دۆڵی مەلەکان
دۆڵی مەلەکان دەکەوێتە شارەدێی #خەلیفان#ی شارۆچکەی #سۆران#ی شاری #هەولێر#، ئەم دۆڵە پێکدێت لە(9) گوند بە ناوەکانی:
(#بلەی ژێری# -خواروو، بلەی سەروو، بەردوک، #کەندۆر# ، تارینانی خواروو، تارینانی سەروو، گۆڕەشێر، مەلەکان، سەروچاوی باران) ئه و گوندانەش
له سەردەمی شاخ و پێشمەرگایەتی شوێنێکی گرنگ و ستراتیجی بووە بۆ پێشمەرگە، ئه و کات گەورەترین نەخۆشخانەی شۆڕشی ئەیلولی لێبووە، بە سەدان نەشتەرگەری و برینداری تێدا چارەسەر کراوه، دەیان کانی و شوێنی دانیشتنی گەشتیاری خۆشی هەیه، بە درێژاییی ڕێگای دۆڵی(مەلەکان) شوێنی دانیشتنە و کراوە بە کەپر بۆ گەشتیاران، گەشتیارێکی زۆر لە وەرزی هاوین لە تەواوی ناوچەکانی کوردستان و ناوەڕاست و باشوری عێراق سەردانی ئەم دۆڵە ئەکەن، بەرهەمی سەرەکی ئەم دۆڵە گوێزە و پاشان ترێ و حەلوکەیە.
سەرچاوە: پەڕەی مەلەکیەکان[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 904 mal angesehen