چوار برا هەن لە چۆمی
تیران ئەهاونە گۆمی
چۆم: لەبەشە شێوەزاری موکریاندا بەواتای چەم دێت، چوار برا هەن لە چۆمی مەبەستی لە مانگایە کە چوار گوانی هەیە، چۆن چەم ئاوی تێدایە، گوانی مانگاش شیری تێدایە، شیر و ئاو لە شلیدا چووێنراون بەیەک، تیران ئەهاونە گۆمی، لە کاتی دۆشیندا بێری سەتڵێک دەخاتە ژێر گوانەکان و دەسی بە دۆشین دەکات، سەتڵەکە بە گۆم چووینراوە، پڕۆسەر دۆشینەکەش کە شیر بە فیچقە دەڕژێتە ناو سەتڵەکە، بە تیر هاویشتنن چووێنراوە. وەڵام (گوانی مانگا لە کاتی خۆشیندا) . [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 352 times