پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 17
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 17

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 17
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 17
#شەماڵ بارەوانی#

مەزهەبی شافیعی(1). مەزهەبێکی نێرسالارانەیە و هەموو شتێکی لە بەرژەوەندی پیاو دژی ژنە..!

لە بەشی پێشووترباسم لەوەکرد، کە، ئێمە مەزهەبی شافیعیمان دەخوێند لە حوجرە و قوتابخانە ئایینیەکان و کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان.

شافیعی خاوەنی کومەڵێک دانراو کتێبە، دوو لە کتێبەکانی لە بواری (فیقه)دا، هەردووک کتێبەکانی: (الٲُم) و (الرسالە)ن، شافیعی هەردووکیانی لە دوو سەردەم و شوێنی جیاواز لە(میسر و عیراق)دا، نووسیوە و قەولەکانی بە (قول الجدید)و (قول القدیم)ناسراون و لە لایان پیاوانی ئایینی(مەلاکان) و شافیعی مەزهەبەکانەوە، هەمیشە قسەکانی شافیعی لەو دوو سەرچاوە فیقهیە وەکو ئستدلال و بەڵگە دەهێندرێنەوە.

هەڵبەت ئێمە لە فەقێیاتی کە دەستمان بە خوێندنی وانەی ئایینی و و نەحو سەرف و تەجوید و سیرە و فقهی ئیسلامی و ڕیوایات(فەرمودەکان)ی پەیامبەر و چەند بابەتێکی تر دەکرد بۆ خوێندنی مەلایەتی، یەکەم کتێب وەکوو دەستپێک، سەبارت بە فیقهی ئیسلامی(فتح القریب)بوو. کە ناسراوە بە(متن ابی شجاع)و لەسەر ڕێڕەوی مەزهەبەکەی شافیعی نووسراوە. ئینجا دوایی ئەوە(منهاج الطالبین)ەکەی (ئیمام ئەلنەوەوی) بوو، کە ئەمیش هەمان شێوە لەسەر مەزهەبی شافعی داڕێژراوە و نووسراوەو درێژکراوە و تەفاسیلی هەمان کتێبی فیقهی(فتح القریب) بوو، کە ئێمەی فەقێ دەمان خوێند.

دەتوانم بڵێم: فیقهی شافعی و مەزهەبەکەی، فیقه و مەزهەبێکی زۆر کلاسێکی تاڕادەیەکی زۆر وشک و توندو ناتولێرانس و نالۆژیکی و نا ئینسانییە، فیقهو مەزهەبێکی تابڵێیت پاتریارک و نێرسالارانە و دژە ژنە.

مەزهەبێک، ڕوانگەیەکی زۆر پاتریارکیانەی دژی یەکسانی جێندەری و دەمارگیرانەی ئایینی و بیرێکی تەسک و مەزهەبێکی داخراو ناهیومانیستانە و ئەقڵیەتێکی نیمچە شۆڤێنیانەی عەرەبی و ئومەویانەی بەسەردا زاڵە.

مەزهەبێک، پڕی لە فیقهی بە کۆیلەکردن و بە کەنیزەکردنی مرۆڤ و ڕەوایەتی دان بە سیستەمی کۆلایەتی و بە کۆیلەکردنی مرۆڤ.

شافعی وەکوو ئاماژەم دا، مەزهەبێکی زۆر وشک و داخراوە، شافیعی، یان بابڵێین مەزهەبەکەی شافعی، دەستێکی باڵای هەیه لە بەبەستڵەککردنی ئەقڵی ئیسلامی و زیندانی کردنی ئەو ئەقڵەی کە، باوەڕی بەو مەزهەبە هەیە لە ژێر دەسەڵاتی تێکستە ئایینیەکان(2). تۆ کاتێک بە ئاگایی و هۆشیاری و لە ڕوانگەیەکی بەرز و هیومانیستییەوە، شافعی و مەزهەب و فیقهەکەی دەخوێنیتەوە، هەستدەکەیت، کە لە لایان خەلیفەیەکی ئەمەوی و بە بیرێکی زۆر عرووبیانە و تەنها بۆ خزمەتی پرۆژی تەعریب و فیکری توندڕۆیی نووسراوەتەوە.

بە بۆچوونی من، ئیبنولتەیمیە و و شافیعی، دوو ڕووی دراوێکن لە گەڵ تەعریبدا و دەتوانین بڵێین دوو عەرەبی شۆڤێنین و کاریان بۆ بیری عرووبە کردووە، وەلێ لە بەرگی مەزهەب و ئاییندا، بەرلەوەی هەندەک نموونە لەسەر تەعریبەکەی شافیعی بێنینەوە، ئەو شافیعیەی کە زۆربەی کوردی بەدبەخت و داماو، لەسەر فیقه و مەزهەبەکەی دەڕۆن.

با هەر بە نووسینێکی ئیبنولتەیمە و لە زاری خۆیەوە، ئەو بیرە شۆڤێنیەی ئەو پیاوە فێندەمێنالیست و تیورسەنەی فیکری ڕادیکاڵی و ئیلهام بەخشی بیری تەکفیری و باوکی بزووتنەوە توندئاژۆکان بسەلمێنین بە پشت بەستن بەو ڕیوایەتە هەڵبەستراو ساختەی ئومەویەکان، کە دەڵێتحب العرب إيمان وبغضهم نفاق واتا:خۆشویستنی عەرەبەکان لە باوەڕ و ئیماندایه و ڕق لێ بوونەوەشیان نیفاق و دوو ڕوویییە

ئیبنولتەیمیه لەو سۆنگەیەوەدەڵێت

الذي عليه أهل السنة والجماعة اعتقاد أن جنس العرب أفضل من جنس العجم: عبرانيهم وسريانهم ورومهم وفرسهم وغيرهم(3)،

بە کوردیەکەی، واتا:ئەوەی ئەهلی سونە و جەماعەت باوەڕیان پێیەتی و ئایین و بیرو باوەڕیانە، ئەوە ڕەگەزی عەرەب باشتر و باڵاترە، لە ڕەگەزی عەجەم: لە عیبرانی و سریانی و ڕۆمیەکان و پارس و هەموو ئەوانی تری ناعەرەب!سەیرکەن، ئەو بیرە شۆڤێنیەی ئیبنولتەیمیە، کەسەلەفیەخەرەفاوەکان و کۆمەڵێک لە پیاوانی ئایینی پێی دەڵێن(شێخولئیسلام)، تەعریب بە عەقیدە و بیر و باوەڕ دادەنێت.

بۆ زمانی عەرەبیش سەیری ئەو فێندەمێناتالست و شۆڤێنیه بکەن و چۆن ڕوایەتێکی(مەرفوع) و مەوزوع دێنێت و لە ڕووی سەنەدەوە، خۆیشی دەڵێت هەڵبەستراوە و باوەڕی پێی نییە، وەلێ مادام ڕوایەتەکە بۆ بەرژەوەندی پرۆژەی تەعریب باشە و لە خزمەتی بیرە دەمارگیر و شۆڤینیەکەی ئەودایە، سەنەدەکەی با کێشەیشی هەبێت و با سەت لەسەت درۆ و هەڵبەستراویش بێت، خۆ ئەو ڕیواتە بۆ پرۆژەی تەعریب واتاکەی جوان و ڕاستە، لە نموونەی ئەو ڕیوایەتەی ئومەویەکان أن العربية ليست لأحدکم بأب ولا أم إنما هي لسان، فمن تکلم بالعربية فهو عربي سەیرکەن ئیبنولتەیمیە چۆن دەڵێتمعناه ليس ببعيد بل هو صحيح من بعض الوجوه(4).

بۆ شافیعیش، ئەو زمانی عەرەبی بە قورئانەوە پەیوەستدەکات و فەزڵی بەسەر زمانەکانیتر دەدات و پیرۆزی دەکات و بە پێویستی نازانێت موسڵمانان جگە لە زمانی عەرەبی خۆیان فێری هیچ زمانێکیتر بکەن و گرنگی پێبدەن

: لا يجب علی أحد من المسلمين أن يتعلم من الألسن غير العربية. (5).

هەروەها شافیعی دەڵێت هەموو موسڵمانێک عەرەبە،

أن کلّ مسلم عربي.(6).

بەڕاستی شافیعیبە ئاشکرا لایەنگری بۆ ئیدەلۆجیەتی عرووبە پێوە دیارە و کاریگەری ململانێی شعوبیەت بەسەر تەواوی(رسالە)کەیەوە دیارە، (7).

حەققەت شافیعی کەسێکی ئایدیۆلۆژیست و ئومەوی بیرو باوەڕی قوڕەیشی و عرووبی و شۆڤینی دژه ئەقڵانیەت و دژە ئجتیهادبوو..(8).

بۆ نموونە:بە پێی مەزهەب و بۆچوونی شافیعی (مەزهەبی تریش هەن) هەمان ڕایان هەیە، جێ نشین و پێشەواو خەلیفەی موسڵمانان دەبێت تەنها لە نەتەوەی عەرەب و لەناو عەرەبیش دا، لە تیرەی قوڕەیش بێت.(الٲئِمە مِنْ قُرَیْش).

هەر بە پێی مەزهەبی شافیعی، کە ئێمە لە حوجرە و خوێندنی ئیسلامی و قوتابخانەی ئایینی و کۆلێژی زانستەئیسلامیەکان دەمانخوێند، دروست نییە، نوێژ جگە لە زوبانی عەرەبی بە هیچ زوبانێکی تر بێتە ئەنجام دان.

وتاری ڕۆژی هەینیش، مەلا، یان، وتاربێژ، پێشەکی و نزای کۆتایی وتارەکەی، لە ڕوانگەی شافیعی مەزهەبان و شافیعییەوە، ئەرکێکی ئایینییە و دەبێت تەنها بە زوبانی عەرەبی بێت.

گەر وانەکەیت، ئەوە لادان و تاوانە، بە تایبەت مەڵا کۆن و کلاسیکیەکان زۆر دەمارگیرن بۆ مەزهەبی شافیعی و بە موو لە مەزهەبەکەی لانادەن.

جا بەو بۆنەیەوە، لە قوتابخانەی ئایینیمەڵا عەبدوڵلا پەلپیتانی، کاتێک فەقێ بووین، مامۆستایەکمان هەبوو، مەڵا(م. وەرتێ) دین و ئیمانی نەدەما و دەهری دەبوو گەر ڕەخنەت لە شافیعی بگرتبووایه.

بیرمە ساڵی2009 بوو و پۆلی پێنجی ئامادەیی(یانزەی ئێستا)بووین، پێشووتر لە چەند فەقێیەکی هاوڕێمەوە ئەوەم بیستبوو زانیبوومەوە کە هنێدە شافیعی پەرستێک و دەمارگیرە بەرامبەر بە فیقهو مەزهەبەکەی شافیعی و هەر بەو بۆنەیەشەوە، ڕۆژەک نووسینێکی هێنابوو قوتابخانە و گووتی: ئەوەم لە دژی دکتۆر(موستەفا زەڵمی) نووسیوە و بەرپەرچم داوەتەوە، نازانم نەگووتی لە ڕۆژنامە بڵاوبووەتەوە، یان بەتەمام بڵاوی بکەمەوە، ئەوەیانم باش بیرنەماوە!

جە مەلا(م.وەرتێ) گوتی: ئەو(واتا دکتۆر موستەفا زەڵمی) کەسێکی لا مەزهەبی و لادەره و باوەڕی بە مەزهەب نییە و ڕەخنەی لە شافیعی گرتووە، جائەو نەیگووت ڕەخنە، بەڵکو دەیگووت قسەی پێگووتووە، چونکوو لە تێڕوانینی ئەوانە، ڕەخنە یەکسانە بە جوێن و قسە پێ گووتن!

جا منیش ئەوکات تازە دەستم کردبوو بە خوێندنەوەی فەلسەفە و کتێبی دەروون ناسی و کۆمەڵناسی و، ڕۆمان و چیرۆک و چی و چیم دەخوێندەوە و لە هەندەک ڕیوایات(فەرموودە) و حوکم و حەد و حدودی ئیسلامی دەکەوتمە گومان و خەریک بوو بڕوام بە مەزهەب و شافیعی و شت لەق دەبوو و بەرەو ڕوانگەیەکی هیومانیستانە و لیبڕانەو ئەقڵانیانە هەنگاوم دەهاوێشت.

جا کە زانیم مەڵا هێندە شافیعی پەرست و دەمارگیرە بۆ مەزهەبەکەی، ویستم میزاجی بترشێنم و هەندەک جەوی بگرم، نازانم ڕێک چی بوو، بەڵام قسەیەکم لەبارەی شافیعیەوە کرد، ئەی باوکە ڕۆ، خوێن زایە چاوەکانی و وەکوو دووژمنێک لێی ڕوانیم و وەختابوو لێم بدات. هەر خۆیشی نەمن خۆشیم بە چارەی ئەو مەڵایە دەهات و نە ئەویش حەزی بە چارەی من دەکرد.

ئەو مەڵایه زۆر ڕقی لە من دەبوویەوە و قەت دانوومان پێکەوە نەدەکوڵا، ئەوەی بیرم بێت، چی لە خوێندنی سەرەتاییم لە قوتابخانەی پەروەردە و چی لە خوێندنی ئەوقاف، چ لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان و چی لە خوێندنی باڵا و ماجستێر، هیچ مامۆستایەک ڕقی لێم نەبووەتەوە و هەمیشە مەحبوب ڕێزلێ گیراو خۆشەویست بوومە لای مامۆستاکان، چونکو دایمە فەقێ و قوتابی و خوێندەکارێکی جدی و زیرەک بوومە، ڕقی ئەو مەڵایەش لە هەمبەر من، تەنها لە سۆنگەی ئەوەبوو، ئەو هەرفەقێیەک کڵاو و جامانەی نەکردبا سەر، زۆری ڕق لێدەبووە و دەیگووت:ئەوە فەقێیەکی جدی نییە و نابیتە مەڵا لەداهاتوو،

جامانەی کردبوو بەپێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی فەقێی، بە کورتیەکەی و کوردیەکەی، تۆ مەولاناو مەلای گەورەی کۆیە و شێخ محەمەدی خاڵ و مامۆستا عەلائەدین سەجادی و مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس بوایتا، مادام جامانەت لەسەر نەبوایە، لای ئەو مەڵایه، حیسابی فەریکە فەقێیەکی بۆت نەدەکرد و پوولێکی سوتاوت نەدەهێنا.

جا بۆ مەسەلەی ئەو جامانەو شتە، من، لە لایە هەستم کرد لە پۆلی پێنج قژم زۆر دەوەرا، بۆیه زۆر بەینم لەگەڵ جامانەنەما و لەلایەکیتریش هەر لە داخی ئەو مەڵایه لە ڕق ڕاچووبووم و جامانەم نەدەبەستا.

بۆیه زۆر بە چاوێکی نزم و لاپۆز و خراپ سەیری دەکردم و هەر فەقێیەکیش کڵاو، یان جامانەی لەسەر نەبوایە، لێنەدەگەڕا لەوانەکەی دانشیت، دەیگووت پەڕۆیەک بخە سەر سەرت و وا بێ لەچک نەتبینم جائیز نییە، هاهاها، فەقێکان هەموان دەماندا قاقا کەوای دەگووت، یان هەر هەر فەقێیەک کڵاو جامانەی نەبەستبا، دەری دەکرد، ڕقی لە کڵاویش دەبوویەوە،

منیش تەنها کڵاوێکم دەکردە سەر، بۆیه زۆر ڕقی لەدڵ لەهەمبەر هەڵگرتبووم و لە دەرفەتێک دەگەڕا، داخی جامانەم بەسەردا بڕێژێت.

ڕۆژێک تاقیکردنەوەی بابەتەکەی ئەومان هەبوو، بابەتی(میرات) کەمن و فەقێی تری لەو بابەتە سەقەت کرد، وەکوو لە بەشەکانی پێشوو باسم کرد، لەو تاقیکردنەوە،

کاتێک وەرەقەکەمان وەرگرتەوە، سەیردەکەم نیوەی نمرەی لێ کوشتووم، من ڕاستە لە میرات خراپ بووم، وەلێ لەو تاقیکردنەوەیە چوونکوو خۆم زۆر هیلاک کردبوو، باشم وڵام دابویەوە، کەچی هەر لەوگۆڕەی نیوەی نمرەی لێ کوشتبووم، سەیری ئەسیلەکەمم کرد بۆ دڵنیابوون، وڵامەکانم هەمووی ڕاستە!

پێم گووت: هەڵەت ڕاستکردووەتەوە و نیوەی نمرەت لێ کوشتووم، دەمی کەوتە تەتەڵە و نەیزانی چی بڵێت و ناچار بۆ ئەوەی خۆی قورتاربکات، گووتی: کوڕە تۆ قۆپیەت کردووە! کە وای گووت: ڕێک دەهری بووم و لە ژێر لێوەوە هەرچی جوێنی ناشیرین بوو، بۆم حەواڵەکرد و لە ڕقان بە ئیدارەی قوتابخانەشم نەگووت، کە، ئەو مەڵایه بە غەدر و ناحەقی نمرەی کوشتووم و ستەمی لێکردووم و ئەو مەڵایه غەرەزشەخسی و ڕقی لەسەر بابەتێکی وا(مەسەلەی جامانە) لێ هەڵگرتووم.

دڵنیام بە ئیدارەم بگووتبا، بابەتەکە لە بەرژەوەندی من یەکڵایی دەبوویەوە، چونکوو بەڕێوەبەرەکەو هەم یاریدەدەکەیشی(مەلا سەعدەدین و مەلا سەڵاحەدین) کە هەردووکیان برابوون و زۆر منیان خۆشدەویست و مەڵا سەعدەدین، وتاربێژی مزگەوتی(سپی)بوو لەتەیراوەو بە منی دەگووت:کوڕم شەماڵ، ئەو دوو چاوەم لێ داوا بکەیت بۆ دەردێنم و مەڵا سەلاحەدینیش، پێی دەگووتم: پوولە و دوو سێ فەقێی خوێڕیلکەمان لەگەڵ بوون لە پۆلەکەمان، چەندین جار بەدانەکیانی دەگووت: حەیف بۆتۆ، هاوڕێی شەماڵیت و هێشتا ئەخڵاقت سفره، هەوڵدە لەشەماڵ فێری ڕەوشتی بەرزبە. لەو بە پوولەیه فێری ڕێز بە.

جامن حافیزولقورئانیش بووم، ئەوە هێندەیتر لای ئەو دوو مەڵایەو خەڵکێکی زۆر، خۆشەویستی کردبووم.

بابێینەوە سەر مەسەلەی شافیعی و فیقه و مەزهەبەکەی، گووتم مەزهەبی شافیعی مەزهەبێکی نێرسالارانەیەو هەموو شتێکی بە ئەقڵیەتێکی نێرگەرایانە و بۆ بەرژەوەندی پیاو لە دژی ژن نووسراوەتەوە.

لە مەزهەبی شافیعی دا: خوێنی ئافرەتی کوژراو نیوەی خوێنی پیاوە، هەروەها خوێنی ئەندامەکانیشی نیوەی خوێنی ئەندامەکانی پیاوە.

مەزهەبی شافیعی مەزهەبێکە، ڕەگی لەسەر دەمارگیری ئایینی دا کوتاوەو لە ڕوانگەیەکی تا بڵێیت دژ پلورال و ئەنتی ئینسانیانە نووسراوە.

لە مەزهەبی شافعی: ئەگەر موسوڵمانێک، نا موسڵمان(کافرێک)ی کوشت، لە شوێنیدا، موسڵمانە بکوژەکە ناکوژرێتەوە!

لە مەزهەبی شافیعی دا: نابێ کوژراوەکە کەمتر بێ لە پلەی مرۆڤ کوژەکە. بەچی کەمتر بێت؟

بە (کفر) واتا:بە هۆی کافری و بیر و باوەڕ و ئایینی جیاوازەوە.

یان(ٲَوْ ڕقّ)کۆیلەیی. بۆیە بە پێی مەزهەب و فیقهەکەی شافیعی ئەگەر موسڵمانێک (ناموسڵمان(کافرێک)ی پەیمان لە گەڵکراو بکوژێ، یان کۆیلەیەک بکوژێ،

ناڕەوایە و نابێت و هەرگیز دروست نییە، لە تۆڵەی ئەو کووشتنە بکوژ، بیکوژرێتەوە، بۆچی؟ چونکوو مرۆڤ کوژەکە و کوژراوەکە یەکسان نینە. ئەو کافر و کۆیلە، ئەویش موسوڵمان و ئازاد!

هەروەها بە تێگەیشتنی شافیعی و شافیعی مەزهەبەکان، خوێنی ئافرەت و پیاوی گاور، سێیەکی خوێنی پیاو ئافرەتی موسڵمانە.

خوێنی مەگوس و ئاگر پەرستەکان(زەردەشتیەکان) و بت پەرستەکانیش دوو سێیەکی دەیەکی خوێنی موسڵمانە.

هەڵبەت من وەکوو نووسەرێکی ئاڕاستە سیکۆلار و لیبڕاڵ، دژی ئەو دووباره کوشتنەی بکووژ و قانوونی تۆڵەسەندنەوەم و بیرۆکەی لەسێدارەدان و ڕشتنی خوێنی مرۆڤم و، بە هەموو شێوەیەک پڕۆتستۆی حوکمی لەسێدارەدان دەکەم، جا لە ژێر هەرناوێکدا بێت و بەهەرپاساوێکبێت، ڕشتنی خوێنی مرۆڤ و کوشتنی مرۆڤ ڕەت دەکەمەوە. چونکوو ئەوە چارەسەر نییە و جگە لەو سزادانە فیزیکی و هۆڤ و نامرۆڤانەیە، چەندین ڕێگا و سزای تری مرۆڤانە و شارستانیانەتر هەیە، بۆ سزادانی بکووژ. [1]

1-ئەبو عەبدوڵڵا محەمەد کوڕی ئیدریس شافعییە، ساڵی 150ک/766ز لە دایکبووە، یەکێکە لە دیارترین پێشەواکانی سوننە لە ڕێڕەوی مێژوودا، و خاوەنی فیقهی شافعییە لە زانستی فیقهی ئیسلامیدا، هەروەک بە دامەرێنەری زانستی ئوسوڵ دادەنرێت و یەکەم کەسە لەو بوارەدا کتێبی نووسیوە و ناویناوە (الرسالة)، سەرچاوە(ویکیپدیا).
-2تاريخ الفکر العربي، محمد أرکون ص: 74
3-شيخ الإسلام أحمد بن عبد الحليم بن عبد السلام بن تيمية، اقتضاء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم، تحقيق: عصام الدين الصبابطي، القاهرة (دار الحديث) 1972، ص141.
4-ابن تيمية، اقتضاء الصراط المستقيم، ص142.
5-فهم العلاقة بين اللغة العربية والعروبة الجديدة: ابن تيمية ومحمد الشافعي وابن باديس
أضافه الحوار اليوم في أحد, 04/05/2015 -
6-هەمان سەرچاوەی پێشوو.
7-نصر حامد أبوزيد : الامام الشافعي وتأسيس الإيديولوجيا الوسطية.
8-حوار الأجيال، حسن حنفي ص: 4
ئەم بابەتە 368 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 39
ژیاننامە
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 09-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 368 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
چیرۆکی من

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
چیرۆکی من

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!