图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,256
图片 106,559
书籍 19,262
相关文件 97,035
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەدەبیاتی بەرەنگاری تەعریب
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەدەبیاتی بەرەنگاری تەعریب

ئەدەبیاتی بەرەنگاری تەعریب
لە تەعریبی کۆنینەوە بۆ تەعریبی نوێ
تەعریبی نوێ. هەروەک تەعریبی کۆنە. هەردوکیان پاشماوەی بۆگەنی ناسیونالیستی پەڕگیری عەرەبییە. ناسیونالیستی نەتەوەی چاوچنۆکی سەردەستە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە عیراق لە زۆرینەی عروبی بەرجەستەیە و لە شوێنی تریش لە نەتەوەی زاڵیت دا. ئەم تەعریبە لە زمانی عیراقی مەلەکییەوە سەری ڕەوتی عێراقێتی نەرم و دەوڵەتی نوێی خوارد. لە قۆناغی ڕۆمانسیەتی مەلیک فەیسەلی باوکی ئەو دەوڵەتەوە. گیانی نیشتمانپەروەری تازە سەرهەڵداوی عیراقی دوای قۆناغی عوسمانێتی و دوای لکاندنی کوردستانی جنوبی بە #بەغدا#وە، لە ڕەگوڕیشەوە هەڵکێشا. ئەو کاتەی مەلیک فەیسەل لە یاداشتە مێژووییەکەیدا خەفەتی لە نزمی گیانی نیشتمانپەروەری عیراقییەکان دەخوارد و بە کۆمەڵێکی ناهۆمۆجین و گەلەکۆمەکێیەکی قەبیلە و عەشیرەتی لە قەڵەم دەدا، نەیزانی کوڕەکەشی، مەلیک غازی، گوێی لە بانگەوازیی نیشتمانپەروەرێتی ڕۆمانسی باوکی نییە و عیراقی زۆرینە عەرەبی بەرەو عروبە و تەوەربەندی نازی و ئێزگەی نهێنی قەسری زهور دەبات.
تەعریب لەگەڵ هەڵکشانی ڕۆحی عروبە لە بەغدا و لەناو ئەفسەرانی نەتەوەییدا کارێکی کرد سیمای عێراقێتییەکی بێ وەی و بێ مەزەڕەتی نوری سەعید و مەلیک فەیسەل بشێوێنێ و ملبکێشێ بۆ بزووتنەوەی ڕەگەزپەرستی ڕەشید عالی گەیلانی و ئینجا بەرەو هەڵکشانی دەمارگیری نەتەوەیی لەناو گۆڕانکاری دوای چواردەی تەمموزی ساڵی 1958دا. دەماری عروبی لەناو جەستەی بزووتنەوەی ئەفسەرانی ئازادیخوازی تەمموزی 1958 کە توانیان گیانی عێراقێتی زەعیم عەبدولکەریم قاسم گەمارۆ بدەن، بووە وزەیەکی هەڵکشاو کە پێویستی بە شوێنێک هەبوو گرژی و نائارامی خۆی تیا بەتاڵ بکاتەوە. ئەو شوێنە کوردستان و تەعریبکردنی شریتی تەعریب بوو لە #کەرکووک# و #خانەقین# و هەموو دەڤەرەکانی کە دوایی لەناو چوارچێوەی ماددەی 140ی دەستوردا، نازناوی ناوچە کێشە لەسەرەکانیان وەرگرت.
عروبە و ناسیونالیستی پەڕگیر لە دەورانی عەبدولسەلام عارف و ئینجا بەعسی یەکەم 1963 و بەعسی دووەم 1968، پێویستی بە گۆڕەپانی خۆ تاقیکردنەوە هەبوو.
تەعریب و تەرحیل و تەبعیس دوا پلەی ناسیونالیستی عەرەبی بوو. وەک چۆن لە ئەدەبیاتی چەپدا دەگوترێ ئیمپریالیزم دوا پلەی سەرمایەدارییە. تەرحیل و تەسفیری کوردی فەیلیش لە بەغدا هەر خۆی کەیسێکی جیاواز و گەورەشە کە ئەویش بزمارێکی تری لە تابوتی ناسنامەی عێراقێتی دەوڵەتی عیراق داوە.
تەعریبی نوێ هەروەک تەعریبی کۆنە. پاشەرۆی ناسیونالیستی عەرەبییە بە هەندێک جیاوازی بەرچاوەوە کە پەیوەندی بە گۆڕینی زەمەن و زەمانی قودرەتمەندی دەوڵەتەوە هەیە لە جێبەجێکردنی سیاسەتی تەعریب و لە چەماندنەوەی باسکی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان و شکاندنی ئیرادەی هێزە سیاسییەکانییەوە.
جیاوازییەکی تریش هەیە:
تەعریبی کۆن کە بەعس گەیاندییە ترۆپک، تەعریبێکی سوننی مەشرەبە کە ئەزموون و دەرس لە تەتریک و تۆرانیزمەوە، لە خوزعبلاتەکانی ساتع حسری و (یانەی موسەنا) و یارییە منداڵبازییەکانی بەعسی ڕۆمانسی میشیل عەفلەقەوە وەرگرتووە. واتا تەعریبێکی دەرچووی قوتابخانەی تورکیزمە.
بەڵام تەعریبی نوێ لە فراوانخوازی شیعەگەرێتی و چیرۆکەکانی ململانێی شیعە و سوننە و شەڕیان لەسەر ناوچەی تفوز و فراوانکردنی مەزهەب گەراییەوە هێز و وزەی وەرگرتووە. مەزهەبگەرایی شیعە و سوننە لە دیوە فەرهەنگییەکەیدا، وەک سیاسەتی ئینگلۆ سەکسۆنی و فرانکۆفۆنی غەربەزەدەیی و ئیفرەنجی لێهاتووە کە جگە لە قەڵەمڕەوی سەربازی، بیر لە قەڵەمڕەوی فەرهەنگی و کەلتوری دەکاتەوە. جا مەعلومە بۆ میللەتانی بندەست داگیرکاری فرانکۆفۆنی و ئینگلۆ سەکسۆنی هەر داگیرکارییە و فەرقی نییە. تەعریب سونی مەزهەب و هی شیعی مەزهەبیش فەرقی نییە لە بەشی کوردی و کوردستان دەخوا.
تەعریبی نوێ لە دۆخێک هاتۆتە کایەوە کە دوای ڕیفراندۆم و کەشفی حیجابی نیەتی کورد و عەرەبی عیراقە لە هەمبەر یەکتری. حوجە و بەهانەی خیتابی کوردی و کوردستانی لە ڕیزکردنی مەبنا فیکری و سیاسییەکانی ناسنامەی هاوبەشی عیراقێتی نوێ و فیدالیزم، کورتی هێناوە و هەناسەی سوارە. لەنێوان خیتابی گۆشەگیری کەم ناوەرۆک و زەردهەڵگەڕاوی بەشێکی ناسیونالیستی کورتبینی کوردی و شەپۆلی نوێی تەعریبی شیعەگەرایی زۆر لێڵی هەیە کە میدیای هاشۆهۆشی میللیگەرایی و نەتەوەبازی درۆزنانەی میدیای چەواشە ناتوانێ ڕوونی بکاتەوە، بەڵکو لێڵتری دەکات.
تەعریبی نوێ هێشتا نەگەڕاوەتەوە بۆ قۆناغی هێرشبردن، وەک تەعریبی قۆناغی بەعس، بەڵکو تەعریبێکە زیاتر ئیش لەسەر پەکخستنی ڕێوشوێنە دەستورییەکانی کێشەی ناوچەکانی ماددەی 140 دەکات. بە مانای ئەوەی پەکی جێبەجێکردنی وردەکارییەکەی دەکات، یان گەمارۆی دەدات، یان لە ناوەرۆکی یاسایی و دەستوری خۆی بەتاڵی دەکاتەوە.تەعریبی نوێ دەزانێ زەحمەتە بتوانێت بگەرێتەوە بۆ قۆناغی هێرشبەری تەعریبی جاران لە پێش 2003، بەڵام دەشزانێ شۆکی بزووتنەوەی کوردایەتی دوای ڕیفراندۆم و دوای 16ی ئۆکتوبەر، پاشەکشێی یەک بەرەیی و یەک خیتابی کوردستان، دەرفەتی پێدانەوەی وزەی بە کوردستان نەداوە و ئیرادەی کوردستانیی بەهێز نەکردۆتەوە.
بۆیە تەعریبی نوێ کار لەسەر مەسەلەی وەخت دەکات تا بتوانێ لە شەترەنجی ململانێکەدا هەندێک کارت لە کورد بباتەوە و لە پێگەیەکی بەهێزترەوە ململانێ ئەزەلییەکەی لەگەڵ کورد درێژە پێبدات.
تەعریبی سوننی تا 2003 بێ پەروا هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتی لە دژی کورد بەکارهێنا.
تەعریبی نوێ گەرەکێتی هەموو کەلێنە یاسایی و دەستوری و کەلێنەکانی جومگەکانی حوکمڕانی و زۆرینەی عەرەبی و لاوازی خیتابی دیموکراتی عیراقی فیدرالی بەکاربهێنێ و دژی کوردستان بیخاتە گەڕ.
(80) ساڵە تەعریبی کۆن بەو دەورانە گەیشت کە سەری دەوڵەتی عیراقی خوارد لە 2003 دا، داخۆ تەعریبی ئەم چەند ساڵەی دوایی سەری کێ و کوێ دەخوات؟[1]
#ستران عەبدوڵڵا#
هاوینی 2021
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览349
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | المرصد__كوردى
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication date: 12-08-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 文学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( شەنە بەکر 14-08-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on15-08-2022
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览349
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,256
图片 106,559
书籍 19,262
相关文件 97,035
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!