پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,346
وێنە 105,190
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,694
ڤیدیۆ 1,280
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
چەتەکانی خودا
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چەتەکانی خودا

چەتەکانی خودا
چەتەکانی خودا
#شەماڵ بارەوانی#

کتێبێکیتری(عەبدولڕەزاق جوبران)ە،
تێڕوانینێکی وجودیانەو ئینسانیانەی نوێیە سەبارەت بە خوداوەندو ئایین، دیدێکیترو گۆشەنیگایەکیتری جیاوازە بۆ مێژوو، فیقه و کەلەپۆری ئایینی،
خوێندنەوەیەکی تری ئایین و عەقیدەو مێژووی ئایینە، ڕانانێکی تری جیاوازە، جیاواز لەهەموو ئەو خوێندنەوە کۆن و کلاسیکیانەی تائێستا بۆ ئایین کراوە
چەتەکانی خودا
تێکشکاندنی هەموو ئەو بتانەیە کە فەقێ و کاهین و پیاوانی ئایینی لەبەردەم گەیشتن بە خوداوەند ڕۆیان ناوە،
چەتەکانی خودا
ڕەخنەی زۆرێک لەمەهافیمە کلاسیک و چەمکەکۆنەکانی ئایین دەگرێت و بە پشت بەستن بەتێگەیشتنێکی سۆفیزمانەوە ڕوئیای نوێمان بۆ دەخاتەڕوو،
پێمان دەڵێت دین بەدڵ وەربگرەو پرسیار لەدڵ بکەو “استفت قلبک” بکە بەسەنتەری تێگەیشتن و هەنگاوەکانت، بکە کابەی تێڕوانین و ژیانت، بکە بەخاڵی ڕفتارکردن وبڕیاردانت، بکە
بنەمای تێگەیشتنت لە وجودو قسەکانت،
چەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت بۆسەلماندنی تێکەستەکانی ئایین و گومان نەکردن لەڕاستێتی و دڵنیابوونەوە لەئیلاهی بوونی هەرتێکستێک، پێویستمان بە هیچ عن عنەو بەسەنەدو گێڕەڕەوە(راوی)یەکە نییە، بەڵکو ئینسانی بوونی ئەو تێکستەو تێکنەگیرانی لەگەڵ مرۆڤ بوون و ویژدان و ئەخلاق و مۆڕاڵی مرۆڤایەتی و، پێوانەکردنی بەپێوەرەکانی مرۆڤ، بەسە تابزانین ڕاستە یاخود هەڵبەستراو، وەری بگرین یان ڕەتیکەینەوە،
یانی هەتێکستێکی ئایینی، بۆ وەرگرتن یان ڕەتکردنەوەی ئینسانی بوونی ئەو تێکستە و نائینسانی بوونی دەکەین بە پێوەر نەک سەنەدەکەی، چونکو مرۆڤ سەنتەرو لوتکەو کابەی هەموو تێگەیشتنێکە،
چەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت گرنک نییە عەقیدەو بیروباوەڕی ئایینیت سێیانەبێت، یاخود یەکتاپەرستی، یاخود بتێک بێت، گرنگە ئەوەیە ئەوەی تۆ دەیپەرستیت چەندە لەگەڵ مرۆڤدایەو ئایینەکەت چەندە مرۆڤانەیه، تاچەند ڕێزی لەئازادی و کەرامەت و خواست و مافەکانی مرۆڤ گرتووەو تاچ ئەندازەیەک مرۆڤ بوونی ڕەچاوکردووەو مرۆڤ بوونی لەتێکستەکانیدا بەرجەستەکردووە، تاچەند ئەو خودایەی تۆ دەیپەرستیت بۆ مرۆڤەو لەخەمی مرۆڤایەتی و لەگەڵ مرۆڤ بوون و مرۆڤدایە، هەر ئایینێک بە مرۆڤبوون دەپێورێت و هەڵدەسەنگێندرێت، نەک خوداوەندبوون،
بۆیە
چەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت ئایینی ڕاست ئەو ئایینە نییە کەبانگەشەی مۆنۆپۆڵکردنی ڕاستی دەکات، بەڵکە ئەو ئایینە ڕاستە کەمرۆڤ بوونی تێدا قورخکراوە، مرۆڤایەتی تێدا ڕەچاوکراوە، مرۆڤ تێدا ڕووگەیە، مرۆڤ تێیدا سەنتەرە، مرۆڤ تێیدا گەوهەری ئایین و حەقیقەت و پیوەرە،
چەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت یەکتاپەرستی خوداوەند، یەکتایی مرۆڤایەتی و خۆشویستنی مرۆڤەکان و برایەتی مرۆڤایەتییە، بەرلەوەی مشتومڕی ئەوە بکەین کە خوداوەند دەست و پێی هەیە یاخود نا!
چەتەکانی خودا
یاخیبونێکە له توراسێکی کۆنەخوزانەو هەموو تێگەیشتنێکی دۆگماییانەی ئایینی،
چەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت
سەیری لای چەپت بکە، ئەوە لای ڕاستە، ئەی ئەو کەسەی دڵت ڕوتە، تۆی تەنها درۆناکەیت،
ئاگاداربە بڕوادارەکان بێ بڕوان، ئاگادار بە هاوسەرەکان، هاوسەرگیریان پێک نەهێناوە، ئاگاداری نوێژبەو نوێژ مەکە، ئاگاداری ناوەکان بە ئەوە ناوەکان نین، ئاگاداری فەقێیەکان بە، ئەوان خوداوەند دەنووسنەوەو ناشزانن بیخوێننەوە، ئاگاداری مێژوو بە، مێژووەک یان مێژووی پەیامبەرانی خوداوەندە، یانیش مێژووی دزەکان،
چەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت
بۆ ئەوەی باوەڕت بەخوداوەند بێت. یەکەم ڕوکنی باوەڕو مەرجی ئیمان، یەکەم شت کە پێویستە لەسەرت بیکەیت، بێ باوەڕ بوون و کافربوونتە بەپەرستگاکان.نکۆڵیکردنتە لەفیقه و ئەحکامەکان، لەڕفتارو مێژووی ئایین و کەهنوتەکان، بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕاستیدا بیت، پێویستە لەسەرت کفر بەهەموو ئەو شتانەبکەیت کەمرۆڤەکان لەسەری ڕێککەوتوون، لەو شتانەی تائێستایش پێی دەڵێن ڕاستی و حەقیقەت، جا شتانی مێژوویی یان ئایینی، یاخود شتگەلی بەهایی بن، باشترە بێ ئایین و وەک بێ دین و لائیکێک لەگەڵ خوداوەندا بمریت، نەوەک لەگەڵ ئایینێکی بێ خوداوەند.
چەتەکانی خودا

پێمان دەڵێت بێ بڕوایی بوون و کافربوون لەو کاتە دەبێتە ئەرک و ئەخلاق، کاتێک کتێبی خوداوەندو فەقێیەکان لەتای یەک تەرازودادەندێت و بەیەک چاو سەیردەکرێت، کاتێک فەقێ دەبێت بەوەرگێڕی خوداوەند نەک دڵ،
کافربون لەوکاتە دەست پێدەکات و دەبێت بەزەروری کاتێک دەگوترێت، بێ ئایینێک بکوژە هەرچەندە باشیش بێت،
دیندارێک سەرخە هەرچەند خراپیش بێت،
بەڵێ دەبێ هەموومان کافربین لەوکاتەی عەلی لەناو میحرابەکەی دەکوژن و موعاویەش سەردەخەنە سەر مینبەر،
کافربوون و بێ بڕوایی ئەوکاتە لوتکەی بڕوایی بوونە،
کاتێک دەیانەوێت ژنێک بەردباران کەن لەسەر(داوێن پیسی)، وەکو مەسیح دەبێ جاڕی بێ بڕوایی خۆمان لەبەرامبە ئەو کۆمەڵە بدەین و لەڕوویان بوەستینەوەو پەنجە بکێشینە ناو چاوەکانیان و پێیان بڵێین بوەستن، کێ لە ئێوە هێندە هەوری بێ پەلەو فریشتەی بێ هەڵەیەو گوناحبارنییە و تاوانێکی ئەنجام نەداوە، تابێت و لەسەر ئەوەی ئێوە لاتان تاوان و لادانەو ژنێکی لەسەر بەردباران بکەن!؟
چەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت کافر ئەو کەسە نییە کە پێنج نوێژەکە ئەنجام نادات،
بەڵکو کافری حەقیقی ئەوکەسەیە کە بەهاکان جێ بەجێ ناکات،
کافرو ئەتێست ئەو کەسە نییە کە باوەڕی بە مرۆڤ بوون و مرۆڤایەتی و خۆشبەختی و مافەکانی مرۆڤ هەیە، ئەو کەسە بڕواداری ڕاستەقینەیه، با نکوڵی لەبونی ئێزدانیش بکات،
کافر ئەو کەسەیە خەڵک فریدەدات و بەختەوەری خەڵک دەدزێت، بابڕواتە ماڵی خواوەندو بەڕۆژی بێت و نوێژیش بکات و بڕواتە پەرستگایش،
کافر ئەو کەسەنییە ناچێتە پەرستگا، کافر ئەو مرۆڤەیە کە ڕۆژی پێنج جار دەڕواتە پەرستگاو درۆو زەغەلی دەکات، قۆڵی خەڵک دەبڕێت و فرت و فێڵ لەکڕین و فرۆشتن دەکات، لەسەر دەفتەری دۆلاردەخەوێت، بەڵام ئامادەنییە، بەدینارێک یارمەتی هەژارو لێقەوماوێک بدات، کافر ئەو کەسەیە ئایینی هەیە بەڵام ویژدانی نییە، مەزهەبی هەیە بەڵام مرۆڤ بوونی نییە، بەرماڵی هەیە، وەلێ ئەخڵاقی نییە،
چەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت کافر ئەوانەن تەجاوزی مرۆڤایەتی دەکەن و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن و خەڵکی ئازاردەدەن، مرۆڤەکان دەکەن بەکۆیلەو کەنیزەو ماڵی خەڵکی دەدزن و ئازادی خەڵکی دەستبەسەردادەگرن و ژیانی مرۆڤەکان بەدۆزەخ دەکەن، ئەوانەن کاری توندوتیژی ئەنجام دەدەن و خودا لەبەرگی تیرۆردا پیشان دەدەن! ئەوانەن تێزی ڕێژەیی ڕەتدەکەنەوەو خۆیان وەکو کۆتا ڕاستی و دوایین تەفسیرو یەقینێکی سەرو گومان پیشاندەدەن و حەقیقەتەکان لەسەر ناوی خۆیان تاپۆ دەکەن!
چەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت کفر باوەڕ نەبوون بەبوونی خوداوەندو داننەنان نییە بەو زاتە، بەڵکو کفری ڕاستەقینە باوەڕنەبوون و داننەنانە بەمرۆڤ بوونی مرۆڤەکان، کفر سڕینەوەی خودایەتی خوداوەند نییە، هێندەی سڕینەوەی مرۆڤ بوونی مرۆڤەکانە، کفر بابەتێک نییە پەیوەندی نێوان خوداوەندو مرۆڤ بێت، بەڵکو کفر پەیوەندی نێوان مرۆڤێک و مرۆڤێکیترە،
کافر ئەو کەسە نییە باوەڕی بە دۆگم و عەقیدەی ئایینەکان نییە، کافر ئەو کەسەیە باوەڕی بە دادپەروەردی، ئازادی، لێبوردەیی، ئاشتی کۆمەڵایەتی، فرەیی ئایینی و پێکەوەژیان، جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی نێوان مرۆڤەکان نییە، باوەڕی بە سەربەستی ژن و ژیان دۆستی و ژینگە دۆستی و ئاژەڵدۆستی ونیشتمان دۆستی نییە،
کافر ئەو کەسەیە باوەڕی بە مافەکانی تاک نییەو ڕێز لەحەزو هەڵبژاردن و خواست و تایبەتمەندی مرۆڤەکان ناگرێت و دەست لەژیانی تایبەتیان وەردەدات و دەم لەهەموو شتێک دەکوتێت و قسە لەسەر هەمو شتێکی مرۆڤەکان و دارو بەرد دەکات، کافری ڕاستەقینە ئەو کەسەیە خۆی لەخەڵک دەکات بەگوتەبێژی خوداوەندو بەناوی خوداوە فەتوا دەردەکات و بڕیار لەسەر ژیانی خەڵک دەدات و دونیایەک بکەو نەکەو نۆرمیان بۆ دادەڕێژێت و دەها بوت لەبەردەم بوونیان ڕۆدەنێت و بەتابو و حەرام و توندوتیژی ژیانیان لێدەکات بەدۆزەخ،
کافر ئەو مرۆڤەیە خۆی دەکات بە سێبەری ئاسمان و بەتەمی تاریکی ئایدیۆلۆژیاکەی ژیانی مرۆڤەکان دادەپۆشێت،
بێ بڕواو فەرمەسون ئەو ئینسانەیە کە ئایین تێکەڵ بەسیاسەت دەکات و خۆی دەکات بە نوێنەر و پەڕڵەمانتاری ئێزدان و مەکتەب سیاسی و ئەنجومەنی باڵاو کەناڵی تەلەفزیونی بەناوی ئەوەوە دادەنێت،
کافر هەموو ئەوانەن خۆیان دەکەن بەشمشێری خوداوەندو گەرووی ئازادیەکانی خەڵک دەبڕن، تیرۆرو ترس بەڵاو دەکەنەوە، کۆتری ئاشتی لەسێدارەدەدەن و پەپولەی ئازادی تیرۆر دەکەن، مرۆڤایەتی خەڵتانی خوێن و ژیان وێران دەکەن.
چەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت مرۆڤ پێویستی بە قەشەو کاهین و پیاوانی ئایینی و لاهوتیەکان نییە تافێری پەرستشی بکەن، بەڵکو مرۆڤەکان پێویستیان به مرۆڤە شۆڕشگێڕەکانە تاکو لەکۆیلایەتی ڕزگاریان بکەن،
چەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت قەیران و کێشەی ژیانی مرۆڤەکان قەیرانێکی لاهۆتیانە نییە لە بەندایەتیکردنیدا، بەڵکو قەیرانی بوونیەتی لە بەکۆیلەکردنیدا، بۆیە کێشەی مرۆڤەکان هێندە کێشەی عەقیدە نییە، بەقەد ئەوەی کێشەی ستەمە
چەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت خودا وەند پەیامبەرانی نارد، کەچی خەڵکی شوێن فەقێ و پیاوەئایینیەکان، شوێن کاهین و قەشەو حاخام و مەڵاکان کەوتن، لەکاتێکدا نازانن ئەوەی فەقێ و پیاوە ئایینیەکان نووسیویانە پێچەوانەو نەقیزی ئەوەیە کە خوداوەند ناردویەتی، بۆیە ناکرێت مرۆڤێک بڕواداربێت، بەرلەوەی کفر بە مەعبەدو حوکمی کاهینەکان بکات و بێ بڕوایی خۆی لەبەرامبەریاندا جاڕبدات،
چەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت پێویستە لەسەرم چەند کفربکەم، تاکو ببم بڕوادار؟
لەتێڕوانینی چەتەکانی خودا کافربوون ئەرک و پێویستە بەو جۆرە بڕوایەی کە زۆری لا ئاساییە، لەو شوێنە نوێژو پەرستش بکات کە زگی هەژارونەدارو بێ نەوایەکی تێدادەشێڵدرێت، لەو شوێنەی ژنی تێدا ئەتک و بەکەنیزە دەکرێت، لەو جێگایەی مرۆڤی تێداسەردەبڕێت،
چەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت گرنگ ئەوە نییە بڕوامان پێیەتی، بەڵکە ئەوەی گرنگە چۆنیەتی ئەو باوەڕهێنانەیە،
چەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت ئەوەی بەئایینێکی ساختە فریوتدەدات، ئەوە خوداکەتت لێ دەدزێت و، وەکو ئەو کەسەیش وایە کە بەناوی عیشقێکی درۆینەوە دڵت دەدزێت.
چەتەکانی خودا
پێمان دەڵێت ئایە کەسێک یاخود کۆمەڵێک و گرووپێک بەناوی خوداوەندەوە، هەموو ئازادیەک لەخەڵک قەدەغەو تابو بکات، خۆی مین ڕێژبکات و بەخەڵکدا بتەقێنێتەوە، مرۆڤایەتی بتۆقێنێت و سەری مرۆڤ ببڕێت، ژن بەردباران بکات، کچ و دایک و خوشکی خەڵک دەست بەسەردابگرێت و بیانکات بەکەنیزەی چێژی ناوگەڵ و سێکس و لەبازاڕی بێ مروەتی و بێ بەهاییدا، لەشێوەی کاڵایەکی مادی بێ گیان و ڕۆح مامەڵەو کڕین و فرۆشتنیان پێوەبکات، شاڵاوی داگیرکاری بۆسەرخاکی وڵاتان ببات و خاک و وڵاتیان داگیربکات و کلتورو زمان و فەرهەنگ و هەموو شتێکیان تەعریب بکات، مێژوویان بشێوێنێت،
هەر بەڕاستی ئەمانە سەرباز یاخود چەتەکانی خودان!؟[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 709 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 23-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 709 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,346
وێنە 105,190
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,694
ڤیدیۆ 1,280
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!