پەیامی بافڵ تاڵەبانی لە یادی 13 ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان
دەقی پەیامەکەی
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی:
بەڕێزان جڤاتی نیشتمانی، هەڵسوڕاو و لایەنگرانی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان.
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
هیوادارم ئەم یادە دەرفەتێک بێت بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانمان، قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و یەکهەڵوێستی لەبەرامبەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان. پێکەوە لە هەوڵەکانمان بەردەوامبین لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی، بەرەوپێشبردنی سیستمی حوکمڕانی لە هەرێم و جێبەجێکردنی خواست و داوا ڕەواکانی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.
هەرشاد و سەرفرازبن
دڵسۆزتان
بافڵ
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی
سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
25ی تەممووزی 2022
[1]