پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,447
وێنە 106,566
پەرتوک PDF 19,265
فایلێن پەیوەندیدار 97,099
ڤیدیۆ 1,384
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەنیزەکانی شنگال
تەڤی کوردیپێدیێ دزانی هەر ڕۆژەکە ڕوژژمێرا مە چ تێدا ڕیدایە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەنیزەکانی شنگال

کەنیزەکانی شنگال
کەنیزەکانی شنگال
#شەماڵ بارەوانی#

ڕۆمانێکیتری 444 لاپەڕەیی نووسەر و شاعیر ڕۆماننووس(سەلیم بەرەکات)ی عەرەبی نووسی بەبنەچە و بیرو باوەڕ کورد، سەلیم لەو شاکارەی بەزمانێکی بەرز و جوان، واقع و فەنتازیای ئاوێتەی یەکتری کردووەو بەشێوازێکی ئەفسوناوی چیرۆک و ڕووداوەکانمان بۆ دەگێڕێتەوەو حەکایەتە بەسوێ و تژی لەخەم و تاڵی و کارەساتە جەرگبڕەکانی کوردانی ئێزدیمان بۆدەخاتەڕوو.
سەلیم لەپاڵ (سبايا سنجار)
خاوەنی چەندین بەرهەمی تری ناوەزەیه،
لە نموونەی:
-فقهاء الظلام
-أرواح هندسية
-الفلکيون في ثلاثاء الموت
-الأختام والسديم
-معسکرات الابد
-أنقاض الأزل الثاني
-شعب الثالثة فجرا من الخميس الثالث
-أقاليم الجن
-حورية الماء وبناتها
-زئير الظلال في حدائق زنوبيا
-السيل بلغتن، أخيرا، عمر الأربعاء
-سجناء جبل أيايانو الشرقي..
دوای هەریەکە له ڕۆمانەکانی (لالەکانی لالش، و پاکیزەکانی شنگال)
کەنیزەکانی شنگال سێیەمین ڕۆمانە، لەسەر ئازاروتراژیدیای کوردانی ئێزدی بخوێنمەوە، هەڵبەت کەهەر سێک ڕۆمان، شاکاری مەزن و جیاواز و بەرز و کەم وێنەو پڕ بابەیەخن،
کەنیزەکانی شنگال.
تراژیدی نامەیەکیتری ئێزیدییەکانە،
خەمنامەیەکی تری ئێزدانی و ڕۆڵەی میترایە.
مانیفێستی فرمێسک و ئازارە،
پەڕتۆکی دڵشکان و بێ نازییەکانە،
ئاڕشێفی کۆجۆ و زامی مرۆڤە بێ تاوانەکانە،
کتێبی ڕق و نەفرینە،
ئیدانە نامەی مرۆڤایەتییە.
هەڵدانەوەی لاپەڕەی سکانداڵەکان و
تابلۆی سەرزەنشتکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و
پۆرترێتی خەجاڵەتی هەموو دروشمە درۆین و بەڵێنەزلەبێ ناوەڕۆک و لاف و گەزافە بەتاڵەکانە،
کارەساتی بەکەنیزەکردن و سەبیکردنی خاک و دیرۆک و کەلەپوور و نەریت و بوون و کەڕامەتی ئێزیدییەکانە.
ئەتکنامە و فەرماننامەی گەلێکی کۆکوژکراو چەوساوەو بریندارە،
چیڕۆکی پێنج کچی پاکیزەی تەمەن خوار بیست ساڵی ستەم دیدەی ئەتکراو کەڕامەت وروشێندراوە،
ئازارنامەی هەموو کوردێکی ڕەسەنی بە ئەخڵاق و ویژدان زیندووە، بەسەر هاتی هەموو ئەو کچ و ژنە ئێزدیانەیە کە لەلایان جەلادەکانی دەوڵەتی ئیسلامی تیرۆرستانی داعش، کران بەکەنیزەو لەشێوەی کاڵایەکی مادی بێ گیان، کڕین و فرۆشتیان پێوەدەکرا و بێ ڕێزی بەمرۆڤ بوون و سوکایەتی بە ئینسابوون و کوردبوونیانەوە کرا،
سارات پاڵەوانی ڕۆمانەکەیە، ئەو شێوەکار و نیگارکێشێکی کوردی تەمەن چڵ ساڵی ئاکنجی سوێدەو پۆرترێتی ئەو پێنج کچە ئێزدیە بەسەبیکراو پاکیزەو بێ تاوان و پەپوولەو مەزلومە دەکێشێت، ئەو پێنج کچەی لەگەڵ سەتان و هەزاران کچ و ژن و پیاو مرۆڤی تری ئێزدی کوردی لەشنگال سەربازەکانی ڕێگەی تاریکی و جەهالەت هاتن و گرتنیان کردنیانن بە کۆیلەو کەنیزەو لەبازاڕەکانی دواکەوتوویی و لەناو زەڵکاوی ئارەزووەگڵاوەکانیان، کڕین و فرۆشتیان بە بەهاو مرۆڤ بوون و کەسایەتییانەوە کرد،
ئەو پێنج کچە قوربانیەی دەستی بیری عروبەو کەڵبەی هزری ئیسلامی فەندەمێنتالیزمی تاریک نیگاو خەرەفاوی خەیاڵ پڵاوی لەواقع دابڕاوی لەخشتەبراوی لەئەقڵ داچۆڕاوی لە مرۆڤ بوون داماڵدراو، لەلایان ئەو نیگارکێش و وێنەکێشەوە ئەزمونە تاڵ تراجیدیاکەی ژیان و هەموو ئەو ئازار و نەهامەتیانەی لەسەر دەستی تاریک پەرست و کۆنەپەرست و تیرۆرستانی داعش چەشتیان، دەکات بە کەرەسەو وێنەی تابلۆکەی، بەو چەشنە کچەکان ئەزمونی ژیانی خۆیان دەگێڕنەوە، لەژێر دەستی تیرۆرستانی دەوڵەتی خەلافەت و ساراتی نیگارکێشیش لە دوو توێی تابلۆ و پۆرترێتێکدا هەموو سکانداڵ و کاره قێزەونەکانی تاقمە جەلاد و هۆڤیەکەی خەلافەت، ئاوێتە لەگەڵ فرمێسک و ئازار و گشت نەهامەتی و موعانەتەکانی کچە کوردە ئێزیدییەکان نیگاردەکات و وشەو وێنەو ئەشک، لەگەڵ ڕەنگی خوێن و بۆیەی خەم و عەزاب. ئاوێزانی یەکدی دەبن و نیگار کێش لەتابلۆکەی لەژێر ناوی.“کەنیزەکانی شنگال”.بەرجەستەی دەکات، هەر یەکێک لەوکچە کوردە ئێزیدیانەی کە لەحەقیقەتدا لەژیاندانەماون، لەسەر شێوەی تارمایی و کارەکتەرانێکی خەیاڵی هەموو ئەو دەستدرێژی و کارە دڕندانەی چەکدارە چەتەکانی داعش لەگەڵیاندا ئەنجامی داون دەگێڕنەوە، لەڕێگای خەیاڵەوە دیالۆگ لەگەڵ سارات دەکەن و باسی کارەساتەکانیان دەکەن و ئەمیش لەقاڵبی تابلۆیەکدا پۆرترێتیان دەکات و تاوە کوچەشنی تابلۆکەی مۆنالیزای داڤێنشی وەلێ بە فۆرم و ڕۆخسارێکی ترو لە قاڵبێکیتری هونەرییدا ببێتەتابلۆیەکی جیهانی و ئیدی تاهەتایە ببێتە ئایکۆنی ئازار و هەڵگری خەم و ڕۆندک و تراجیدیای کوردانی ئێزیدی و هەموو دنیا، نەوە بۆ نەوە، بیانگوازێتەوەو بیان بینێت، وئیتر پڵەی هەرمانی و، لەبیر نەچوونەوە وەربگرێت و بە جاویدانی لەئەڕشیفی مرۆڤایەتی و میمۆری جیهاندا بمێنێتەوە، تابلۆی ئەو مرۆڤە بێ تاوانانەی لەسەر دەستگرتن بە کولتوور و ئایینی باو باپیران و ئێزیدی بوون و کورد بوون ومرۆڤ بوونیان، فەرمان و جینۆساید و ئاوارەیی بووەتەوە بەشێک لەژیانیان و
ئەفسووس بەدرێژایی مێژوو تائێستا هەفتاو سێ جار فەرمان و کۆکوژکراوان و هەرجارەو بە پاساوێک و لەژێر ناوێک، کەدواجار هەر هەمووی شاڵاوی تەعریب و بەربەریەت و عەرەب ڕەگەز پەرست و ئیسلامیە فەندەمێنتالیست و فاشیستەکان بوونەتەوە، ئەوەی پێی دەڵێن فتوحات، کەجگە له تەعریب و بەڵاوکرنەوەی بیری عروبەو ئایدۆلۆژیای ئیسلامی ڕادیکاڵ و ڕاماڵینی کلتور و خنکاندنی ئازادی گەلی کورد و شێواندنی مێژووەکەی و سڕینەوەی ناسنامەو تیرۆرکردنی بوونی چیتر نەبووە، جا عەرەبەکانی بەر لەهەزارساڵەکەهاتن بەناوی فتوحاتەوە، یان عوسمانلی، یاخود داعش تا... هەمووی یەک شت و یەک مەبەست و ئامانج و پرۆژەو ئەجێندای تورک و عەرەب و بەعەرەبکردن و عوسمانلی بووە، لەدژی کورد و مێژوو وجود و ڕەسەنێتی بوونەکەی و، هەرجارەو لەگەڵ هەرشاڵاو پەلامارو هێرشێکی بەربەریانەیاندا، بەشێکێ خاکەکەی داگیربکەن و دیموگرافیەکەی بگۆڕن و جوگرافیەکەی بشێونن و ئاکنجی و دانیشتوانەکەی کۆکوژ و دەربەر بکەن.
ماوەتەوە بڵێم (کەنیزەکانی شنگال)
کەشکولێک لە ڕۆشنبیری و زانیاری و مەعریفە بە خوێنەر دەبەخشێت، لەبارەی بیرو باوەڕ و تقوس و شەعائیرەدینیەکانی کوردانی ئێزدی، هەروەها لەبارەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و موعتەقەدات و ئایدۆلۆجیاو ئەفکارە ژاراوییەکەیان، لەبارەی ئەو گروپە جیهادیەی لەڕێگەی جیهادەکانیانە، جیهادی نیکاح و دامێن و فەرجەوە،
جیهادی ئنتەرنێت و ئەلیکترۆنی، جیهادی ڕق و دەمارگیری، جیهادی ترس و تەرۆر و تۆقاندن، جیهادی سەربڕین و کوشتن، جیهادی وێرانکردن و ئەتکردن،
کۆمەڵێک بەڵتەجی بێ ئەتەکێت و بێ مۆڕاڵی ویژدان مردووی و گەوجێندراو.
دەیانەوێ مرۆڤایەتی ئەتک و ژیان خاڵی کەنەوە لەجوانی و بوون بکەن بە جەحیم،
لەوشاکارە ئەدەبییە خوێنەر زیاتر سروشتەدڕندەییەکەی داعشی تیرۆرستی بۆ دەردەکەوێت و بۆی ئاشکرا دەبێت، کەئەو گرووپە پەڕگیرو دەمارگیرە بناژۆ خوازە تیرۆرستە، چەندە نەخۆش دەروون بۆگەن و قێزەونن، چەندە لەمرۆڤ بوون داماڵدراو بێ مۆڕاڵن، چەندە هۆڤی و سەرلێ شێواون، گرووپێکی تۆقێنەر وکابوساوی ڕادیکاڵی شەڕانگێز، گروپێک گەردێک ئینتیمای بۆ ئەو هەسارەیەنییەو دەڵێی سەر کەوکەبی زۆمبیەکانن، دەستبەداری هەموو قییەم و بەهاو مۆڕاڵێک بوونەو ئیتر هیچ شتێک ئەوان بە پڕەنسیپەکانی مرۆڤایەتی و پێناسەی مرۆڤ بوون نابەستێتەوە، تەنها لەشێوە مرۆڤ ماون، دەنا لەناخ و هزرەوە بوون بە دڕندەیەکی تەمام عەیار،
ئەوان کۆمەڵێک مافیای سەربە چاخی بەردین و دەرەوەی مێژوون، گرووپێکی سەربڕ و ڕاسیزم، گروپێک هەموو چەکدارە چەتەکانی، ، چەشنی فاوستەکەی گوتە، بەڵێنی دڕندەیی بوونیان داوە بە ئەهریمەن و بۆندی تاوان و خوێن ڕێژییان لەگەڵ هێزی تاریکی مۆرکردووە، ئەوان جوندی جەهالەت و ڕێگەی تاریکین، هەڵگری بیرو باوەڕی بۆمب و ئەقیدەی سێکس و مەزەبی خوڕافەن، پڕۆژەی گەوجاندن و
نەیاری ئینسانیەتن، ئەجێندای ئەتکردنی مرۆڤ جێبەجێدەکەن. گرووپێک، دڵڕەقترین گرووپ کە مێژوو بەخۆیەوە بینیبێتن، گرووپێک خاڵی لەهەموو ئەتەکێت و ئەخلاقێک، گرووپێکی تاریکبین و خەرەفاو، گرووپێکی بارگاوی بە ڕق و کینەی تاسەر مۆخی ئێسقان ڕۆچو لەفاشییەتن، گرووپێکی نا شارستانی و
تێکدەر، گرووپێکی ناشیرین و وێرانکەر، گروپێکی سیخناخ بەبیری کۆنەپەرستی، تاقمێکی بکوژی دوواکەوتوو و لادەر،
گرووپێکی مرۆڤ کوژی جینایەتکار، گرووپێکی هەمەجی لەفیکرو ڕەوشت و هەموو شتێک، گرووپێکی یاخی لەبەهاباڵاکان و هەڵگەڕاوە لە مێژوو،
ئەو گرووپە داوێن پیس و دۆڕاو داچۆڕاو لەئەخلاقەی کە وەک چۆن هەر چەتەیەکی لەخشتەبراو فریودراوی، لەو دنیایە، دەست درێژی دەکاتە سەر دایک وخوشک و کچ و ژنی خەڵک و لەبازاڕی بێ مۆڕاڵی و بۆگەنی حەزە قێزەونەکەیان مامەڵەی نامرۆڤانەیان و چون کاڵەیەک کڕین و فرۆشتن و مامەڵەیان پێوەدەکەن و دەستدرێژی سێکسیان دەکەنە سەر بەناوی ئایین و پیرۆزییەوە، هەموو پیرۆزیەکانیان ئەتکدەکەن و بێ حورمەتی و بێ بەهایی بە کەڕامەت و بوونیان دەکەن و هەر ڕۆژەی لەگەڵ دەیان دایکو خوشکەکانمان لە دایک و کچ و خوشکانی ئێزدی، و بەزۆر و زۆر هۆڤانە، کاری بێ ڕەوشتیان ئەنجام دەدا، هەمان شێوە بۆدنیایەکەیتر و دیسان
لەپێناو جنس و ناوگەڵ و خۆخاڵیکردنەوە، لەباوەش و ناو ڕانەکانی حەفتاو دوو حۆری و پەری بەهەشت، قفڵیان داوە لەئاوەز و هۆشیان و هەرلە ئێستاوە
بەنەخوێنیان بۆچێژو ڕابواردن و سێکسی ئەودیو، شڵکردووەتەوە، و خۆیان بۆمب ڕێژ دەکەن و ئامادەن خۆیان بە ئازادی و ژیان و کەڕامەتی خەڵکیدا بتەقێنێننەوە، تازوو بگەن بە باوەش و سمت و سینگی حۆریەکانیان و دووبارە لەوێش چەنی قەحپەخانەو سۆزانی خانەیەک دەست بکەنەوە بەگەعدەی وڕابواردن و چێژی شەرعی و سێکسی پیرۆز، ئەو گرووپەی هەموو جوندەکانی ئەقڵی لەناو گەڵی دایەوەو تەنها لەڕوانگەی زەکەر و گونییەوە سەیری ژیان و مرۆڤ و بوون و گەردوون دەکات، ئەو گرووپە بیر بەبەردبووەی بەجستە لەسەردەمی پۆست مدێڕنەو بە ئەقڵ هێشتا سەدەتاریکەکانی ناوەڕاستی بڕنەکردووە، ئەو گرووپە سێکساویەی جگە له زمانی جەنگ و سەربڕین و تەرۆر و داگیرکردن و کوشتن و جنس و ئەتکردن و سڕینەوەو وێرانکردن و تەقینەوە، لەهیچ زمانێکیتر تێناگات! ئەو گروپە ناشیرینەی ڕقی لەهەموو جوانییەکانی ژیان دەبێتەوەو دژی مرۆڤایەتی و ژیار و ژیاندۆستی و تۆلەرانسە، ئەو گروپە سەرگەردانەی لەپێناو بەهەشتێکی تر و دنیایەکیتر، ئاگری دۆزەخێکی بێ ئامان و سوتێنەری ماڵوێرانکەری بۆ مرۆڤایەتی و ژیان داگیرساندووەو دەیان و سەتان هەزار مرۆڤی کردووە بەسوتماک،
ئەو گرووپەی لەپێناو بەرژەوەندی و پاداشتی خۆی و جنس و حۆری و شەڕابی دنیاکەی تر، ئازادی سێکسی و شەڕاب و خۆشیەکان لەو دنیایه لەخەڵکی تر تابۆ و بەتاوان دەکات و دەست لەئازادی و ژیانی تایبەتی مرۆڤەکان وەردەدات و سزای مەرگ بەسەر هەر کەسێکدا دەسەپێنێت کە پاپەندی فەرمان و بڕیارەکانی دەوڵەتە خوڕافیەکەی داعشی تیرۆرست و سەر لێشێواو زەینکوێرنەبێت.ئەو گرووپه دۆگمایی و وشک باوەڕەی ناتوانێت دوو بست ئەوڵاتری لوتی ئەقیدەڕجعی و سنوورە تەسک و داخراوەکەی تونێڵی دیدە تاریک و ئیدەلۆژیا چەقبەستووەکەی خۆی ببینێت و هەموو جیاوازییەکان و ڕەنگەکان دەسڕێتەوە، جگەلە ڕەنگە ڕەش و بیرو باوەڕە ڕەشەکەی خۆی نەبێت، هەموو شتێکیتر ڕادەماڵێت، ئەو گرووپە کۆنزەر ڤاتیڤ و کۆنەپەرستەی دەخوازێت هەزار و چوار سەت ساڵ. ژیان و حەزارەت و مرۆڤایەتی بگەڕێنێتەوە دوواوەو لەسەردەمی چوونەسەر مەریخ و جەنگی تەکنەلۆجی و ڕۆبۆت و گڵوباڵیزەیشن و جیهانگیری و پۆست مۆدێڕنەدا، دەق هەمان کۆپی ستایل و شێوەی ژیانی عەرەبە بیابان نشین و دەشتەکییەکانی دوورگەی عەرەبی و ئەو سەردەمی بەر لەهەزارو چوارسەت ساڵ، ژیان بکەین بڕۆینەو تەوالێت و جلو بەرگ بپۆشین و خواردن و خواردنەوە بخۆین و بخۆینەوەو ڕێبکەین و دانیشین و هەستین وبخەوین وخەون ببینین و خەیاڵ بکەین وبیربکەینەوە!.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 636 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 31-07-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 31-07-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 31-07-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 636 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,447
وێنە 106,566
پەرتوک PDF 19,265
فایلێن پەیوەندیدار 97,099
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!