ئەمە چییە گیزەگیزیەتی
عالەم بەتەمای خوشەیە میزیەتی
ئەمە چییە گیزەگیزیەتی: مەبەست لە سەماوەرە کاتێک بەجۆش ئەکەوێ و ئاوەکەی دێتەکوڵ، دەست بەگیزەگیز دەکات، عالەم بەتەمای خوشەیە میزیەتی: مەبەست لە کاتی چاتێکردنە کە کابان بەلوعەی سەماوەرەکە دەکاتەوە و پیاڵە دەشوا، مەتەڵ سازی کورد وشەی (گیزەگیز یان خوشەی میز) ی لە مەتەڵەکەدا داناوە، بۆ ئەوەیە خەیاڵی گوێگر بۆ لایەکی تر بەرێت. وەڵام (چا و سەماوەر) . [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 428 gånger