خاڵۆیەکم هەیە یارۆ یارۆ
دەرقنگ ڕەشی ناوچەوان مارۆ
یارۆ: واتە: هین، وانەک، هەرامە تایبەتە بە بەشە شێوەزاری لوڕ، خاڵۆیەکم هەیە یارۆ یارۆ، واتە: خاڵۆیەکی هینم هەیە کە مەبەست لە زەردەواڵەیە، دەرقنگ ڕەشی واتە: زەردەواڵە بە سرووشت قنگی ڕەشە، ناوچەوان مارۆ واتە: ناوچەوانی ڕەنگی مارۆنییە. وەڵام (زەردەواڵە) . [1]