سەوزە وەک خەیار
بەرزە وەک چنار
مزرە وەک هەنار
مەبەستی مەتەڵەکە ڕێواسە کە بەشێوەیەکی سرووشتی لە چیاکانی کوردستان دەڕوێت، سەوزە وەک خەیار، ڕەنگی ڕێواس و خەیاری چوواندووە بەیەک، بەرزە وەک چنار، چنار دارێکی گەورەی باڵابەرزە، لە قیت و قنجیدا بە ڕێواسیک چووێنراوە، مزرە وەک هەنار، تامی هەنار و ڕێواس چووێنراوە بەیەک. مەتەڵەکە لەسەر بنەمای لێکچوواندی دانراوە کە یەکێکە لە هونەرەکانی ڕەوانبێژیی. وەڵام (ڕێواس) . [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 325 مرة