۆڵی جافایەتین، وەک هەر هاوڵاتییەکی شۆڕشگێڕی ئەیلوول و کوردێکی ڕەسەنی ڕاستەقینەی دڵسۆز، لە سەردەمی بەعسدا لەگەڵ چەندین خێزانی کوردپەروەری دوای نسکۆی شۆڕش ڕەوانەی شارەکانی باشووری عێراق دەکرێن و لە گەڕەکی سوق الشیوخ لە شاری ناسریە لەژێر چاودێریی بەعسدا نیشتەجێ دەکرێن. دواتر بە بڕیاری بەعس، زۆربەی زۆری ئەو هاوڵاتییانەی بە هۆی شۆڕشی ئەیلوولەوە ڕاگوێزرابوون بۆ شارەکانی باشووری عێراق، هیوای گەڕانەوەیانیان پێ بەخشین و دواتر گەڕانەوە زێدی باوباپیرانیان. کاتێک خانەوادەی عومەر حەسەن لە گەڕەکی کارێزەوشکی #سلێمانی# نیشتەجێ دەبن، عومەر لەنێو هاوڕێ و گەڕەک و قوتابخانەدا و دراوسێکانیدا نازناوی عومەر عەرەبی بەسەردا سەپێنرا. عومەر لە خێزانێکی مامناوەندی و ناسراو بوون، پاش هەڕەتی لاوێتی، بۆ خۆپێگەیاندن و بەدیهێنانی ئامانجەکانی؛ لە کرێکارییەوە بەربەرەکانێی گیروگرفتەکانی ژیانی دەکرد و لە کۆتاییدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا و دواتر بوو بە وەستای بیناسازی و دروستکردنی خانوو و... هتد. ناسینی من لەگەڵ عومەر عەرەبدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1983، کاتێک لە زیندانی ئەبو غرێبدا ئازاد بووم کە بۆ ماوەی بیست ساڵ حوکم درابووم و لە کەرتی 3ی ئەزمەڕ، تیپی 47ی پیرەمەگروون، عەبدولڕەحمان سیتەکی فەرماندەی کەرتەکەمان بوو، عومەر عەرەب فەرماندەی مەفرەزەی کەرتەکەمان بوو. بەڵام عومەر بەپێی ژیانی سیاسیی، لە تەمەنێکی کەمدا لە ساڵی 1978دا پەیوەندیی بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەوە کردبوو.
لە ساڵی 1980دا، پاش ئەوەی زۆرترین چالاکیی سەربازیی لەنێو شاردا دەکات و لە تاقم و گرووپ و ئەندامانی دامودەزگاکانی ڕژێم دەکوژێت، عومەر عەرەب ئاشکرا دەبێت و لە شاخ دەبێتە پێشمەرگە و سەنگەر لە دوژمن دەگرێت. عومەر عەرەب هێشتا فەرماندەی مەفرەزە بوو لە کەرتی 3ی ئەزمەڕ، بەڵام هەفتەیەک لە شاخ و دوو هەفتە لە شار بەردەوام دەستی لە دوژمن دەوەشاند. وەک پێشتر باسم کرد، عومەر عەرەب بە هۆی چاونەترسی و قارەمانێتی و دڵسۆزی و وەفادارییەوە، بە فەرمانی سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەران (#نەوشیروان مستەفا#) بوو بە فەرماندەی کەرتی پێنجی شەهید هاوڕێ جەبار، تیپی 47ی پیرەمەگروون. کاتێک پێشمەرگەی کەرتەکەمان لە دانوستانی یەکێتی و ڕژێمی بەعسدا بە ناوی بەکری حاجی فارس شەهید کرا و عومەر عەرەب و سەڵاح چاوزەق و بەندە لە تۆڵەی شەهیدکردنی کاکە بەکر چووینە سەر بارەگای شەهید عوسمان کە لەنێو هاوڵاتییاندا بە تۆپیو عوسمان ناو دەبرا، هێشتا عومەر عەرەب بەوەش دانەدەمرکایەوە و تۆڵەی زیاتری شەهیدکردنی بەکری حاجی فارسی دەکردەوە. بۆ مێژوو دەڵێم: ئەو هاوڕێیانەی لەلایەن عومەرە عەرەب کە فەرماندەی کەرتەکەمان بوو، لە هەفتەیەکدا سێ چالاکیمان لەناو شاردا ئەنجام دا، بریتی بوون لەم تێکۆشەرە قارەمانانە:
سەڵاح عەلی (سەڵاح چاوزەق)، نەوزادی عەبەی تەقێ، ئەردەڵانی ئیسماعیل عارف، کامەران مەحموود (کامەرانی خولە سمێڵ)، محەمەد شێخ حەسەن ناسراو بە حەمە بچکۆل، بەندە شەهاب کەریم (کەریمەشەل). کاتێک دوای ئازادبوونم لە زیندان، پەیوەندیم کرد بە هێزی پێشمەرگەوە، لە کەرتی 3؛ عەبدولڕەحمان سیتەکی نازناوی کەریمی پێ بەخشیم، ئەودەم وا بوو بۆ ئەوەی ناوی پێشمەرگە ئاشکرا نەبێت، ناوی ڕاستەقینەیان دەگۆڕین. دوای ئەنجامدانی چالاکیی بەر حەوزە وشکەکە و قاچم بریندار بوو، ئەو نازناوەم لێ نرا. لەنێو شاردا دەماینەوە و سەرلەبەیانیان یان زۆر جار ئێواران دەچووینە سەر بارەگاکانی ڕژێم، بۆ دووەم جار چووینەوە سەر بارەگای شەهید عوسمان (تۆپیو عوسمان). عومەر عەرەب هێندە بەداخ بوو لە شەهیکردنی بەکری حاجی فارس، ئاڕبیجیی بەنێو بارەگاکەدا تەقاند. نەوشیروان مستەفا لەبریی ئەوەی ئەم دەستوەشاندنە وەکوو وەرەقەیەک بەکار بهێنێت بۆ سنووردارکردنی تەجاوزەکانی ڕژێم بۆ سەر ڕێککەوتنی شەڕڕاگرتن و شەهیدکردنی نامەردانەی پێشمەرگە، عومەر عەرەب بانگ دەکات و لەبریی ئەوەی بە شێوەی ئوسوڵی و لە چوارچێوەیەکی یاسایی و ڕێزدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکات و لایەنە باشەکان و خراپەکانی ئه و کارە و چالاکی و هۆکاری ئه و کارە سەربەخۆیەی بخاتە دوو تای تەرازووەوە و حساب بۆ دافعی عاتیفیی مەسەلەکە بکات، وەکوو فرسەتێکی باش دەیقۆزێتەوە بۆ پیادەکردنی ڕەفتارە فەردی و ئاغا و کوێخا ئاسایەکانی و سووکایەتییەکی زۆری پێ دەکات و چەندین جار خوێڕی و سەرسەریی دەکات و چەکی دەکات و لە فەرماندەیی کەرت لای دەبات. بەکورتی: خۆی وتەنی، تڕۆ ی دەکات.


دووبارە عومەر عەرەب نەجمەکانی بە شاندا کرایەوە
کاتێ عومەر عەرەب کارێکی سەربەخۆی کردبوو، باشتر نەبوو باشەیەک له و خراپەیە هەڵبهێنجێ و بە دوژمنی بفرۆشیتەوه، تاکوو بزانن کە السن و بالسن، والعین بالعین، و البادیء و اظلم مانای چییە لە بەکارهێنانی بنەمای السن و بالسن...دا بەرامبەر دوژمنانی وەهمیی هاوزوبانتان! ئەگینا بەپێی شەریعەتی ئیسلام (السن و بالسن، والعین بالعین، و البادیء اظلم) ئێمەش ڕەفتار دەکەین. ئەی ئه و کاتە بۆ ئاوا بەرامبەر ڕژێم ڕەفتارتان نەکرد؟ ڕەنگە وەڵامەکەتان ئەوە بێت کە هێشتا لە علم الحدیثدا نەگەیشتبوونە ئه و حەدیثە! نەخێر، وەڵامەکە ئەوەیە کە تەنها بەرامبەر بە هاوزبانەکانت سوود له و بنەمایانە وەردەگریت کە بنەمای دوژمنان و زمانی ئەوانە و ئەوان باشتر تێیدەگەن. پاش ئەوەی یەکێتی لە ڕێککەوتنی ساڵی 1984دا مایەپووچ مایەوە و جگە لە لاوازی نیشاندان بەرامبەر ڕژێم و دۆڕانی سیاسی و جەماوەری و لەدەستدانی چەندین دڵسۆزی گەلەکەمان بە دەستی نامەردانەی پیاوەکانی ڕژێم بێ تۆڵەسەندنەوەیان، هیچی له و گفتوگۆیانە بەدەست نەهێنا. دووبارە عومەر عەرەب نەجمەکانی بە شاندا کرایەوە و شەرەفی پێشمەرگایەتیی پێ بەخشرایەوە، ئەویش دووبارە وەک ئەوەی نە بای دیبێ و نه بۆران، دڵسۆزانە کەوتەوە پەلاماردانی ڕژێم و دەیان نەبەردیی تری تۆمار کردەوە. هێزی پێشمەرگەی کەرتەکەمان، کەرتی پێنجی شەهید هاوڕێ جەبار، دوای تێکچوونی دانوستان کە عومەر عەرەب فەرماندەی کەرتەکەمان بوو، لەنێو شاردا زۆرترین چالاکیی لە دژی ڕژێم ئەنجام دا و هەر لە دەستبەسەرگرتنی دوانزە ئۆتۆمبێلی فەرمانگەی ئاو (دائیرە میاە جوفی)، دیلکردنی 14 چەکداری ڕژێم و ئۆتۆمبێلی تایبەتی (قائید فرقە)ی 34 و... هتد. عومەر عەرەب ناوبانگی لەنێو تەواوی ئەندامانی حیزبی بەعس پەیدا کرد و هەندێک لە پێشمەرگە و بەرپرس و کادرانی ئەوسای کۆمەڵەی ڕەنجدەران کەوتنە بەربەرەکانێ و هەوڵدان بۆ تێکشکاندنی باری کەسایەتیی عومەر عەرەب، تاکوو وای لێ هات کێشەکان بۆ عومەر عەرەب و هێزی کەرتەکەشمان قووڵتر دەبوونەوە و عومەر عەرەب تا دەهات شێوازی خەباتکردنی ساردییەکی پێوە دیار بوو. ڕاپۆرت نووسین و هەست بریندارکردنی عومەر عەرەب کاریگەریی گەورەی کردبووە سەر و پاش بێڕێزیکردنێکی زۆر لەلایەن نەوشیروان مستەفا و فەرەیدوون عەبدولقادر، ژیانی سیاسی و خەباتی عومەر عەرەبی بەرەو هەڵدێر دەبرد و کێشەی زیاتر دروست دەبوون، تاکوو کار گەیشتە سەر ئەوەی عومەر عەرەب لەگەڵ غەریب کونجرینیدا کە ئەویش جێگری فەرماندەی تیپ بوو، ڕووەو شار هەڵدێن و بەداخەوە ئەوانەی ڕۆژانێک لە تەمەنی مێردمنداڵیدا خەباتیان دەکرد و بەرپرسەکانیش لە تەمەندا کامڵ بوون، نەیانتوانی وەک پێویست ڕۆڵەی ئەو گەلە بکەنە نموونەی خەباتگێڕ و دروستیان بکەن و دواتر هەریەک لە جوامێری سەرتیپ و سەڵاح چاوزەق و حەمەی شێخ حەسەن و زاهیر کونجرینی بە تاوانی ئەوەی ئاربیجی بنێن بەو خێمەکەی نەوشیروان مستەفا، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی حاشاهەڵگر و هیچ نووسراوێک؛ گوللەباران کران. زۆر جار باس لەم مێژووە کراوە، نەتوانراوە بەڵگەیەکی سەلمێنەر لەسەر تاوان و خیانەتکاریی ئەم تێکۆشەرانە ئاشکرا بکرێت.
نەوشیروان مستەفا دوای چەندین ساڵ، لە بیرەوەرییەکانیدا دان بە دوو شتدا دەنێت، یەکەم: کە هەرگیز بڕوای بە مارکسیزم-لینینزم نەبووە. نەوشیروان مستەفا له لاپەڕە (18) ی یاداشتەکانی لە کەناری دانووبەوە بۆ خڕەی ناوزەنگدا تەواو دان بەوەدا دەنێت که ئه و پێش ئەوەی بێتەوە بۆ کوردستان، بڕوای به سۆسیالزم و مۆدێلەکەی نەبووه، کەچی له دواییدا خۆی دەبێتە سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی مارکسیزم-لینینزمی کوردستان!
سەیر بکە چ سایکۆپاتێک سەرکردایەتیی کۆمەڵەی کردووە! لێرەدا قەناعەتی تەواوم هەیە کە نەوشیروان مستەفا سوستماتیک کاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێگە سیاسی و ئایدۆلۆژییە چەپەکەی کۆمەڵە کرد و کۆمەڵەی کردە ڕێکخراوێکی لاواز، ڕێکخراوێک وەک جاران توانای بەرهەمهێنانی پێشمەرگە و کادری بەتوانای نەبێت. هەڵەکانی دیکەی نەوشیروان مستەفا له قیادەی کۆمەڵەدا له دوو کارەساتی گەورەدا بەرجەستەن: هەڵەبجە و ئەنفال. با لێرەدا بزانین بە چ پێوەرێک سکرتێری کۆمەڵە ڕێگە دەدات پێشمەرگە پێشڕەوی بکات بۆ هەڵەبجە لەگەڵ پاسداردا! ئەوە باسی بڕینی بانکی هەڵەبجە و تاڵان و بڕۆ ناکەم کە بەبێ سزا تێپەڕ بوون. سەیرم لێ هات نەوشیروان مستەفا لەسەر بیروباوەڕی ناو حزب، کە لە چوارچێوەی حزبەکەی خۆیدا بوو، کادرەکانی دەکوشت و زیندانی دەکردن و سووکایەتیی پێ دەکردن، کەچی بێدەنگ بوو بەرامبەر سزادانی ئەوانەی تاڵانی گەورەیان دەکرد له هەڵەبجەدا ! ئەوانە بەشێکی زۆریان سەرکردەی سەربازی و سیاسیی کۆمەڵە بوون. جگە لەوه، هەموومان دەمانزانی سەددام خەریکی دروستکردنی چەکی کیمایی بوو، پێشتر بەهەڵەدا نەچووبم لە ناوچەیەکی کوردستاندا بەکاری هێنابوو، هەواڵی چەکی کیمایی شتێک نەبوو ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە نەیزانن، بەو سیفەتەی بەشێک لە هاوڕێیانمان خوێندکاری زانکۆ بوون له موسڵ و بەغداد و لە ڕێگەی تێکەڵاوییەوە؛ ئه و هەواڵ و ڕاپۆڕتانە بەرز کرابۆوە. سەرکردایەتیی یەکێتی و کۆمەڵە بەتایبەت، هەم سروشتی وەحشیگەریی بێوێنەی سەددامیان دەزانی و هەم توانای بەکارهێنانی ئەم چەکەیان دەزانی. بەڵام ئه و حونجەتەی دەگوترێت له و بڕوایەدا نەبووین سەددام چەکی کۆمەڵکوژ بەکار بهێنێت، حونجەتێکی لاوازە، به و سیفەتەی خەڵکی هەڵەبجە سەرەتای دابەزینی پێشمەرگە و پاسدار، دەیانزانی کارەساتی کۆمەڵکوژی ڕوو دەدات، بەڵام فەرمان کرابوو بە پێشەمەرگە کە نەهێڵن خەڵک بچنە دەرەوەی شار و ئەم فەرمانە لە کاتی ئەنفالیشدا دەرکرابوو و ناشزانرا حیکمەتەکەی لەکوێدا بوو! من بۆیە ئەوەتان بۆ ڕوون دەکەمەوە که ئێمە هەمووان وەک کادرانی کۆمەڵە و پێشمەرگەی کۆمەڵە، دەمانزانی کۆی ئەم کارانە هەڵەن، بەڵام بۆچی سەرکردایەتی ئەوەی کرد و نەوشیروان مستەفا (وەک دەڵێن) فەرمانی بە فەریدوون عەبدولقادر کرد سەرپەرشتیی ئەم پڕۆسەیە بکات؟ ئەمە پرسیارێکە بەکراوەیی ماوەتەوە و دادگای مێژوویی دەوێت. بەڵام من لێرەدا وەک ویژدانی خۆم دەیڵێم کە لێرەوە پێشمەرگەیان فێری تاڵانی کرد و ئەوەی دوو ڕۆژ سیاسەت بکات، باش دەزانێت ڕێگەدان بە هەڵسوکەتی نەشیاو وەک تاڵانی و کوشتنی دیل و ئەشکەنجەدان، هێزی سەربازیی خاوەن بیروباوەڕ دەگۆڕێت بۆ جەردە و پیاوکوژ و میلیشیا... بەڵام بۆچی ئەم کارە تێپەڕ بوو؟ کێ گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکردبوون؟ بۆ ترسیان لە لێپێچینەوە نەبوو؟ سەیرە! دەبێت ئاماژە بەوە بکەم کە پێش تاڵان و بڕۆی هەڵەبجە، نەوشیروان مستەفا ڕێخۆشکەرییەکی دیکەی کردبوو بەوەی فەرمانی دابووە پێشمەرگە کە دیلەکانی حزبی شیوعی لە قرناقە و پشت ئاشان بکوژن، به مەرجێک ئەفسەر و سەربازی قوات خاسەی ڕژێم که بەدیل دەگیران، بە مریشکی گوندییەکان قەڵەویان دەکردن! به ڕای من ئەم پلانە زیرەکانە نەخشەی بۆ کێشرابوو و مەبەستی لێدانی هێزی پێشمەرگە بوو، لێدانی ورە و فیگۆری پێشمەرگە بوو و سەرەتای کردنی پێشمەرگە بوو به میلیشیا و کاریگەرییەکانی؛ لەدوای ڕاپەڕین تا ئەمڕۆ درێژبوونەوەی هەیە.
خاڵێکی تر کە ئەنفالی دروست کرد، دەستلێدان بوو لە ستراتیژێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە سەددام و ئەمەریکا لەسەری ڕێک کەوتبوون، ئەویش بیرە نەوتەکانی کەرکووک بوو کە نەکەوێتە ژێر هەڕەشەی خومەینی و سەرچاوەی وزە نەکەوێتە هەڕەشەوە، به و سیفەتەی سەددام بە مانگ نەوتی بەخۆڕایی لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە بۆ ئەمەریکا پەمپ دەکرد له کاتی قەیرانی ئۆپێکدا، کەچی نەوشیروان مستەفا لە ساڵی 1987 بە خۆی و هێزێکەوە پێش پاسداری ئێرانی دەکەوێت لە بانی مەقان و چیمەنەوە نزیک کەرکووک دەبێتەوە و بیرە نەوتەکانی کەرکووک بە ڕاجیمە و هاوەنی پاسداری ئێرانی و لەگەڵ پاسداردا بۆمبباران دەکات. لێرەوە کورد لە شۆڕشێکەوە که داواکارییە نەتەوەییەکانی هەبوو، چووە ناو زۆنگاوی پێش پاسدار کەوتن. ئەمەریکا و ڕۆژئاوا گڵۆپی سەوزیان بۆ سەددام هەڵکرد کە دەستی کراوە بێت بەرامبەر بە کورد. سەد دام سیاسەتی سووتماککردن و ژەهراویکردن و ئەنفالکردنی پەیڕه و کرد. لێرەوه نەوشیروان مستەفا لێپرسراوی سەرەکییە، ئه و بوو پاسداری هێنا و ئەمیش بوو پەلاماری کەرکووکی دا، باجەکەی هەشت قۆناغی ئەنفال و کیمیاباران بوو، کە سروشت و خەڵکی کوردستان دایان. له ئەنفالیشدا هەمان هەڵەی هەڵەبجە دووبارە کرایەوە و پێشمەرگە بەپێی فەرمانی سەرەوە ڕێگەیان نەدا خەڵکی؛ گوندەکان چۆڵ بکەن و لەپڕێکیشدا پێشمەرگە به بەرگرییەکی کەمەوە کشانەوە و خەڵک کەوتنە بەر دەست جاشەکانی خۆمان و ئەنفال کران. نەوشیروان پیاوێکی گێل نەبوو کە سروشتی سەددام و پرۆتۆکۆلاتی تەسنیع عەسکەری (تصنيع العسکري) و چەکی سەد دام و گرنگیی نەوت بۆ ئەمەریکا و ڕۆڵی کورد نەخوێنێتەوە! بەڵام پێدەچوو ئەم هەموو خوێنه بۆ ئەوە بێت کە شۆڕش نەک تەنها لەژێر فشاری سەربازیدا کۆتایی پێ بێت، بەڵکوو ڕیسوا بێت لەناو دڵی خەڵکدا و بەرە مەعنەوییەکەی تێکوپێک بشکێت. هەمووشمان شەپۆلی تەسلیمبوونەوە و وازهێنانی پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێکخستنی کۆمەڵەمان لەناو شاردا بینی، چەندە قسەمان دەکرد؛ بێسوود بوو. دواجار کۆمەڵێک پەیوەندیی پچڕاو بووین، تاوەکوو ڕاپەڕینی ساڵی 1991 و چیرۆکی دزی و فزیی دوای ڕاپەڕینیش ئاشکرایه، ئەوانەشی دەڵێن ڕێکخستنەکان ڕاپەڕینیان بەرپا کرد، جگە لە درۆی شاخدار نەبێت هیچی تر نەبوو، هەموو یەکێک له کوردستان دەستی دایە چەک و بارودۆخەکە خۆڕسکی تەقییەوە . وەک گوتم نەوشیروان مستەفا سوستماتیک کۆمەڵەی هەڵوەشاندەوە و پێشمەرگەی قارەمانی شاخی ڕیسوا کرد و کارەساتی بەسەر میللەتەکەماندا هێنا و هەمیشەش وەک خۆی دەیگوت مام جەلال برا گەورەمە. بەڵام هەر چی تاوانێکی کردبێت، لە غیابی #مام جەلال#دا بوو، چونکە کاتێک ئەم تاوانانەش کە دەیکردن، خودی مام لە دەرەوەی وڵات بوو، هەر لە هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵە بەڕەسمی له یەکەمین کۆنفڕانسی یەکێتیدا، یان ئەوەیە وەک مام دەڵێت من ئاگام لێی نەبووە و له دەرەوەی وڵات بووم و کاتی خۆی لە دژی ئه و هەموو توندوتیژییە وە ستاوم کە ڕوویان داوە. هەر یەکێک لەم گریمانانە وەربگرین، ئەوا نەوشیروان خۆی لێپرسراوە لەم هەموو کارەساتە و دوا کارەساتیشی؛ هەڵخەڵەتاندنی گەنجانی خوێنگەرم و ڕۆشنبیرانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان بوو، له سەرێکەوە ئیسلامییەکانی زیندوو کردەوە و دەستی خستە دەستیانەوە و له سەرێکی ترەوە گۆڕانی تەسلیمی یەکێتی کردەوە لە ڕێککەوتنی دەباشان. خۆ ئەوە باسی ئه و کولتووری شەڕەجنێوە ناکەم کە بەبن لووتی ئەودا دەکرا و کەیفی پێ دەهات. شەڕەجنێو تا ئەمڕۆ بۆتە جێگرەوەی ڕەخنەی سیاسیی ڕاستەقینە، چونکە نەوشیروان مستەفا هەمیشە ڕقی لە دیالۆگی فیکری بووە و سروشتی خۆی وا بووه شتێکی بەدڵ نەبووبێت، جنێوێکی پێ داوە و ناو ناتۆرەیەکی لێ ناوه. کەسانێکیش به و کاریگەرن، فێری ئه و جنێوفرۆشی و لاقرتێ ناشرینە بوون و بۆتە بەشێک له کاراکتەریان . لە ڕوویەکی ترەوە کە سەیری هاتنەوەی هەندێک لەم سەرکردانە دەکەم لە هەندەرانەوە بۆ کوردستان و دوای شەش ساڵ که کۆمەڵە پته و بووە له ناوەوە و کاتێک هەست دەکەن ئارام ڕێکخراوێکی پتەوی دروست کردووە، وەک ئەوەی پیاوی موخابەراتی بەریتانی یان ئەمەریکی بن که ئەم پیشەیە مێژووی هەیە لە وڵاتانی سێهەمدا، بەوەی پیاوانی موخابەرات دەچنە ناو بزاوتە شۆڕشگێڕەکان و دوایی دەچنە ناو سەرکردایەتی و شۆڕشەکان بەپێی خواستی نەخشەیەکی موخابەراتی هەڵیدەسووڕێنن و ئاڕاستەیان دەکەن. سەیرە لەگەڵ هاتنەوەی نەشیروان مستەفا، ئارام (شاسوار جەلال) زیز دەکرێت، هەمووان دەزانین ئارام هەرگیز قەناعەتی نە بە نەوشیروان و نە به عەلی عەسکەری نەبوو کە بەعس دوای شۆڕشی بارزانی ساڵی 1975 نەفیی دەکات بۆ باشوور، پلەیەکی ئیداریی باشی دەداتێ. هاتنەوەی نەوشیروان مستەفا جێی سەرنجە و سەیرە موڕتاح لە نەمسا و لە لەندەن دەژی، چۆن و بە پارەی کێ دەژی و کوڕەکانی لە ئەمەریکا بە پارەی کێ دەخوێنن و بە پارەی کێ خانوویان بۆ دەکڕدرێت و بڕوانامەی خوێندن وەردەگرن؟
نەوشیروان مستەفا که دێتەوه، ئارام وەها لێ دەکەن بەزیزی بڕوات بۆ تەنگیسەر و لەوێ چیرۆکی ئاشکراکردنی شوێنەکەی تا ئەمرۆ جێگەی پرسیارە و زانیاری هەیە گوایه شوێنی ئارام بە ڕێکخراوێکی فەڵەستینی گوتراوە و ئەوانیش به بەعسیان گوتووە. ئاوا نەوشیروانێک کە نە بڕوای به کۆمەڵە هەبوو، نە به مارکسیزم-لینینزم و به قسەی خۆی به تەکلیف بۆتە سکرتێری پارتێکی مارکسی لینینی! ئەمە قسەیەکه مرۆڤ لە کاتی دۆمینەشدا بیکات؛ دەبێتە مەخسەرە، یاخود وەک سەرکردەیەک بەئاشکرا ئه و قسەیە بکەیت! پرسیارەکە ئەوەیە چۆن نەوشیروان مستەفا هات و چۆن تا مردن پارچەیەکی بچووکی لە ڕژێمی بەعسی بەر نەکەوت، یاخود ئەو هەموو خزم و دۆستەی کە هەیبوون لە شار لە سەردەمی ئەو ڕژێمە دڕندەیەدا، کەسیان تەنها بۆ کاتژمێرێکیش زیندان و دەستبەسەر نەبوون؟ ڕاستە نەوشیروان مستەفا نە خێڵەکی بووە و نە بڕوای بە عەشیرتگەری هەبووە و عەشرەتدار نەبووە وەک باسی لێوە دەکرێت، خۆ ناشبێت لە کاتی سەرکردەبوونیدا و وەک سکرتێرێکی کۆمەڵە لەلایەن بەعسەوە نەناسرابێت و بێکەس بووبێت، بەڵام هیچ کەسێکیشی لەلایەن بەعسەوە دەستگیر نەکرابێت و ئەوانەشی کە ماون؛ لافی شۆڕش لێدەدەن بە خۆیان و کۆمپانیاکانیانەوە و وەک گوێزی ساغ وان؟ جێی سەرنج و تێبینییە ژیانی هەزارەها گەنجیان فەوتاند به ناوی مارکسیزم-لینیزم و خۆشیان بڕوایان پێی نەبووە! لێرەوە من لە ئاست هەموو پێشمەرگە قارەمانەکانی کۆمەڵەدا کەسێکم داوای لێبوردن دەکەم. داوای لێبوردن دەکەم که وەک کادرێک و پێشمەرگەیەکی فەرماندەی سەربازی شار و شاخ، نەمانتوانی ڕێگە به و هەموو ناشرینییە بگرین که بەرۆکی میللەتەکەمانی گرتووە و نیوسەدەی دیکەی دەوێت بۆ پاکبوونەوەی. داوای لێبوردن دەکەم کە توانای خۆمان وەک پێویست نەخستە گەڕ بۆ دووبارە دروستکردنەوەی کۆمەڵە و پاراستنی قەوارەکەی وەک ڕێکخراوێکی چەپی جیهانی.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,063 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] پەڕتووک | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
بابەتێن پەیوەستکری: 55
پەڕتووکخانە
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
پارت / لایەن: کۆمەڵەی ر.
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان سەرچناری ) ل: 22-07-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 23-07-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ئاراس ئیلنجاغی )ڤە: 22-07-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,063 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,157
وێنە 106,497
پەرتوک PDF 19,250
فایلێن پەیوەندیدار 96,954
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.875 چرکە!