گەورک ناوی هۆزێکی کوردی پارێزگای #ورمێ#یە. دانیشتووانی ئەم هۆزە لە شارەکانی #میراوە#، #سەردەشت#، #ڕەبەت#، #مەهاباد#، ورمێ، #بۆکان#، #سەقز#، #سەڵماس#، ناوچەی خۆشناوەتیی #هەولێر# و سیوەیل لە #سلێمانی# دا دەژین. هۆزێکی مەزنی کوردستان لە سێ بەشی کوردستان لە ئێران، ئێراق و تورکیا بە تایبەت لە مەڵبەندی موکریان لە بەینی سەردەشت و مەهاباد، سەقز، بۆکان هەتا ورمێ و هەروەها لە هەولێر نیشتەجێن. گەورک کەلشێری یەکێکە لە پەلەکانی هۆزی بڵباس کە بلباس خۆی یەکێکە لە تیرەکانی ئێلی ڕۆژیکی. هۆزی بلباس خۆی پێکدێت لە تیرەکانی: مامەش، پیران، سن، کاخدری، عوسمان ئاغایی، گەورک، ئاکۆ، زەرزا و شکاک.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,067 defa görüntülendi