تەقە سوارە، دام لە بووارە، سەد هەزارە
لە گوندەکاندا هەنار هەڵدەگرن و وشکی دەکەنەوە، لە وەرزی زستاندا دەیخۆن، تەقە سوار: واتە هەناری وشککراوە کە توێکڵەکەی زۆر ڕەقە بەڵام ناوەکەی تەڕە، دام لە بووار: واتە کاتێک خواردنیدا بە زەوی یان دیواردا دەکێشرێ ، بۆ ئەوەی توێکڵەکەی بشکێ ، سەد هەزارە: مەبەستی لە دەنکی هەنارەکەیە، لە کاتی شکاندنی توێکڵە هەنارەکەدا بڵاودەبێتەوە. وەڵام (هەنار) . [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 474