پیری سیا
یەکێکە لە پیر و پیاوچاکە زەردەشتییەکان، شوێنەکەی دەکەوێتە سەر شەقامی سەرەکی شارەدێی ئیسێوە، بیست و پێنج کیلۆمەتر لە شارۆچکەی قەڵادزیوە دوورە، لەسەر گۆڕی ئەم پیاوچاکە دارێکی گەورەی هەزار ساڵە و گۆڕستانێکی کۆنیش بوونی هەیە، مێژووەکەی نادیارە، گۆڕی ئەم پیرە، ئەمانەت پارێزە، خەڵکی باوەڕیان وایە کە هەر کەسێک لەویوە بڕوات و ئەمانەتێک لەسەر گۆڕەکەی دانێ تا دەگەڕێتەوە پارێزراو دەبێت. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 955