ئاش و تەنوور بە نۆره
هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمە وتراوە: مردنیش بە نۆرەیە، ئەوە دەزانرێت مرۆڤەکان گیای بوهارێن هەر ڕۆژەی یەکێکیان کاتیان نامێنێ و ژیان بە جێ دەهێلن، کاتی خۆشی کە باراش(دانەوێڵەی گەنم و جۆ و نیسک و نۆک و ماش و...تاد) دەبردرانە ئاشی بۆ ئەوەی لێبکرێن و بهاڕدرێن، هەر لە گونیەکانی خۆیانەوە دەخرانە نۆرەوە، بەهەمان شێوەیەش لە کوردەواریدا لە گوندەکان، ژنگەلی ئاوایی لەسەر تەندوور ماڵێک دادەنیشتن و نۆرەی خۆیان دەگرت بۆ نان و کولێرە پێوەدان بە تەندوور، ئه و دوو حاڵەتە لە کوردەواریدا بووە بە ئیدیۆم و بۆ سرە و ڕێزگرتن بۆ برکەوتنی شتێک دەوترێت: ئاش و تەنوور بە نۆرە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 840