موکری، کۆمەڵە هۆزێکی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. موکری یان موکریانییەکان چەند تیرەن: هۆزی دێبوکری، هۆزی گەورک، هۆزی فەیزوڵڵا بەیگی، زەرزا، مامەش، مەنگوڕ، هۆزی پیران، ئەم کۆمەڵە هۆزە لە شارەکانی، #مەهاباد#، #بۆکان#، #سەردەشت#، #نەغەدە#، #پیرانشار# و #شنۆ# نیشتەجێن و بە زاراوەی سۆرانی و بنشێوەزاری موکریانی قسە دەکەن، بەم کۆمەڵە ناوچە بە گشتی ناوچەی موکریان دەوترێت.
دوو هۆزی تر بەو ناوە لە باکووری کوردستان، (لە #وان#) و لەناو هۆز و عەشیرەتی کوردانی خۆراسانیش هەیە.
هۆزێکی تورکمانی موکری لە باکووری ڕۆژئاوای ئەفغانستانە، ئەگەری ئەوە هەیە لە سەردەمی شا عەبباسی یەکەم ئەم هۆزە لەگەڵ کوردەکانی خۆراسان، کۆچیان کردبێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,468 جار هاتیە دیتن