جۆری وشە: ناو
واتا: خەنجەری دەبان: ئەمێرێکی کەلەپووری جەنگی کوردییە، گەورەترین و تیژترین جۆری خەنجەرە، دەسک و کێلانی خەنجەرەکە لە دار درووست دەکرێت، (هەندێک جار کێلانی خەنجەر لە چەرمی ئاژەڵ درووست دەکرێ، لەبەر سووکی کێش) لێو و نووکی کێلان لەگەڵ دەسکی خەنجەرەکە نەخشین دەکرێت، خەنجەری دەبان تیغەکەی نزیکەی چل بۆ پەنجا سانتیم دەبێت، دەمەکەی پانە و هەردوو دیوی تیغەکە تیژە کورد وتەنی وەک ئاو موو ئەکا، نووکی دەبان زۆر تیژ و تەنکە، وەستایان و شارازانی کورد تیغەکەی لە جۆرە پۆڵایەکی جەوهەردار درووست دەکەن کە زۆر ڕەقە و نانووشتێتەوە، پیاوە دنیادیدەکانی کورد کاتێک خەنجەری دەبان هەڵدەگرن و بەکاری ناهێنن تووتن دەکە ناو کێلانەکەوە بۆ ئەوەی تیغەکە خراپ نەبێ. [1]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #خەنجەری دەبان، لە کێلاندا ناوەستێ#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا: ژاری زاری ماری هارە، هاژە هاژی گوللەیان، زۆر بەرینە برینی گوللە و خەنجەری دەبانی کورد
تێبینی: ئەگەر هەر کام لەو زانیارییانەی سەرەوە بێجگە لە جۆری وشە و واتا بەردەست نەبوون، ئەوا تکایە دێڕەکە لابەرە!
Նշում: Kurdipedia ցանկանում է հավաքել «բոլոր» քուրդ բառերը եւ արտահայտությունները բոլոր բարբառներով. Խնդրում ենք օգնել Kurdipedia ...
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 474 անգամ