دۆست ئەگەر بەدڵی خۆت بێ دەڵاڵی ناوێ
لەپشدەرێ ئه و ئیدیۆمە لەنێو خەڵکی بەتەمەن و بەساڵاچوواندا لەسەر زارانە، پێشان و لە کۆندا ئەگەر کیژ و کوڕێک دڵیان بۆ یەکتری بچووبایە، هۆوپێناویش لە کاروبار و ژیانی ڕۆژانەدا وەدەست نەکەوتبووایە، ئەوا ژنێکی بەتەمەن یان کیژۆڵەیەک لەلایەن کوڕەکەوە ڕادەسپێردرا بۆ ئەوەی نیازی دڵی کوڕە بە کچەکە بگەیەنێت به و ژن و کیژۆڵەیەش کە ئه و کارەیان کردووە ووتراوە(پێناو یان دەڵاڵ)، زۆرجارانیش هیچ پێویستی بە دەڵاڵ و پێناو و ڕابەریکردن و چاوساغی نەکردووە، هەردوولا زوو لە ڕاز و نیازی یەکتری گەیشتوون و خۆیان کاروباری پەیوەندیاندیان سازاندووە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە ئارەزوو و حەزی دوو کەس و لایەن کە ڕایان لە کارێک بێت ئەوا بەگوفتار شیرینی و توانجەوە وتراوە: دۆست ئەگەر بەدڵی خۆت بێ دەڵاڵی ناوێ. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 573 gånger