بەرداو بریتییە لە بەردێک کە مێژوویەکی درێژ، دڵۆپەی ئاو لێیداوە و چاڵ بووە، بەردەوام ئاوێکی ڕوونی پاکی سازگاری تێدا کۆدەبێتەوە، وەک سەرچاوەیەکی ئاوی سازگاری هەمیشەییە ئەژمار دەکرێ. لە فەرهەنگی کوردیدا، چەند وشەیەکی هاوواتای هەیە، وەکو (بەرداو، بەرداویلکە، ماقۆر، چاڵاو). لە وەرزە جیاوازەکانی ساڵدا، باڵندە و ئاژەڵی کێوی یان ڕێبوار و شوانەکان ئاوی لێدەخۆنەوە.[1]