پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,274
پەرتووک PDF 18,885
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
کەلەپورو سیکولاریزم
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەلەپورو سیکولاریزم

کەلەپورو سیکولاریزم
کەلەپورو سیکولاریزم
#شەماڵ بارەوانی#

کەلەپورو سیکولاریزم ناونیشانی کتێبێکی تری بایەخداری گەوره عاریف و بیرمەند و فەیلەسوفی ناوداری بەڕەگەز ئێرانی تاراوگەنشین (عەبدولکەریم سروش)ە.

کەلەپورو سیکولاریزم
کۆمەڵێک وتار لەخۆی دەگرێت، کە سروش لە زانکۆکانی ئێران و وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپا پێشکێشی کردوون.
بیرمەندی ناو هاتی لە کەلەپورو سیکولاریزمدا تیشک دەخاتە سەر ناکۆکی نێوان دوو سەردەمی ناتەباو ئەنت و دوو دنیای دژو جیاواز، سەردەمی کۆن ونوێ، کلاسیک و مۆدێڕنێتە، ململانێی نێوان کەلەپورو سیکولاریزم، مرۆڤی کۆن و ئێستا.

کەلەپورو سیکولاریزم
پێمان دەڵێت لەو سەردەمی سیکولاریزم و جیهانگیری و پێشکەوتنەی تەکنەلۆجی و شۆڕش و تەقینەوەی زانستیدا، ئایە دەتوانین بەهەمان میکانیزم و ئەقڵیەت و بیرکردنەوەی ڕابردوو بژین، لەو سەردەمی مۆدێڕنێتەو پۆست مۆدێڕنێتەیەدا، دەتوانین بەپێی یاساکانی سەدەکانی ناوەڕاست ژیان بکەین و بژین، ئایە مرۆڤی ئێستا دەتوانێت، هەمان شێوەی مرۆڤی کۆن و بەهەمان پێوەرو دۆگم و ستایلی ژیانی ئەو سەردەمە بژیت؟
نەخێر و هەزار جار نەخێر، چونکو ڕەوڕەوەی ژیان هەرگیز لەسەر شێوازێک ڕێناکات، سروشتی بوون وایەکە بەپێی یاسای دینامیکیەت بەڕێوە دەچێت و زۆرێک لە یاساکان و کۆنسێپتەکان و دیاردەکان و شتەکۆنینەکان بەپێی سەردەمەکان گۆڕانکاریان بەسەردادێت و ناتوانن لەبەرامبەر شەپۆلی مەفهومە تازەکان و باهۆزی گۆڕانکارییە خێراکاندا خۆیان بگرن و بە نەگۆڕی و ستاتیکی و جێگیری و هەرمانی وەکو بەرێ و ئێستایان بمێنێننەوە.

کەلەپورو سیکولاریزم
پێمان دەڵێت ئێستا سەردەمەکە لەهەموو ڕوێکەوە گۆڕاوەو جیاوازە لە سەردەمی پێشوو، پێوەرەکانی مرۆڤبوون و پێشمەرجەکانی ژیان و ڕێساکانی بوون گۆڕانکاریان بەسەرداهاتووە، تۆ ناتوانی ڕێک هەمان یاساو فیقه و تێگەیشتن و نۆرمی بەر لەهەزار ساڵ و زوورتر ڕێک کۆپی کەیت و بیانهێنیت و لەسەدەی بیست و یەک و هەزارەی سێیەم و لەسەر ئەرزی واقع و دنیای تازەگەری و سەردەمی جیهانگیریدا جێبەجێیان بکەیت.

کەلەپورو سیکولاریزم
پێمان دەڵێت وەکو زۆرێک لەشتەکانی تر هەمان شێوە چەمکی هاووڵاتی و مرۆڤیش گۆڕانکاریان بەسەرداهاتووە، ئەگەر پێشتووترو لەسەردەمی دەسەڵاتی ئایینیدا مرۆڤ بەر لەهەرشتێک تەنها ئەرکی بەسەردا دەسپێندراو لەبەرامبەردا هیچ مافێکی وەهای بۆدیاری نەدەکرا، ئەوە ئەمڕۆو لەسایەو سەردەمی هێزو دەسەڵاتی سیکولاریزمدا شتەکە زۆرجیاوازو پێچەوانەیەو پێوەرەکان زۆر گۆڕاون، مرۆڤی نوێ جیاوازە لەگەڵ مرۆڤی کۆن، ئەو مرۆڤەی ئێستا بەرلەوەی بیرلەئەرک بکاتەوە، داوای مافی خۆی دەکات، کەواتە مرۆڤی سەردەمی ئێستا تێگەیشتنی بۆ ژیان زۆر جیاوازە لە مرۆڤی کلاسیکی و تەقلیدی و سەردەمی کۆن.

کەلەپورو سیکولاریزم
پێمان دەڵێت هەردووک سەردەمی کۆن و ئێستا، سەردەمی بەهێزی و دەسەڵاتی ئایینی و ئێستای سیکولاریزمدا، کومەڵێک تایبەتمەندیان تێدایە کە دژو پێچەوانەن، گەر پێشووتر مرۆڤ وەکو ئامڕازێک سەیکراوەو چەمکی هاوڵاتی بوون بەو مانایەی ئێستا هەرگیز بوونی نەبووەو مرۆڤ کراوە بەکەنیزەو کۆیلەو بێ ڕێزی بەکەسایەتی کراوەو کەڕامەتی ئەتکراواو مافەکانی خوراوەو ئازادیەکانی دەست بەسەرداگیراوەو ترسێندراوەو لاوازکراوەو بەسێبەرو پاشکۆکراوەو لەمرۆڤایەتی دراوەو مرۆڤ بوونی تیرۆرکراوەو شتێک نەبووە بەناوی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیەکان مرۆڤ، ئەوە ئێستا هەموو شتێک پێچەوانەیە لەسەردەمی سیکولاریزمداو لەناو سیکولاریزمدا، مرۆڤ بوون جێگیرکراوەو یاساکان لەسەر بنەمای مرۆڤ بوون نووسراون و نۆرم و پێوەرەکان لەناخی مرۆڤایەتیەوە هەڵێنجراون و مرۆڤ و مافەکانی کراون بەچەقی بیرکردنەوەو مرۆڤ کراوە بە سەنتەرو پێوەرو نەک هەر تەنها مافەکانی مرۆڤ، ئێستا دەیان و سەتان و هەزاران ڕێکخراو کۆمەڵە لەسەرانسەری دونیادا دروست بوون لەپێناو مافەکانی ئاژەڵ و ژینگەو..تاد.

کەلەپورو سیکولاریزم
پێمان دەڵێت لەسەردەمی عیلمانیەت و لەچاکەو فەزلی عەلمانیەت و بیری ئازاددا، ژیان لەهەموو لایەکەوە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، لە سیاسەت و حوکمداری، لەڕووی کومەڵایەتی و ئابوورییەوە، لەخوێندن و پەروەردە..تاد.

کەلەپورو سیکولاریزم
پێمان دەڵێت ئێستاو لەنا سیستەمی سیکولاریزمدا هاووڵاتی میعیارو بنچینەیە لەکۆمەڵداو ئەرک و مافەکان لەسەر بنەمای هاوڵاتی بوون دابەشدەکرێن و مرۆڤ دەکرێت بەپێوەرو تەنها مرۆڤ بوونی مرۆڤ ڕەچاودەکرێت و هەر مرۆڤیش دەبینرێت لەپێدانی ماف و دانانی ئەرکەکان و دیاریکردنی ڕۆڵەکان، نەک ئایین و ئیتن و مەزهەب و ڕەنگ و ڕەگەزی کەسەکە.

کەلەپورو سیکولاریزم
پێمان دەڵێت عەلمانیەت مرۆڤی کردووە بەکابەو ڕووگەی ژیان و دەبێت هەموو شتێک لەپێناو مرۆڤ و خزمەتی مرۆڤایەتی دابێت و هەموو شتەکان بەدەوری خواست و ئارەزوو و ئازادی و مافەکانی مرۆڤدا بخوڵێنەوە.

کەلەپورو سیکولاریزم
پێمان دەڵێت ئێستا تەکنەلۆجیاو زانست شۆڕشێکی وەها بێ وێنەو مەزنیان لەژیاندا بەرپاکردووەو گۆڕانکاری و کودەتایەکی ڕیشەیان لە عەقیدەو تێگەیشتن و دیدەنیگای مرۆڤەکاندا کردووە سەبارەت بەمرۆڤ و ژیان و بوون، ئەوەی پێشووتر وەکو یەقین و سەر ڕەخنەو پیرۆزو بڤەو هێڵی سورو ڕەها سەیردەکرا، ئێستا وەکو گومان و جێگای ڕەخنەو قسەلەسەرکردن سەیردەکرێت و ئەو سیفەتی پیرۆزی و ڕەهاییەی جارانی لێسەندراوەتەوەو لەسەردەمی سیکولاریزمدا هیچ شتێک جیگیرو نەگۆڕو پیرۆزو سەرو ڕەخنەو یەقینێکی ڕەهاو هێڵی سوور نییە، تەنها مرۆڤ و ئازادیەکانی نەبێت، تەنها ڕێزگرتن لەمافەکانی ئاژەل و سروشت دۆستی و ژینگە دۆستی و مرۆڤ دۆستی و ژن دۆستی و سەروەری یاساو چەمکی هاووڵاتی بوون و یەکسانی نێوان مرۆڤەکان نەبێت، لەسەردەمی مۆدێڕنێتەو گڵوباڵیزەیشن و سیکولاریزمدا، لەسایەی دەسەڵاتی ئەقڵ و زانستدا، لەژێر هەژموونی بیری ئازادو هێزی فەلسەفەدا، یەقینەکان کران بەنایەقین و گومان و، جاڕی مەرگی یەقینەکان و حەقیقەتەکان درا، مرۆڤی سیکولار، وەکو مرۆڤی کلاسیکی وا بە ئاسانی و دەروێش ئاسا سەرناڵەقێنێت و ڕادەستی بیری خوڕافی نابێت و بەکەم سەیرکردن و کۆیلەکردنی مرۆڤ ڕازی نابێت و وا بەساناهی ناچێتە ژێر باری بڕیارو گوتی گوتی و عن عنەو قیلەو قال و یەقول و قسەکانداو هیچ شتێک وەکو یەقین و ڕاستی ڕەهاو میتا گومان وەرناگرێت، ئەوسەلماندنی دەوێت سەلماندن، نەک سەپاندن، لەسەردەمی سیکولاریزمدا، دەسەڵات دەسەڵاتی ئەقڵ و هێز هێزی زانست و گۆڕەپان گۆڕەپانی بیرکردنەوەی ئازادو ئینسانی ئازادو مرۆڤ بوونە.

کەلەپورو سیکولاریزم
پێمان دەڵێت لەسەردەمی عەلمانیەتدا پێوەرەکانی سەدەکانی ناوەڕاست و کۆنی بەرێی ژیان کردن هەمووی هەڵوەشێندراونەتەوەو تێگەیشتنە سواو بەسەرچووەکان ئەبدەیت کراونەتەوەو دووبارە چەمکەکان داڕێژراونەتەوە، بەشێوەیەک کە لەگەڵ مۆڕاڵی مرۆڤایەتی و ویژدان و ئازادی و ماف و ئەخلاقی مرۆڤ بووندا تێک نەگیریێن و دژایەتی و بەریەک کەوتنیان نەبێت.

کەلەپورو سیکولاریزم
پێمان دەڵێت ئێستا پێوەرەکان گۆراون و جیهانی ئێستا مانای تری جیاوازی سەبارەت بە ژیان لەخۆگرتووە، خەڵکی شێوازێکی تر دەژین جیاواز لەو ژیانەی سەدان و هەزاران ساڵ بەر لەئێستا.

کەلەپورو سیکولاریزم
پێمان دەڵێت بەو تەسەورات و دیدگا کۆنەی سەدەکانی ناوەڕاست چۆن دەتوانین ڕوبەڕووی سەردەمی جیهانگیری و تازەگەری ببینەوە لەکاتێکدا کواڵێتی ژیانی ئێستای سەردەمی مۆدێڕنێتەو سیکولاریزم زۆر گۆڕاوەو شێوەی ژیانی ئێستا سەت و هەشتا پلە لەگەڵ سەردەمی سەدەکانی ناوەندو زۆر زو جیاوازەو چیتر ئەو سەردەمە گوزەشت مرۆڤ بەهەمان ستانداردو پێوەری سەردەمی هەزاران ساڵ، بەر لەئێستا ژیان بکات و مردووەکانی ناو گوڕستان فەتوا بۆ زیندوەکان بدەن و پێمان بڵێن: چۆن نان بخۆین و چۆن بحۆینەوەو چۆن بخەوین و چۆن ڕێبکەین و چی بکەن و چی نەکەین، مرۆڤی سیکولەرو سەردەمی سیکولاریزم، خۆی بیردەکاتەوەو هەڵدەبژێرێت و بڕیار لەسەر ژیانی خۆی دەدات و بەهیچ شێوەیەک و لەژێر هیچ ناو پاساوێکداو بەهیچ بیانووەک قبوڵی ناکات کەس دەست لەژیانی نایبەتی ئەو ئازادیەکانی وەربدات و لەجیاتی ئەو بڕیاربدات و بیربکاتەوەو هەڵبژێرێت و هێڵی سور لەبەردەم ئازادی و هەنگاو خواستەکانی دابنێت و بتی بڤە لەبەردەم حەزەکانیدا قوت بکاتەوە.

کەلەپورو سیکولاریزم
پێمان دەڵێت لەسەردەمی جیهانگیری و مۆدێڕنێتەدا، هیچ مەرجەعەکی باڵاو دەسەڵاتێکی پیرۆزی ڕەها بوونی نییە کەتەحەکوم و یاری بەژیانی تاکەکان و چارەنوسی مرۆڤەکانەوە بکات، بەڵکو لە لەسایەی عیلمانیەت و لەناو سیستەمی عەلمانیدا ئیرادەی گشتی و ڕێککەوتنی کومەڵایەتی و ئازادی و خواستەکانی تاک مەرجەع و پیرۆز باڵان.

کەلەپورو سیکولاریزم
پێمان دەڵێت مرۆڤی سکولار، سەردەمی تاکڕەهەندی جیهانی بینی و تۆتالیتاریەتی تێڕوانینی تێپەڕاندووە، مرۆڤی عەلمانی و سەردەمی سکولاریزم لەدیدەنیگایەکی ڕێژەیی و هەزار گۆشەنیگاوە لەشتەکان و دیاردەکان و چەمکەکان دەڕوانێت، نەک تەنها لەڕوئیایەکی سنوور بۆدیاریکراوی ئایینی و دیدێکی تاریکی فقهی و ڕوانینێکی تەسکی مەزهەبی و ئیدەلۆژی داخراو ڕەهادا.

کەلەپورو سیکولاریزم
پێمان دەڵێت مرۆڤی ئەمڕۆ وەکو مرۆڤی پێشتووتر هێندە لاوازو دەستەوسان و بێ دەسەڵات نییە لەبەردەم هێزی سروشتدا، بەڵکو مرۆڤی نوێ هەوڵدەدات سروشت کۆنتڕۆڵ بکات و هەموو شتێک بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوەو سروشت بۆخزمەتی خۆی بەکاربێنێت ڕوانگەو جیاوازی مرۆڤی نوێ لەگەڵ مرۆڤی کۆن بۆ جیهان ئەوەیه،
مرۆڤی ئێستا قۆناغی تەفسیرکردنی جیهان و شتەکانی بۆ گۆڕین تێپەڕاندووەو ئێستا وەکو پێشووتر مرۆڤی ئەوسەردەمە دیلی دەستی خوڕافەو بیری ئەفسانەگەرێتی و جادووگەرێتی نییە، مرۆڤی ئێستا ڕوانگەیەکی عەقڵانی بۆ ژیان و گەردون هەیە.

کەلەپورو سیکولاریزم
پێمان دەڵێت مرۆڤی سکولەرو سەردەمی سکولاریزم نایەوێت تەنها بۆ ئەو دنیا بژیت و ئێرەی فەرامۆش بکات، مروڤی سکولار قایل نابێت لەپێناو بەهەشتی ئەوێ، ئێرەی بکرێت بەدۆزەخ و لەپێناو دیوەکەی تر، ئەو دیوەی بکرێت بە سوتەمەنی و قوربانی، مرڤی سکولەر مرۆڤێکە ڕوانینی خۆی لەخوڕافەو ئەفسانەکان پاککردووەتەوەو ئەو مرۆڤێکە دنیاگەرایانەو مادیگەرایانە لەژیان دەڕوانێت، مرۆڤی سکولار کوڕی سەردەمەکەی خۆیەتی و دەیەوێت لێرەبژیت و ئنتیمایەکی بێ ئەندازەی بۆ ئێرە هەیە، ئەو نایەوێت بەناوی ژیانێکی تر، ئێرەی لێ بدزرێت و ژیانی ئێرەی لێ وێران و بەدۆزەخ بکرێت، ئەو مرۆڤێکە دەیەوێت ژیان بکات و چێژ لەخۆشیەکانی ژیان ببات وجێدەستی لێرە هەبێت.
مرۆڤی سکولار باوەڕی بە یاسایەکانی سروشت و هێزی گوڕانکاریەکان هەیە، ئەو مرۆڤێکە دەیەوێت بەرگی تازەگەری بپۆشێت و بەرەو ئاڕاستەی پێشەوە بڕوات و لەگەڵ شەپۆلی گۆانکاریەکان هەنگاو بنێت و لەگەڵ چرکەکانی زەمەن ڕێبکات و نایەوێت لەڕابردوودا گیربخوات و لەمێژوودا جێ بمێنێت و لەناو تونێڵی ترادیشۆن و کەلەپووردا تێڕوانین و بوونی خۆی زیندانی بکات و لەچاڵی سەلەفیگەرێتیدا هەناسەکانی بخنکێنێت.[1]
ئەم بابەتە 328 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 21-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 21-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 21-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 328 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1151 KB 21-08-2022 زریان عەلیز.ع.
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,274
پەرتووک PDF 18,885
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!