图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,111
图片 106,663
书籍 19,291
相关文件 97,275
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کتێبی عەقڵی شیعری و سەرەتایەکی باش بۆ تێگەیشتن لە شیعر
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کتێبی عەقڵی شیعری و سەرەتایەکی باش بۆ تێگەیشتن لە شیعر

کتێبی عەقڵی شیعری و سەرەتایەکی باش بۆ تێگەیشتن لە شیعر
کتێبی عەقڵی شیعری و سەرەتایەکی باش بۆ تێگەیشتن لە شیعر
ڕانانی: #ئیدریس عەلی#

بەشەکانی نێو دووتوێی ئەم کتێبە، جگە لە پێشەکیی نووسەر، بریتین لە: ئایا شیعر ئەدەبە؟ جەوهەری شیعر، قەیرانی شیعر قەیرانی دیدگا، ئایا شیعر لە پاشەکشێدایە؟ نان بۆ هەموان شیعر نا، بۆ عیرفان بخوێنینەوە، پووشێک لە چاوی شیعردا، ڕووبەری شیعرنووسین، مانای شیعری، شاعیر و مەیموون، شیعر هیچ نییە خۆی نەبێت، کۆجیتۆی شاعیر، شیعر و ئازادی، هۆڵدەرلن شاعیری ئێستا وداهاتوو، ڕەگەزە بنەڕەتییەکانی شیعر، ئایدیا و بونیاد بادە و شەراب، زمان، وێنەی شیعری، شیعر و ئاڵۆزی، جێکەوتەی وشە، شیعر و هەڵوێست، پێچەوانەکردنەوەی دیدە شانۆییەکانی ئەنتوان ئارتۆ بۆ شیعر، شیعری وێنە و شیعری پانتایی، شیعر وەک پێڕفۆڕمانس شیعر وەک شێوەکاری، شیعری سپی، شیعری توندوتیژی، بۆچی هایکۆ بنووسین؟ ئێستا کاتی شیعر نووسینە.

وەک نووسەری ئەم کتێبە لە پێشەکییەکەیدا ئاماژەی پێ کردووە، لە ڕۆشنبیری عەرەبیدا، شاعیر و ڕەخنەگری عێراقی خەزعەل ماجدی، لە کتێبێکیدا بە ناوی (عەقڵی شیعری) گفتوگۆ لەگەڵ زۆربەی بۆچوونە فەلسەفییە جیاوازەکاندا لەسەر شیعر دەکات و بەرگری لە ڕەسەنایەتیی شیعر لە هەموو ڕۆژگارێکدا دەکات: ناونانی ئەم کتێبەم بە “عەقڵی شیعری” دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بۆچوونە تیۆرییەکانی خۆمم لەسەر لایەنە جیاوازەکنی شیعر بە گشتی و دۆخی شیعری کوردی، خستووەتە ڕوو. نووسەر باس لەوەش دەکات کە ئەم هەوڵەی ئەو هەنگاوێکە سەبارەت بە گفتوگۆکردن بۆ داڕشتنی عەقڵێک لە بارەی شیعرەوە.

لە بەشێکی ئەم کتێبەدا بە ناوی (ئایا شیعر ئەدەبە) نووسەر بە وردی ڕۆدەچێتە نێو شرۆڤەکردن و وەڵامدانەوەی ئەم پرسە گرنگە، بە تایبەت بەشێکی هەستیاریی ئەم بابەتە بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە کە چەمکی پرسیاری داناوە، بێگومان هەموو جۆرە پرسیارێکیش مەودای ئەوە بە لێکۆڵیار و نووسەران دەدات، کە کنە و بەدوداچوونی پتر بکات، دەستی بە سەرچاوەی گرنگ و پڕ بایەخ بگات و سەری شۆڕکاتەوە نێو دەیان کتێب، تا بە شێوەیەکی تیۆریانە بە دوای وەڵامی پرسیارە تیۆرییەکەی خۆیدا بگەڕێت، پرسیارێک کە لە جەوهەردا گومان دەخاتە سەر کۆی بونیادی شیعر وەک ژانرێکی باڵا و کاریگەر و ئامادە لەنێو هۆشیار و زمانی مرۆڤایەتیدا، بەڵام وشیارانە مامەڵە لەگەڵ هەم پرسیارەکە و هەم ئەو گومانەشدا دەکات کە دروستی کردووە.

حسێن لەتێف، لەو بەشەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەمە ئەو پرسیارەیە کە پێیوست بوو زووتر لەناو ڕۆشنبیریی کوردیدا، لە خۆمان بکردایە، ئەمەش لەو ڕوانگەیەوە کە شیعر، زۆرترین ڕووبەری ڕۆشنبیریی کوردی داگیرکردووە: جگە لەوەش گەڕان بە شوێن وەڵامی وەها پرسیارێکدا، هەم ئاسۆی تێگەیشتن و هۆشیاریی شیعریمان فراوان دەکات، هەمیش دەبێت بە سەرەتایەک بۆ خوێندنەوەی کەلەپووری شیعری کوردی.

نووسەر هەر لەم بەشدا کە سەبارەت بە ئەدەبوونی شیعرە، خوێنەر دەخاتە بەردەم جۆرە دردۆنگییەکەوە و لاپرەسەن ناچاریان دەکات وردتر بەدوای وەڵامەکەدا بگەڕێن و هەموو خەیاڵ و هۆش و گۆشێکیان لەسەر کتێبەک بێت تا دەگەن بە دەرئەنجامێکی ڕازیکەر، ئەوەتا هەر خۆی دوودڵی خوێنەر پتر دەکات و دەپرسێت: ئەگەر شیعر ئەدەب نییە، ئەی چییە؟ چییەتی شیعر، بە تایبەت لە دەرەوەی بازنە و قاڵبە ئامادەکراوەکانی پێناسەدا، دیسان کردنەوەی دەرگایەکی دیەکە بۆ کنە و گەڕانی دیکە، هاوکات ڕازی نەبوونە بە یەک وەک وەڵامی تاک ڕەهەند و بێ مەودای ئەوتۆ، کە ڕەنگە پڕستی بڕینی نەبێت بۆ ڕۆژگار و زە مەنێکی دوورتر، ئەمەش بێگومان زیرەکی و وریایی لێکۆڵەر پیشان دەدات لە لێکۆڵینەوکەیدا و پێچەوانەی نەخشەی هەندێک لەو لێکۆڵینەوانەیە کە پەیژە ئاسا، پلە پلە سەردەکەون یان دادەبەزن، لێرەدا و لەم باسەدا، خوێنەر بە تامەزرۆییەوە، بە ڕێگا هەڵبەز و دابەز و هەڵەت و پڕ قۆرتەکانی گومان و ڕاڕاییدا دەبرێت، یانی لێرەدا خوێنەر دەبێت بڕێک بە وشیاری و ئاگاییەکی پترەوە دوای چەمک و پێناسە و گومان و پرسیارەکان بکەوێت بۆ ئەوەی ببێتە بە بەشێک لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئاگایی و هۆشیاری و مەعریفەی شیعری.

بە ڕای نووسەر شیعر لە ڕۆشنبیری کوردیدا بیری لێ نەکراوەتەوە، بەڵکو هەر نووسراوە، ئەمە ئەو خاڵە جەوهەرییەیە کە دەمانباتەوە لای بۆچوونە بەناوبەناگەکەی شاعیر و ڕووناکبیری ناوداری عەرەب (ئەدۆنیس) کە پێی وایە شاعیرێکی گەورە دەبێت ڕووناکبیرێکی گەورەش بێت، ئەم گۆمانە لە کایەی شیعری کوردی، کە بەشێکی بنچینەیی و کاریگەری نێو ڕووبەری ڕووناکبیری و ئەدەبیی ئێمەیە، ڕایەڵمان دکاتەوە بە پرسی هۆشیاری و مەعریفە و ئاستی ڕۆشنبیری شاعیرانی ئێمە و وامان لێ دەکات بپرسین: ئایا ئەو کەلەپوورە شیعرییەی ئێستامان بەرەنجامی بیرکردنەوە و تێڕامانی فیکری و فەلسەفی و دونیابینییەکەی فرەڕەهەند و مەودا دووری شاعیرانی ئێمەیە؟ ئایا شیعری باش و داهێنەرانە، توانای گۆڕینی ئاستی بیرکردنەوە و زیهنی چەقبەستووی تاکی کۆمەڵگای نییە؟ ئایا شیعر خاوەنی ئەو ئەفسوونە نییە کە سەرلەبەری بونیاد بیکردنەوە و تێڕوانین و تێڕامان و دونیابینیمان هەڵتەکێنیت و لەبری، هۆشیاریمان لە بەرزترین ئاستدا پێ بببەخشێت؟

لە برشێکی دیکەی کتێبەکەیدا، بە ناوی جەوهەری شیعر (حسێن لەتیف) باس لەوە دەکات کە بە درێژایی مێژووی شیعر، هەریەل لە فەلسەفە، سیاسەت، پەروەردە و ئایین، زۆر بە قووڵی لە ڕۆڵی شیعر تێگەیشتوون، هەر بۆیە هەر یەک لەو کایانە ویستوویانە شیعر وەک کەرەستەی گەیاندنی ئامانجەکانی خۆیان بەکار بهێنن: چونکە لەوە تێگەیشتوون شیعر برووسکەئاسا بە هەموو ڕووبەرەکانی بیرکردنەوەوە و دەروونی مرۆڤ دەگات، بەڵام لێرەدا نووسەر قسە لەسەر بەکەرەستەکردنی شیعر دەکات و پێی وایە یەکەمین و گەورەترین زیان بوو بەر شیعر کەوتووە، ناوی واعیزەکان و دەوڵەتمەدار و سیاسیی و پۆپۆڵیستی دەبات کە هەمیشە شیعریان وەک ئامڕاز بەکارهێناوە: هەر بۆیە مێژووی شیعر، مێژووی گومانکردنە لە شیعر، ئەوەی لێرەدا و سەبارەت بە ڕاست و دروستیی بۆچوونە تیۆرییەکی نووسەر دەبێت بگوترێت، ئەوەیە کە جۆگەلەی درێژەوەبووی مێژووی شیعر، بە فۆڕم و تاک قاڵبی و نەخشەی داڕشتنیشییەوە، لەبری قووڵبوونەوە بە هونەر و تەکنیک و شێوازی نوێدا، تێما و بابەت و کەرەستەکانی نێو شیعر، جێگای تێڕامانی ڕەخنەگران و چێژی کاتیی خوێنەرانیش بووە، ئەو گومانە لەو شوێنەدا ڕەوایەتی خۆی پەیدا دەکات کە ئەگەر بە لاپەرە مێژووییەکانی ڕەخنەی ئەدەبی بە گشتی و ڕەخنەی شیعریدا بچینەوە، تەواو نائومێد دەبین، چەند هەولێکی کەمی لێرەولەوێ نەبێت کە بە دیدگا و ڕەهەندێکی ڕەخنەییانەوە تێکستە شیعرییەکانیان خوێندووەتەوە، سەرلەبەری ئەو میراتەی بۆمان ماوەتەوەم سوودێکی بۆ ئێستامان نابێت و نائومێدییەکەمان پتر دەکات وقومانەکەشمان قووڵتر دەکاتەوە.

بەشێکی دیکەی ئەم کتێبە، بابەتێکی هەستیار و مایەی هەڵوەستە لەسەرکردنە (قەیرانی شیعر- قەیرانی دیدگا) و بەو پرسیارە ڕۆدەچێتە نێو باتەکەوە کە ڕۆژانە بێ هیچ باگراوند وئەرگۆمێنتێک بەرگوێمان دەکەوێت: ئایا شیعر لە پاشەکشەدایە؟ نووسەری کتێبی (عەقڵی شیعری) لەم بەشەدا ئەو دەنگۆیەی کە دەڵێت شیعر لە قەیراندایە، بە پرسیاریک وەڵام دەداتەوە: بۆ لە قەیراندایە؟ واتە دەگوترێت شیعر ل قەیراندایە، بەڵام ناگوترێت بۆچی؟ نووسەر لەم بەشەدا زیرەکانە گومان دەخاتە سەر ئەو دەنگۆیە و بە شێوەیەکی ورد هەندێک بەڵگە و هۆکار دەخاتە ڕوو و دواتر بۆچوونە تیۆرییەکانی خۆی پێشکەش دەکات.

لێرەدا ناتوناین لەسەر کۆی بەشەکانی ئەم کتێبە بدوێین، ئەم نووسینەش جگە لە هەوڵێکی خاکەڕایانە بۆ ناساندنی ئەم کتێبە گرنگە بە خوێنەر، هیچی دیکە نییە، کتێبە باشەکان وەک هاوڕێ باشەکان وەهان، دەبێت دەستیا لەیەکدی گیر بێت و سوود و زانیاری وەربگرن لێیان، لە ئێستای دونیای ئیمەدا کە شیعرنووسین بووەتە یەکێک لە شێوازەکانی گوزارشتکردن لە خەمە گشتی و تایبەتییەکانی زۆرێک لە خەڵک، بە تایبەت گەنجان، هەقە دەست بە خوێندەوەی ئەم کتێبە بکەن، چونکە ڕستەوخۆ دەستکاری تێڕوانین و دونیابینییان دەکات و دەیانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیی ئەوەی کە لانی کەم شیعر نووسین وشەڕیزکردن و خۆبەتاڵ کردنەوە نییە، بەڵکو کایەیەکە پەیوەستە بە وشیاری و ڕۆشنبیرییەکی ئێجگار فراوانەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览399
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ئادان
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 17-08-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on17-08-2022
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):17-08-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,111
图片 106,663
书籍 19,291
相关文件 97,275
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!