ڕۆژ قەتاندنە
خزمانی #هەولێر#، ئەگەر لە ئەحواڵیان بپرسیت، بڵێیت بارودۆخت چۆنە؟ لە وەڵامدا دەڵێت: دەقەتێت، واتە: دەگوزەرێت، ئه و جۆرە گوزارشتە واتە: بارودۆخەکە خراپە، بەڵام هەرچۆنێک بێت، دێت و دەڕوا و تێ دەپەڕێت، ئەگەرنا باروگوزەرانمان باش نییە، ڕۆژ قەتاندنیش: هەر بۆ ناگوزەرانی یە، ئەوانەی پەککەوتە و پیرن یان ئەوانەی تووشی نەخۆشی درێژخایەن و دەردی بێ دەرمان هاتوون و کات و سات لەلایەن زۆر بەناخۆشی و نەخۆشی و ئازارەوە بەسەر دەبردرێت، لە ئەحواڵیان بپرسیت دەڵێن: ڕۆژ قەتاندنە، واتە:بەسەربردنی کات به نەخۆشی.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 597 keer bekeken