ئاش ئیشی خۆی ئەکا، چەقەنە سەری خۆی ئەیەشێنێ.
ئاش: ئاسیاو مەبەست لە ئاشی ئاوە، چەقەنە: بەشێکە لە ئامێری ئاش، پێکدێ لە پارچەدارێک کە لەگەڵ خولانەوەی بەرداشەکەدا، بەر بەرداشەکە دەکەوێت، چەند خێراتر بەرداشەکە بسووڕێتەوە، ئەوەندە خێراتر دارەکە بەر بەرداشەکە دەکەوێت و دەنگێکی بەردەوام درووستدەکات، هەموان گوێیان لێیە، پێێ دەڵێت: (چەقەنە) بەخێرایی یان هێواشیی دەنگی دارەکەدا، دەردەکەوێت ئاشەکە هێواش دەگەڕێت یان خاو، مەبەست لەوەیە کە کەسێک بابەتێکی هەیە و پێوەی ماندووە، کەسێکی تر سەری خۆی پێوەدەیەشێنێ کە هیچ پەیوەندی بەوەوە نییە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,210