هەڵئەپەڕێ پای نییە
دائەنیشێ قنگی نییە
سەری سپییە مووی نییە
مەبەستی مەتەڵەکە تەرزەیە (لە وەرزی بەهاردا کاتێک هەوروهەڵای توند درووست دەبێت و لەناکاو دەبێتە تەرزە، تەرزە دەنکی ڕەق و لووسە، لەلایەکەوە دەبێتە مایەی زۆربوونی ئاوی ژێر زەوی، لەلایەکی ترەوە دەبێتە مایەی زیان لە زەوییە کشتووکاڵییەکان) هەڵئەپەڕێ پای نییە، مەبەست لە تەرزەیە کە دەکەوێتە سەرزەوی، لەبەر ڕەقییەکەی هەڵدەبەزیتەوە، دائەنیشێ قنگی نییە واتە: خڕە و باری بۆ وەستان نییە، سەری سپییە مووی نییە، مەبەست لە ڕەنگی تەرزەیە کە لە سپێتیدا چووێنراوە بە مووی سەر. وەڵام (تەرزە). [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 290 مرة