کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,512
ۋېنۍ 106,355
کتېبۍ PDF 19,229
فایلی پەیوەڼیدار 96,818
ڤیدیۆ 1,368
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
نووسەرێکی یارسان: مێژووی هۆرە بۆ مرۆڤە ئەشکەوتنشینەکان دەگەڕێتەوە
کوردیپێدیا و ھامکاریش، ھەردەم یارڎیدەرۍ با پەی وانیارا زانکۊکا و وەنەی باڵای پەی بەدەسئاۋرڎەی سەرچەمەی پەنەۋازیای!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤینی فوئاد حەقیقی لەگەڵ نێعمەت زەحمەتکێش. وێنە: رووداو

هەڤپەیڤینی فوئاد حەقیقی لەگەڵ نێعمەت زەحمەتکێش. وێنە: رووداو
رووداو دیجیتاڵ

نێعمەت زەحمەتکێش، نووسەر و چالاکڤانی #یارسان#، مێژووی #هۆرە# بۆ ئەو سەردەمە سەرەتاییانە دەگەڕێنێتەوە کەوا مرۆڤ لە ئەشکەوتەکاندا ژیاوە، بەڵام دواتر خراوەتە خزمەت حەماسە و ئایین.
هۆرە شێوازی گۆرانیی ناوچەکانی خوارووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و زیاتر لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام باوی هەیە، بەڵام نیعمەت زەحمەتکێش دەڵێت: لە باشووری کوردستانیش هۆرە ئۆگری هەیە.
بەگوتەی نێعمەت زەحمەتکێش، 72 مەقامی هۆرە هەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هۆرە خاوەنی نەبووە و ناوەندێک نەبووە کۆی بکاتەوە، ڕەنگە هەندێکی لەنێو چووبێت.

دەقی هەڤپەیڤینی نێعمەت زەحمەتکێش:

رووداو: هۆرە شێوازێکی گۆرانیی تایبەت بە یارسانەکانە، وایە؟ یان تایبەت بە ناوچەکانی خوارووی کوردستان بە گشتییە؟

نێعمەت زەحمەتکێش: هۆرە جوگرافیایەکی تایبەت بە خۆی هەیە. بۆ نموونە هەولێر هۆرەچڕی نییە یان ڕەنگە هۆگریشی نەبێت. بەڵام هەر لە کرماشان و لەو شوێنانەی کەوا ناوەندی هۆرەن تاوەکو ناوچەی سوورداشی نزیک سلێمانی هۆرەچڕی هەیە و پێشوازیش لە هۆرە دەکرێ. بۆ نموونە لە گەرمیان پێشوازی لە هۆرە دەکرێ.

رووداو: پرسیارەکە ئەوە بوو، هۆرە تایبەت بە یارسانەکانە یان ناوچەکانی خوارووی کوردستان.

نێعمەت زەحمەتکێش: جارێ باسی جوگرافیای هۆرە بکەم. لە کامێران [شارێک لە نێوان کرماشان و سنە] بەرەو سەرەوە پێشوازیی لە هۆرە ناکرێ، بەڵام کامێران ناوەندێکی هۆرەیە. لە شاری پاوە کە نزیک کامێرانە، هۆرەچڕ نییە. هۆرە جوگرافیایەکی تایبەت بە خۆی هەیە. ئەوە ڕاستە لەنێو یارسانەکان گرنگیی زۆر بە مۆسیقا و ئاوازی ڕەسەن دراوە، بە هەمان شێوە گرنگیی زۆریش بە هۆرە دراوە. چونکە سەردەمانێک هۆرە بۆ ستایشکردن و پیاهەڵگوتنی ئایین بووە.

رووداو: مێژووی هۆرە بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟

نێعمەت زەحمەتکێش: تاوەکوو ئێستا کەس لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەمە نەکردووە و کۆنترین بەڵگە لەسەر هۆرە بخاتەڕوو. بۆ نموونە لەسەر ئامێری مۆسیقا دەڵێن بەپێی ئەو بەڵگەیە لە فڵان کاتەوە هەیە، یان لەسەر شتێک دەڵێن نەخشێک یا پەیکەرێکیان لێ دۆزیوەتەوە، بەڵام هۆرە چونکە دەنگ بووە، دەنگیش وەکو بەرهەمێک کەمتر دەمێنێتەوە، بۆیە کەس نازانێ. بەڵام لە دەقە کۆنە یارسانەکان، کە ڕیشەیان بۆ هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، ئاماژەی پێکراوە و گرنگیی پێدراوە.

رووداو: لە دەقی چەند ساڵ لەمەوبەر؟

نێعمەت زەحمەتکێش: لە دەقەکانی نزیک هەزار ساڵ لەمەوبەر نیشانەکانی هۆرە دەبینرێت. بەڵام هەندێک کەس پێیان وایە بۆ 7 هەزار، 8 هەزار و 10 هەزار ساڵیش دەگەڕێتەوە. بەڵام من پێم وایە بۆ سەردەمێک کەوا مرۆڤە سەرەتاییەکان کە لە ئەشکەوتەکاندا ژیاون هەستە دەروونییەکانی خۆیان بە دەربڕینی ئەم دەنگەدەنگانە دەربڕیوە و وردەوردە چوارچێوەیەکی بۆ دروست بووە و کاتێک زمان کراوەتەوە و شیعر گوتراوە هۆرەش ڕێکدەخرێت و هۆرە دەکەوێتە خزمەت حەماسە و ئایین.

رووداو: هۆرە سەرەتا عاشقانە بووە؟

نێعمەت زەحمەتکێش: هۆرە سەرەتا عیشقی مرۆڤ و سرووشت بووە، شتێک بووە لەنێوان مرۆڤ و سرووشت

رووداو: بەڵام دواتر تێکەڵ بە ڕێوڕەسمە ئایینییەکانیش بووە؟

نێعمەت زەحمەتکێش: ڕێک وایە. ئەو کاتەی مرۆڤ لە سرووشت و ئەشکەوتدا ژیاوە، جوانییەکانی سرووشتی بە هۆرە گوتووەتەوە. دواتر کە ئایین و باوەڕ دروست بوو، هۆرە دەکەوێتە خزمەت ئایینەوە. هەر ئێستاش کاریگەریی هۆرە دەیبینیت، هۆرە هەم لەنێو پەیڕەوانی سوننە مەزهەب یان لەنێو یارسان یان لەنێو تەریقەتەکان بە هۆرە وەسفی پیرەکانیان دەکەن.

رووداو: یاسا زەردەشتییەکان بە هۆرە دەخوێنرێت؟

نێعمەت زەحمەتکێش: نا. ڕەنگە لە سەردەمی کۆندا خوێندرابێت، بەڵام ئێستا لەنێو زەردەشتیدا نییە، ئێستا هۆرە موڵکی خەڵکی کوردە و تەنیا لەنێو کورددا هەیە.

رووداو: چەند جۆر هۆرەمان هەیە؟

نێعمەت زەحمەتکێش: هۆرە بەسەر چەندین بەش دابەش بووە. ناتوانین بڵێین چەند جۆر هۆرە، دەتوانین بڵێین چەند مەقامی هۆرە. ئەمە بۆ توانایی هۆرەچڕەکە دەگەڕێتەوە. هۆرەچڕی وا هەیە دەتوانێت چەندین مەقام بچڕێت و هۆرەچڕیش هەیە دەتوانێت یەک مەقام بچڕێت. بۆیە ناتوانین چەند مەقام دەستنیشان بکەین. بەڵام چەند شێوە هۆرە... هۆرە سەردەمانێک لە بواری ئاییندا بەکار هاتووە، ئێستا لە وەسفی سرووشت و حەماسە و... هەیە

رووداو: هۆرە چۆن تێکەڵ بە ئایین بووە؟

نێعمەت زەحمەتکێش: ئەوانەی کە ستایشی خودایان کردووە و نزاکانیان لە ڕێگەی هۆرەوە دەربڕیوە.

رووداو: هۆرە خزمەتی کردووە بە زیندوو مانەوەی ئایینی یارسان؟

نێعمەت زەحمەتکێش: هۆرە نەک تەنیا خزمەتی بە ئایینی یارسان کردووە، بەڵکو خزمەتی بە سێ زاراوەی سەرەکیی زمانی کوردی کردووە. بۆ نموونە هۆرەچڕمان هەیە کەڵک لە شیعری سۆرانی وەردەگرێت، یان هۆرەچڕمان هەیە کەڵک لە گۆرانی وەردەگرێت، یان هۆرەچڕمان هەیە کەڵک لە شیعری ناوچەکانی خوارووی کوردستان وەک کەڵهوڕی، ئیلامی و فەیلی و... وەردەگرێت. یەکێک لە هۆکارەکانی مانەوەی فۆلکلۆری کوردی بەتایبەت لە ناوچەکانی خوارووی کوردستان، هۆرەیە. هۆرە بووەتە هۆی ئەوەی ئەو هەمووە شیعرە کوردییە لەبەر بکرێ.

رووداو: هیچ کام لە شێواز و مەقامەکانی هۆرە لەنێو نەچوون؟

نێعمەت زەحمەتکێش: باسم کرد، ئێمە بەڵگەیەک یان شتێکمان لەبەردەستدا نییە کە لە مێژووی کۆندا هۆرە چەند بەزمی هەبووە. بۆ نموونە ئێمە دەزانین لە ڕابردوودا 72 مەقامی فردیوەریی مۆسیقامان هەبووە. بەڵام هۆرە چونکە خاوەنی نەبووە و ناوەندێک نەبووە ئەم شتانە کۆ بکاتەوە، ڕەنگە هەندێکی لەنێو چووبێت. بەڵام دیسان ئەمە بۆ تواناییەکانی هۆرەچڕ دەگەڕێتەوە، هۆرەچڕ هەیە لە هۆرەچڕە کۆنەکان باشتر هۆرە دەچڕێت.

رووداو: ئێستا هۆرە بۆ کۆڕ و کۆبوونەوەی شین و سەرخۆشی یان دانیشتنە دۆستانەکان و... هۆرە دەچڕن

نێعمەت زەحمەتکێش: بەڵێ. هۆرە حەماسی هەیە، دڵداری هەیە، دەتوانێت لە وەسفی خودا و ئاییندا بچڕێت، دەتوانێت وەسفی مەعشووقدا بچڕێت، لە وەسفی هەموو شتدا دەتوانێت بچڕێت.

رووداو: جیاوازیی نێوان هۆرە و سیاچەمانە چییە؟

نێعمەت زەحمەتکێش: جیاوازییان زۆرە. سیاچەمانە دەکرێ لەگەڵ مۆسیقا یان بەبێ مۆسیقا و بە چەپڵەش بگوترێت، بەڵام هیچ مۆسیقایەک لەگەڵ هۆرەدا ناگونجێت. ئاهەنگی هۆرە لەگەڵ خۆیدایە.

رووداو: خۆت هۆرە دەچڕیت؟

نێعمەت زەحمەتکێش: دەنگم خۆش نییە، بەڵام هەر بۆخۆمان هۆرە دەکەین، هۆرەچڕین لای ئێمە نەریتە.[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 739 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 7
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 07-07-2022 (2 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: هونەریی
کتېب - کوڵەباس: مۇزیک
کتېب - کوڵەباس: وتارە و دیمانە
کتېب - کوڵەباس: ۋەڵینە، تارېخ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هەژار کامەلا )یۆ جە: 08-08-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ئاراس ئیلنجاغی ) چە: 08-08-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ئاراس ئیلنجاغی )یۆ جە:08-08-2022 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 739 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.167 KB 08-08-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (5)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (1)
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (3)
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (4)
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (2)

تازەکی
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
مێژووی زانایانی هەورامان
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,512
ۋېنۍ 106,355
کتېبۍ PDF 19,229
فایلی پەیوەڼیدار 96,818
ڤیدیۆ 1,368
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (5)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (1)
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (3)
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (4)
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (2)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 1.203 چرکە(چرکۍ)!