لە ئاسمان تەبەق تەبەق
لە زەوی کوچک و کەڵەک
مانوونەبی، عەبا بەڵەک
لە ئاسمان تەبەق تەبەق واتە: ئاسمانەکای یەک لەسەر یەک وەستاون و تەبەق تەبەق و سافە، لە زەوی کوچک و کەڵەک واتە: سەر زەوی پڕیەتی لە بەرزی و نزمی کە چیا و دۆڵەکانن، ئەم دوو نیوە دێڕە بۆ سەرلێتێکدانی گوێگرە، مەبەستی سەرەکی مەتەڵەکە نیوە دێڕی سێیەمە دەڵێ: مانوونەبی، عەبا بەڵەک: مەبەستی لە شووتییە کە توێکڵەکەی بەڵەکە واتە: ڕەنگی هەندێکیان کاڵ و هەندێکیان تۆخە. دیوی دەرەوەی شوتی وەک ئاسمان سافە، دیوی ناوەوەی شوتی ناوکی تیایە چوواندوویەتی بە کوچک وکەڵەک. وەڵام (شوتی). [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 404 مرة