کەوەڵا و کەوەڵ ناوێکیان هەیە
شەش پا و دوو سەر، چاوێکیان هەیە
کەوەڵ: پێست (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) کەوەڵا و کەوەڵ ناوێکیان هەیە، مەبەست لە جەستەی مرۆڤ یان ئاژەڵە کە بە پێست داپۆشراوە، بەهەردووکی هەر دەوترێ: پیشت، شەش پا و دوو سەر، مەبەست لە مرۆڤێک و ئەسپێکە کە بەهەردووکیان شەش پێ و دوو سەریان هەیە، چاوێکیان هەیە واتە: کابرا هەردوو چاوی کوێرە و ئەسپەکەش یەک چاوی هەیە، مەبەستی گشتی مەتەڵەکە ئەوەیە کە پیاوێکی کوێر سواری ئەسپێک بووە، ئەسپەکەش یەک چاوی هەیە. وەڵام (پیاوێکی نابینا سواری ئەسپێکی یەک چاو بووە) . [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 499 gånger