بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ بەپێی ئەو زانیارییانەی کە گەییشتوون، بەهۆی تۆپبارانکردنی هێزەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەی گەشتیاریی پەرەخێ لە سنووری #زاخۆ# ژمارەیەک هاووڵاتیی بێتاوان شەهید و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون. وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەین، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
ڕاشیدەگەێنین شەهید و بریندارکردنی هاووڵاتیانی سڤیل و بێتاوان لە لایەن هەر هێز و لایەنێک بێت و لەژێر هەر بیانوو و پاساوێکدا بێت، تاوانە و قابیلی قبووڵ نییە. پێویستیشە سنوورێک دابنرێت کە ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نەبنەوە و چیتر هاووڵاتیانی ئێمە نەبنە قوربانیی ململانێی و شەڕی نێوان هێز و لایەنی تر. کاتی ئەوە هاتووە کە حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر چارەسەرێکی جددی و بنەڕەتی بۆ ئەو هۆکارانە بدۆزنەوە کە دەبنە هۆی ڕوودانی ئەم تاوان و کارەساتانە[1].
#بارەگای بارزانی#
20ی تەمموزی2022
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,346