پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
خوێندکاری کورد و پاراستنی زمانی دایکی/ وتووێژ لەگەڵ ڕەند زارعی
زانیارییان ل هەردوو ئالیێ بابەتی و زمانزانیدە پوخت و پولین دەکەین و بەشێوازەکێ سەردەمییانە ل بەردەستێ وە دادنێین!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەند زارعی

ڕەند زارعی
وتووێژ: بێهزاد قادری

توخمێکی گرینگ کە هەر نەتەوەیەکی پێ دەناسرێت، زمانە. زمان نەک هەر بە قسە و ئاخاوتنی ڕۆژانە، بەڵکە بە خزمەتپێکردن زیندوو و بەردەوام دەبێت. هەتا زمانێک زیندوو بێت، گەلێکیش ناوی دەمێنێت و زیندووە. خزمەتپێکردن بە زمان وا دەکات کە ئەو زمانە نەفەوتێت، گەشە بکات و تەنانەت پەلوپۆ باوێ. لەم نێوانەدا خوێندکارانی کورد ئەرکێکی تایبەتتریان لەسەر شانە.
لەم وتووێژەدا لەگەڵ کاک ڕەند زارعی کە لە کوردستان کارگێڕیی کار و لە نۆروێژ لە زانکۆی ئۆسڵۆ کۆمەڵناسیی خوێندووە، دەپەرژێینە سەر بابەتی خوێندکاری کورد و پاراستنی زمانی دایکی:

- داگیرکەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە گەشەکردنی زمانی کوردی نادات؛ لە وەها دۆخێکدا چالاکی خوێندکاریی کورد لە ڕۆژهەڵات چ ئەرکگەلێکی لە ئەستۆیە؟

باشترە پرسیارە بکەینە دوو کوتەوە، بەشێکی بۆ باسی داگیرکاری و داگیرکرانی کوردستان و بەشێکیشی بۆ باسی ئەرکی ئێمە وەک داگیرکراو تەرخان بکەین، بەو تێبنییەوە کە لێرەدا پتر ئاوڕ لە ڕۆڵی خوێندکاران دەدەینەوە.
زۆر بە کورتی، هەروەک چۆن ئاوەدانکردنەوەی وڵاتێک، بە گەشەکردنی سەرخان و ژێرخانی ئەو کۆمەڵگەیە لە زۆر بواردا دەلوێ، لە بەرامبەر ئاوەدانکردنەوەشدا، بەو شێوەیەش ئامانجی داگیرکەر کاولکردنی ژێرخان و سەرخانی ئەو نیشتمانەیە کە داگیری کردووە. دەزانین کە بەشێک لە کوردستان کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی کوردستان، لەلایەن دەسەڵاتێکی فاشیستی- ئایینی وڵاتی ئێرانەوە داگیر کراوە کە ڕۆحی فارسیزم و پانئێرانیزمی لەبەرە. بۆ ئەوەی باسەکە دوورودرێژ نەبێتەوە، بۆ ڕوونکردنەوەی مەبەستەکەمان لە کاولکاریی سەرخانی کوردستان لە ڕۆژهەڵات، هەر ئەوەندە بەسە کە بڵێین پاش زیاتر لە 40 ساڵ دەسەڵاتدارێتیی ئەم ڕێژیمە داگیرکەرە، ناوچە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە هەموو بارێکی ئاوەدانییەوە لە زۆربەی بەشەکانی تری ئێران لە دوان و پشتگوێ خراون و تەنانەت ڕێ لە ئاوەدانکردنەوەی خۆجێییش و خەڵکییش دەگیردرێت، بۆ نموونە: دۆخی ڕێگاوبان، ناوەندە گشتی، ناوەندە بەرهەمهێنەر و گەشەپێدەرەکان بە هیچ شێوەیەک لە هیچ کام لە بەشەکانی کوردستان لەچاو حەشیمەت، داواکاری، چاوەڕوانی و تەنانەت پێداویستییەکانی ژیانی سەردەمدا نییە.
بەڵام مادام ئێمە پتر دەمانەوێت لەسەر تەوەرێکی ژێرخانی داگیرکراوی کوردستان بدوێین، وا باشە کە بە تێروتەسەلی ڕوونی بکەینەوە کە مەبەستمان لە ژێرخانی داگیرکراو یان ژێرخانی کۆمەڵگەکەمان کە ڕێژیم هەوڵی کاولکردنی دەدا چییە؟ ژێرخانی هەر نەتەوە و کۆمەڵگەیەک شتێکی هەستپێکراو و بەرچاوەکی نییە، بەڵام وەک شادەمار و گیانی ئەو کۆمەڵگەیە دێتە پێش چاو. مەبەست لە ژێرخانی کۆمەڵگەیەک لایەنی گەشەی کۆمەڵایەتی و کولتووریی ئەو کۆمەڵگەیەیە. هەروەک سەرخانەکان بە سەرمایە و پارە و داهات و دەستکەوت دەناسرێن، ژێرخانەکانیش بە سەرمایەی کولتووریی وڵاتێک دەزاندرێن. ژێرخانی کولتووریی هەر وڵات و کۆمەڵگەیەک زۆر لق و پۆپی لێ دەبێتەوە کە بۆ وێنە دەتوانین بڵێین گەشەکردن لە بوارەکانی زمان، دابونەریت، هونەر، پەروەردە، پێگەیشتوویی و تێگەیشتوویی فکری و کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئایینیش نموونەی زەقی ئەو سەرمایە کولتوورییانەین. با لە خۆمان بپرسین باشە ئەم توخم و بابەتانە بۆ گرینگن؟ وڵامێکی کورت و خێرا بۆ ئەو پرسیارە ئەوەیە کە چونکە ئەم توخمانە کاریگەرییان لەسەر ئاستی هۆشیاریی تاک لەمەڕ ناسنامەی خۆی هەیە. واتە مرۆڤێک بەم بابەتگەلەوە دەتوانێت ناسنامەی خۆی پێناسە بکات. بەم توخمانەوە دەتوانێت بڵێت کێیە، چییە و چی کردووە و تەنانەت چی دەوێت و دەیهەوێت ببێت بە چی. زۆر بە کورتی، ئەمانە لە هەنگاوی یەکەمدا ناسنامەی هەر تاکێک و لە هەنگاوی دووهەمدا ناسنامەی گشتیی کۆمەڵگە یان خەڵکانێکن کە خۆیان لەسەر بنەمای ئەم بنەما کولتووری یان لایەنە ژێرخانییەدا دەناسێنن. واتە بابەتەکە پەیوەندیی هەیە بە خۆناسینەوە و ئەم ژێرخان و سەرمایە کولتوورییە وا دەکات کە ئێمە بزانین کێین و سنوور و توخمەکانی ناسنامە و ئێمە کێینی خۆمان دیاری بکەین.
هەروەک ڕوونم کردەوە، زمان یەکێکە لە توخمە بنەڕەتییەکانی ژێرخانی کۆمەڵگەیەک. مەبەست لێرە زمان هەر قسەکردنی ئاسایی نییە، مەبەست لە خوێندن و نووسین و بەرهەمهێنانی هونەر و زانستە بە زمانێک، بە کورتی پەروەردە بە زمانێک. ئایا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە نزیک بە تەواوی دانیشتووانی کوردن، پەروەردە بە زمانی کوردییە؟ نەخێر! بەپێچەوانەی ئەوە، تەنانەت ئەگەر کەسێک خۆبەخشانەش لەو بوارەدا کار بکات، یان دەیکوژن، وەک مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، یان دەیگرن، وەک مامۆستا زارا موحەممەدی، یان تووشی تەنگ و چەڵەمەی دەکەن، وەک ئەو هەزاران هەزار چالاکی زمانەوانی و نووسەر و مامۆستایانەی کە ژیانیان لێ تاڵ کراوە. ئەمە بۆ دەکرێت؟ بۆ ئەوەی ئەو زمانە لاواز بکرێت، دەرفەتی گەشەی پێ نەدرێت، لەنێو بچێت و تەنیا لە ئاستی پلاکارد و سێمبۆلیکدا، وەک شتێکی عەنتیکە دەرفەتی هەناسەی پێ بدرێت و بەس. ئێستا بە بەراوردکردنی دوو بواری سەرخان و ژێرخانی کۆمەڵگەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەوەی هەروەک چۆن کوردستان - مەبەست لە هەموو بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە - لە باری ڕێگاوبان و کارخانە و بوارەکانی تری سەرخانی ئابووریدا نەک هەر گەشەی نەکردووە، تەنانەت کاولکاریشیی تێدا کراوە، هەر بەو شێوەیە لە بواری کولتووری، زمانی، هونەری و پەروەردەشەوە کارەساتی گەورەی تێدا خولقاوە کە هیچ دەرفەتی بۆ ئەوە نەهێشتووەتەوە کە ئەم داگیرکەرییە بە بەڕبەڕیسم و فاشیزم ناو ببەین.
ئێستا کە ڕوونمان کردەوە کاری داگیرکەر چییە و چۆن سیاسەتی داگیرکاری و کاولکاریی خۆی لە هەر دوو لایەنی ژێرخان و سەرخانی ئابووریدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە دەبات، با بزانین خوێندکاران کێن و ئەرکیان چییە. لە ڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە، خوێندکاران ئەو توێژەن کە لە توێژێکی کۆمەڵگەوە بەرەو توێژ یان چینێکی تری کۆمەڵگە دەچن و بەزۆری وایە کە بەرەو توێژی سەرووتر هەڵدەکێشن، واتە خوێندن وەک سەرمایەیەکی کولتووری (کە دەکەوێتە خانەی ژێرخانی ئابووریی کۆمەڵگەیەکەوە کە پێشتر ئاماژەم پێ دا)، دەرفەتی ئەوەیان پێ دەدات کە لە باری چینایەتیی کۆمەڵایەتییەوە Class بەرەو سەرتر یان باشتر وایە بڵێین بەرەو ئێلیتەییElite بچن. بۆچی گرینگە کە باس لە کڵاس و ئێلیت بکەین، چونکە ئەم توێژەی کۆمەڵگە لە بەرهەمهێنانی مەعریفە و بیردا زۆرترین پشکیان پێ دەبڕێت، واتە ئەوان دەبنە زمان و زەینی کۆمەڵگەیەک. بە دیوێکی تردا، هەتا خوێندکار پتر گرینگی بە زمانێک بدات، لێرە پتر دەمانەوێت بڵێین زمانی کوردی، هەر بەو ڕێژەش کۆمەڵگەکەمان خاوەن زمان و بیرێکی کوردی یان کوردانە دەبێت. بابەتی زمان و بیری کوردانە بۆ ئێمەی کورد یەکێکە لە کۆڵەکەکانی بەرەوپێشچوونی خەباتی کورد بۆ وەدەستهێنان یان نزیکبوونەوە لە ئامانجە ئینسانی و نەتەوەییەکانی. خوێندکاران، وەک توێژێک کە لە پێشڕەوی کۆمەڵگەدان، وەک پیلێک کە بەرەو لووتکەی هێڕەمی کاتەگۆری لە کۆمەڵگەیەکدا هەڵدەکێشن، دەبنە ڕچەشکێن و ڕێبری توێژەکان یان چینەکانی خوارووتر و تەنانەت سەرووتری کۆمەڵگە. بۆیەش ئەرکی خوێندکاران لە هەمبەر زمانی کوردیدا، هەم پاراستن و هەمیش گەشەپێدانی ئەو زمانەیە. بە دیوێکی تردا دەتوانین بڵێین کاری پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردی لەلایەن خوێندکارانی کوردەوە، وەک پەرچەکردارێک دژ بە داگیرکاری خۆی دەنوێنێت و لێرەوەیە کە خزمەت بە زمانی کوردی، ڕاستەوخۆ چوونە سەنگەری بەرگریکردنە لە نیشتمانی داگیرکراومان. بۆیەشە شتێکی سەیر نییە کە دەسەڵاتی داگیرکەر بەمجۆرە چالاکی و خزمەتانە بە زمانی کوردی دڵخۆش نەبێت و کاردانەوەی توونداژۆی جۆراجۆری دژ بەم چالاکییانە هەبێت.

- خوێندکارانی کورد بۆ بەرهەمهێنان و دەوڵەمەندکردنی دەقی کوردی لە دونیای خوازەکیدا (تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان) لە بواری خوێندنی خۆیان، دەبێ چی بکەن؟

وەک دەزانن، دنیای خوازەکی بووەتە بەشێک لە ژیانی مرۆی سەردەم. ئەستەمە لەم سەدەدا بژی و بڵێی لە دنیای خوازەکی دادەبڕێم. چونکە پتر وەک پێویستییەک خۆی دەنوێنێت تاکوو خوازەکیبوون. چونکە مرۆڤی سەردەم لەو ڕێگایەوە هەم پەیوەندی لەگەڵ دنیای شاراوە و دیاری مرۆڤەکانی تر دەگرێت، سەفەر بۆ هەموو شوێنێکی دنیا دەکات، زانیارییەکانی زۆرتر و بەڕۆژ دەکاتەوە و بەشێک لە پەیوەندی و تەنانەت پێویستییەکانیشی هەر لەو ڕێگایەوە دابین دەکات. ئەمە یانی تێپەڕاندنی سنوورەکان، چ سنووری هەستپێکراو و چ سنووری سێمبولی بن. پێشتر کە دنیای خوازەکی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەم شێوەیە بەرین نەبوون، سیستەمی دەوڵەتان لە هەموو شوێنێک کاریگەریی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەسەر ئەندامانی کۆمەڵگە دادەنا. هەر بۆ وێنە ئێران، لە دەرەوەی ماڵ لە ڕێگای پاسدار و هێزی ئینتزامی و بەکرێگیراو و زۆر دامودەزگای تر ژیانی خەڵکیان کۆنتڕۆڵ و لەژێر چاودێریدا دەگرت، لە ماڵەشەوە لە ڕێگای ڕۆژنامە، ڕادیۆ و تێلێڤیزیۆنەوە ئەوەی پێیان خۆش بوو بڵاویان دەکردەوە. واتە لە پڕۆسەی داگیرکردن و کاولکردنی ژێرخان و سەرخانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، هەموو سنوورە کۆمەڵایەتی و تاکەکەسییەکانیشی تێپەڕاندبوو تا سیاسەتی فاشیزمی فارس- ئێرانی بەڕێوە ببات. ئێستا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەموو ماڵ و ناخی هەر مرۆڤێکدا کە بیهەوێت دژ بە سیاسەتی داگیرکەریی ئێران ڕاوەستێت، وەک سەنگەر و قەڵخانێکی لێ هاتووە. تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەرفەتی ئەوەیان بە مرۆڤی کورد داوە تا لانیکەم سنوورە تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی و بنەماڵەییەکانی خۆی دیاری و پێناسە بکات و تەنانەت بەرگرییان لێ بکات، واتە بەشێکی بەرچاو لەو کەسانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا چالاکن، لەڕاستیدا تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە دەرفەتێک دەزانن بۆ وەرگرتنی زانیاری و بۆ بەرگریکردن لە ناسنامەی خۆیان.
بەشێک لە ئەرکی خوێندکار یان توێژی چاوکراوەی کۆمەڵگە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیشدا ئەوەیە کە دەرفەتی ڕۆشنگەری و فێرکاری و گەشەکردنی زمان و کولتووری کوردی بڕەخسێنن. بەخۆشییەوە خەڵکێکی زۆر، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چ وەک تاکەکەس و چ لە ڕێگای کاری بەکۆمەڵ و ڕێکخراوەییەوە لەو پەیوەندییەدا چالاک بوون کە جێی دەستخۆشی و دڵخۆشییە.
بە بڕوای من، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئەرکی خوێندکارانیان هاسانتر کردووەتەوە، بەو واتایە کە خوێندکاری کورد لە ڕێگای چالاکبوون لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا چ بە نووسین و چ بە ڤیدیۆ و دەنگ و ڕەنگی جۆراوجۆر دەتوانن بچنە نێو ماڵ و ناخی هەر مرۆڤێکی کوردەوە و لەو ڕێگایەوە سەنگەری بەرگریکردن و گەشەپێدانی زمان و کولتووری کوردی بەرینتر و بەهێزتر و تەنانەت ڕێکخراوتریش بکەن.

- بۆچی گرینگە کە خوێندکاری کورد بە زمانی کوردی دەقی زانستی بەرهەم بهێنێت یان دەقی زانستی وەربگێڕێتە سەر زمانی کوردی؟

توخمێکی گرینگ کە هەر نەتەوەیەکی پێ دەناسرێت، زمانە. زمان نەک هەر بە قسە و ئاخاوتنی ڕۆژانە، بەڵکە بە خزمەتپێکردن زیندوو و بەردەوام دەبێت. هەتا زمانێک زیندوو بێت، گەلێکیش ناوی دەمێنێت و زیندووە. خزمەتپێکردن بە زمان وا دەکات کە ئەو زمانە نەفەوتێت، گەشە بکات و تەنانەت پەلوپۆ باوێ.
هەروەک لە وڵامی پرسیارەکانی پێشووتردا ئاماژەم پێ کرد، داگیرکەر بۆ ڕاماڵین و سڕینەوەی کورد لە نیشتمانی خۆی دەستی لە هیچ جینایەتێک نەپاراستووە، یەکێک لەو کارەساتانەی دەوڵەتی ئێران هەر ئێستاش خەریکە بەڕێوەی دەبات هەوڵی سنووردارکردن، لاوازکردن و تەنانەت سڕینەوەی زمانی کوردییە. بۆ؟ چونکە ئەگەر زمانەکە نەمێنێت و ببێتە فارسی، کە فارسیزم سەرەڕای جێگۆڕکێی دەسەڵاتی شا و ڕێژیمی ئیسلامی بووەتە خوێنی پانئێرانیزم، هاسانتر پڕۆسەی داگیرکاری و سڕینەوەی کورد بەڕێوە دەچێت.
خوێندن و بەرهەمهێنانی دەق وێڕای قسەکردن و پاراوڕاگرتنی زمانی کوردی دوو دیوی دراوی مانەوە و گەشەی زمانی کوردین. سەیر نییە ئەگەر بڵێین ئەگەر هەر کام لەو دوو توخمە، واتە قسەکردن و نووسین، پەکی بکەوێت، ئەوە زمانەکەمان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو لاوازی و فەوتان دەچێت. مەبەست لە قسەکردن پاراستنی کولتوور و دابونەریت و هەموو ئەو لقوپۆپانەیە کە پەیوەیستن بە قسەکردنەوە، واتە بە کوردی سیاسەت بکەین، بە کوردی بیر بکەینەوە، بە کوردی لەگەڵ یەکتری بدوێین، بە کوردی بژین و دابونەریت و بۆنە ئایینی و کولتوورییەکانمان بە کوردی بەڕێوە ببەین. مەبەست لە نووسین، هەر تەنیا نووسین و بەرهەمهێنانی دەق بە زمانی کوردی نییە، مەبەست ئەوەیە کە زانیاری و زانستی بەو زمانە بەرهەم بێنین، بە کوردی پەروەردە بکەین و بە کوردی کاری فێرکاری بکەین و فێرخوازێکی زمانەکەمان بین. جا وەک دەبینن، بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەکی چڕوپڕ بەرگری لە زمانەکەمان بکەین، پێویستیمان بە هەر دوو توخمی قسەکردن و نووسینە بە زمانەکەمان.
بەرهەمهێنانی دەق بە گشتی بە زمانی کوردی و بەتایبەتی دەقی زانستی کە ئێستا پێویستییەکی زمانەکەمانە، جگە لەوەی هەوڵێکە بۆ پاراستن و هێشتنەوەی زمانەکە، هەوڵێکی جیددیشە بۆ پاراوترکردن و پەرەپێدانی زمانەکە. وەک چۆن نووسەر و خولقێنەری دەقێک بە زمانی کوردی جیهانبینییەک بەو زمانە دەپارێزێت یان گەشەی پێ دەدات، خوێندنەوەشی ئەو کولتوور و جیهانبینییە جێگیر دەکات و وەک ڕەگی دارێک بە ناخی نەتەوەیەکدا دەیباتە خوار. ئەرکێک کە دەقی زانستی لە ئێستادا زۆرتر وەخۆی دەگرێت ئەوەیە کە فێرخوازی کورد بۆ فێربوون یان وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ بابەتێک پێویستی بەوە نییە بە زمانێکی تر بخوێنێتەوە. خوێندنەوە بە زمانێکی تر کارهاسانی دەکات بۆ گواستنەوەی جیهانبینییەکان و هاسانکاری دەکات تا وشە وەرگرتن زۆرتر بێت و بەرەبەرە ئەو کەسە لە هەموو ڕوویەکەوە دەکەوێتە ژێر کارتێکەری دەق و زمانی دەقەکە. بۆیەش بەڵێ، بەرهەمهێنانی دەقی جۆراوجۆر و بەتایبەتی دەقی زانستی ئێستا یەکجار گرینگن تا خوێنەری کورد زمانەکە بۆ کاری فێرخوازیش بە زمانی یەکەمی خۆی بزانێت.
بە سەرنجدان بەوەی کە خوێندکاران توێژی هەرە چالاکی کۆمەڵگەیەکن لە هەڵکشان و داکشان لەنێوان توێژ و چینەکاندا، لە بەرهەمهێنانی بیر و مەعریفەدا، لە خزمەتکردن بە زمان و کولتوور و تەنانەت تێرکردنی خواستی کرێکار و بەرهەمهێنانیشدا، بۆیەش شتێکی زۆر ئاساییە کە بزانین بەرهەمهێنانی دەقی زانستی لە زمانی کوردیدا، هەم یارمەتیی خوێندکاران دەدات تا هاسانتر بچنە پێش و سەرکەوتووتر بن و هەم دەرفەتی گەشەی بەردەوام و درێژخایەن بە زمانەکەش دەدات. بۆیە ڕۆڵی خوێندکار، چ وەک بەرهەمهێنەر و چ وەک بەردەنگ و خوێنەری دەقە زانستییەکان یەکجار گرینگ و بنەڕەتییە.

- بەڕێوەبردنی سمینارگەلی جۆراوجۆر (سیاسی، فەرهەنگی و زانستی و...) لە زانکۆکان و لەلایەن خوێندکارانی کوردەوە بە زمانی کوردی، دەتوانێت چ کاریگەرییەکی لەسەر خوێندکارانی کورد هەبێت؟

زۆر گرینگن. هەر بە دیاریکراوی زمان بابەتێکی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوە، واتە گرێبەستانەیە. بۆ وێنە من و تۆ و هەموو ئەوانەی وەک من و تۆ لە واتای وشەکان بە شێوەی هاوبەش تێدەگەن، گرێبەستێکمان هەیە کە هەر دوور نەڕۆین بەم دیالۆگەی نێوانمان بڵێین وتووێژ و بە ئاو بڵێین ئاو و بە بەرد بڵێین بەرد. ئەم گۆڕینەوەی مەبەستە لە واتا نەگۆڕ و جێکەوتووەکانی وشەکاندا خۆی جۆرێک ڕێکخستنە و هەتا زۆرتر بچینە نێو ڕێکخستنەکانی زمانێکەوە، پتر گرێبەستە زمانی و بەرزنرخێندراوەکانی زمانێکمان بۆ دەردەکەوێت. بە بڕوای من ئەوە کە زۆر کەس دەڵێن زمانێک لە زمانێکی تر دەوڵەمەندتر یان بەهێزترە، ڕەنگە ناڕاستەوخۆ مەبەستیان هەر ئەم بەرزنرخاندن و ڕێژەی ئەم گرێبەستانە بێت. بە زمانێکی ساکار، وشەی زۆرتر، گرێبەستی پتر، وشەی زۆرتر، بەرز نرخاندنی بەرزتر. هەر لەم سۆنگەوە بە بڕوای من بە دوو لایەندا دەتوانین کۆڕ و کۆبوونەوەکان هەڵسەنگێنین. یەکەم: هەروەک ئاماژەمان پێ دا، خۆی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ئەمجۆرە کۆڕ و کۆبوونەوەگەلە ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە بەرزنرخاندنی زمانەکە. وەک بڵێی بە کۆڕ و کۆبوونەوەمان بمانەوێت بڵێین ئەم گشتە گرێبەستە بپارێزن و گرینگ و بەنرخن. بۆچی گرینگ و بەنرخن، ئەوە شتێکی ترە کە پەیوەندیی بە پەروەردە بە زمانی زگماک و چارەنووسی سیاسی و گەلێک باسی دیکەوەیە کە لێرە پێویست ناکات بچینە نێو ئەو باسەوە. دووهەم: ڕێکخستنی کۆڕ و کۆبوونەوەکان دیاردەیەکی کۆمەڵایەتین و وەک چۆن زمان خۆی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و گرێبەستانەیە، ئەم کۆڕ و کۆبوونەوانەش وەک نوێکردنەوەی پەیمان و گرێبەستەکان خۆیان دەرخەن. بۆ زمانێکی وەک زمانی کوردی، ئەم کۆڕ و کۆبوونەوانە پتر لایەنی هۆشیارکردنەوەی تاکی کورد بەخۆوە دەگرن تا هەمووان لە مەترسیی لەنێوچوون یان زەرەر و زیان لێکەوتن لە زمانەکەمان ئاگادار بکرێنەوە. وەک بڵێی، لە ڕێگای زمانەوە پرسی داگیرکەری بخرێتەوە ڕوو و لە بابەتێکی ناهەستیارەوە ببێتە بابەتێکی هەستیار، یان لە شتێکی هەستپێنەکراو و نادیارەوە، ببێتە شتێکی هەستپێکراو و دیار. بۆیە بە بڕوای من ئەو کۆڕ و کۆبوونەوانە یەکجار گرینگن.

- بۆ پاراستن و گەشەی زمانی کوردی، چ پێشنیارێکتان بۆ خوێندکارانی کورد کە لە زانکۆکانی تری ئێراندان، هەیە؟

هەروەک ئاماژەمان پێ کرد، توێژی خوێندکاران، کە دەڵێین خوێندکار مەبەستمان هەموو ئەوانەیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان خوێندکار بوون، چاوکراوەن، چالاک و بیرکراوەی کوردستانن. واتە ئەوان زۆرتر هەست بە ژانی برینەکە دەکەن و شتێکی ئاساییە کە کاردانەوەشیان جیاواز و کاریگەرتر دەبێت. بە بڕوای من کوردی ڕۆژهەڵات لەهەمبەر خزمەت بە زمانی کوردی، سەرەڕای هەموو لەمپەر و گیروگرفتەکان، بە گشتی هەوڵی گرینگی داوە و لەو پێناوەدا کاری زۆر گرینگ و گەورەی بە زمانی کوردی کردووە. ئەوە کە ئایا هەوڵەکان وڵامدەری پێویستییەکانن یان هەوڵەکان تا چەند توانیویانە زمانەکە بپارێزن یان گەشەی پێ بدەن باسێکی ترە، بەڵام نابێ لە بیرمان بچێت کە هەتا سیستمی پەروەردە زمانی کوردی بە فەرمی نەناسرێت و لە شوێنە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکاندا نەبێتە بەشێک لە ڕۆتینی ڕۆژانە و نەکەوێتە پلانی خوێندن و پەرەوەردەوە هەر لە قۆناغی سەرەتاییەوە تا بەرزترین ئاستەکان، ئەستەمە هەوڵەکان کاردانەوەیەکی قووڵ و هەمەلایەنەیان هەبێت. لەبۆیەش، سەرەڕای هەوڵی تاکەکەسی و گرووپی بۆ زمانی کوردی، پێویستە خوێندکاران و هەمووانە کە بابەتی پەروەردەی منداڵی کورد بە زمانی کوردی بەرز بکرێتەوە.
زانکۆکان یەکێک لەو گۆڕەپانە باش و لەبارانەن کە خوێندکاری کورد دەتوانن داخوازی پەروەردە بە زمانی کوردی تێدا بهێننە گۆڕێ. جگە لەوەی کە خودی باسکردن و یان بەڕێوەبردنی کۆڕ و کۆبوونەوەکان بە زمانی کوردی یان باسکردن لەسەر زمانی کوردی لەو زانکۆگەلەدا خۆی بەرزنرخاندنی زمانەکەیە و ڕێگا خۆش دەکات کە سەهۆڵەکانی قین و دڵڕەشی کە ڕێژیم لەنێوان گەلان و زمانەکانی تر و زمانی فارس و زمانی فارسیدا هەڵیچنیون زووتر بتوێنەوە. لەگەڵ ئەوانەشدا، خۆ لە ئێراندا هەر کورد و فارس ناژین، بەڵکە ئازەری و بلووچ و عەڕەب و نەتەوەکانی تریش لە زانکۆکاندا چاویان بەم کۆڕ و کۆبوونەوانە دەکەوێت و ڕەنگە ئەم بابەتە ببێتە پاڵنەر و هاندەرێک بۆ ئەوەی ئەوانیش چ ئێستا و چ لە داهاتووی ئەو وڵاتەدا داخوازیی پەروەردە بە زمانی زگماک بێننە گۆڕێ. بۆیە بە بڕوای من هەتا کۆڕ و کۆبوونەوەی زۆرتر لە زانکۆکانی تری ئێراندا لەمەڕ زمانی کوردی و بە زمانی کوردی بەڕێوە بچن، زووتر داخوازی پەروەردە بە زمانی کوردی لە کوردستان دەچەسپێت. لە بیریشمان نەچێت، بەرزنرخاندنی زمانێک لە هەر کام لەو کەمینە نەتەوانەی دیکە لە ئێراندا، دەرفەتی گەلەکۆمەگی زۆرتر دژ بە ڕێژیمی داگیرکەر دەڕەخسێنێت و ئەمە وا دەکات کە لە داهاتووی ئێراندا هاسانتر بتوانین بە ئامانجەکانمان بگەین.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 421 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdistanmedia.com
بابەتێن پەیوەستکری: 9
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کلتوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەرهەنگ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 16-08-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 20-08-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 20-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 421 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.516 چرکە!