هەر لێرە هەتا دەرگەزێن
هەمووی سۆفی سەرلەرزێن
دەرگەزێن: ناوی گەڕەکێکە لە شاری سڵیمانی، هەر لێرە هەتا دەرگەزێن، مەبەست لە پانتاییەکی درێژ و دوورە، هەمووی سۆفی سەرلەرزێن، مەبەستی لە شەکرۆکەی کەرتەشییە، کەللەیەکی زل و قەدێکی باریکی هەیە کە با لێی دەدات دەلەرزێ، (ساڵانی پەنجا و شەستەکانی سەدەی بیست، دەوروبەری گەڕەکی دەرگەزێن، کەرتەشی زۆری لێبووە) لە مەتەڵەکەدا بە سۆفی چووێنراوە کە زکر دەکات. وەڵام (شەکرۆکە) ناوکی کەرتەشییە کە بەدڕک داپۆشراوە، تامی کەمێک شیرینە (فەرهەنگی خاڵ) .[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 465 مرة