图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,509
图片 106,555
书籍 19,263
相关文件 97,082
Video 1,385
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هەر کەس و لایەنێک بە هەر پاساوێک هەڕەشە لە ژینگەپارێزانی کوردستان بکات، لەگەڵ بەکرێگیراوێکی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران جیاوازیی نییە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تاهیر مەحموودی

تاهیر مەحموودی
وتووێژ: بێهزاد قادری

ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی سەوزی چیای #مەریوان#، لەهەمبەر هەڕەشە، بێڕێزی و بێحورمەتیی نیشتمانفرۆشان و کاولکارانی ژینگە بە ژینگەپارێزان و ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە بەشێکی ئەم پەیامەدا هاتووە: هەڕەشە و گوڕەشە و قسەی ناشیرین و نەشیاو بەرانبەر بە ئەندامان و ئەنجومەنەکەمان بووەستێنن، چونکە دڵنیا بن ئەگەر دووبارە ببێتەوە چیتر بەرانبەر بە بێڕێزی و بێحورمەتی بە ئەندامان، شەهیدانمان و چیای سەربەرزمان بێدەنگ نابین.
جێی ئاماژەیە کە کاولکارانی ژینگە وێڕای ئەوەی کە بە بەردەوامی خەریکی داگیرکردنی دارستانەکانن، تەنانەت تۆمەتیان لە ژینگەپارێزانیش داوە.
لەمبارەوە وتووێژێکمان لەگەڵ بەڕێز تاهیر مەحموودی، بەرپرسی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێک هێناوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:

- کاک تاهیر، هەروەک ئاگادارن، لە ئەمساڵدا لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، بەتایبەت شاری مەریوان، دارستان و لێڕەوارەکان لەلایەن هەلپەرستان و کەسانی سەر بە ڕێژیمەوە بە مەبەستی دروستکردنی باخ و فرۆشتنی دار و خەڵووز، لەنێو بران؛ دەزگای ڕێکخستنیش لەمبارەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و داوای لەقاودانی کاولکارانی ژینگەی لە خەڵک کرد؛ دوای بڵاوکردنەوەی ئەو بەیاننامەیە ئایا لەلایەن خەڵکەوە زانیاریی وردتان دەست کەوت؟

لەنێوبردن و بڕینەوەی دارستانەکانی کوردستان بەداخەوە چەند ساڵێکە لەلایەن کۆمەڵێک هەلپەرستەوە ئەنجام دەدرێت و بەداخەوە خەریکە ببێتە دیاردە، بەڵام دیاردەیەکی ناشیرین و ناشارستانی وەکوو ئەرکێکی سەرشانمان و بە هەستکردن بە بەرپرسایەتیی حیزبەکەمان لە پاراستنی ژینگەی کوردستان، بە ناوی دەزگای ڕێکخستنەوە بەیاننامەیەکمان بڵاوکردەوە و زیانەکانی ئەو کارە و هەروەها مەترسی بۆ سەر ژینگە و ژیانی خەڵک و بێدەنگیی ڕێژیم لە ئاست ئەو کاولکارییەمان باس کرد، لە هەمان کاتدا داوامان کرد کە خەلکی دڵسۆز بە دەنگ حیزبەکەمانەوە بێن و ئەو کەسانە کە بەردەوام دەبن و گوێ بەو داوایە نادەن و بۆ بەرژەوەندیی شەخسی ژینگەی کوردستان کاول دەکەن، ناوەکانیان بە دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزب بدەن کە بە خۆشییەوە لەمبارەوە خەڵکی کوردستان وەڵامی داوای ئێمەیان دایەوە.

- ڕەوتی کاولکردنی ژینگە هێشتا درێژەی هەیە؛ لەمبارەوە حیزبی دێموکرات پلان و بەرنامەیەکی بۆ پێشگرتن بەم کاولکارییانە هەیە؟

ژینگەی کوردستان و ئەو دارستانە تەنیا مڵکی چەند کەسێک نییە، بەڵکوو سەروەت و سامانێکی نیشتمانییە و پارێزگاری لێکردنی ئەرکی هەر تاکێکی بەرپرسیارە لەو کۆمەڵگەیەدا. کەوایە کاتێک حیزب بانگەوازێک دەکات و ڕوو بە خەڵکی کوردستان زیانەکانی ئەو کاولکارییە باس دەکات و لەولاشەوە کۆمەڵێک کەسی نابەرپرس گوێ بەو داخوازییە ڕەوایە نادەن، زۆر سروشتییە، دەبێ چاوەڕوان بن باجی هەڵەکانیان بدەن.

- کاولکارانی ژینگە لەوپەڕی بێحورمەتییەوە تۆمەتیان لە ژینگەپارێزان داوە و تەنانەت ئاگاداری ئەوەین کە هەڕەشەی کوشتن و لێدانیان لێ کراوە؛ لەمبارەوە هەڵوێستی حیزبی دێموکرات چی دەبێت و بۆ پشتیوانی لە نیشتماندۆستانی نێوخۆی وڵات چ هەنگاوێک هەڵدەگرێت؟

لە وڵاتانی خواپێداو پەیکەر بۆ ئەو کەسانە دروست دەکرێت کە بەبێ هیچ چاوەڕوانییەک ژینگە دەپارێزن و هەوڵی مانەوەی دەدەن. بەڵام لە وڵاتی ئاخوندلێدراوی ئێران هەڕەشە و تەهدید دەکرێتە سەر ئەو مرۆڤە فریشتەئاسایانە کە ئامادەن گیانی خۆیان بسووتێنن بەڵام ژینگەی وڵاتەکەیان نوسووتێت، کە دیارترین نموونەی، شەهیدی ژینگە شەریف باجوەرە، کەوایە هەر کەس و لایەنێک بە هەر پاساوێک هەڕەشە لە ژینگەپارێزانی کوردستان بکات، لەگەڵ بەکرێگیراوێکی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران جیاوازیی نییە، هەر بەو پێوانەیەش ڕەفتاری لەگەڵ دەکەین.

- ئێوە وەک دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات، چ داواکارییەکتان لە خەڵکی کوردستان هەیە؟

داوامان لە خەڵکی کوردستان ئەوەیە، پشت و پەنا و یارمەتیدەری ژینگەپارێزانی کوردستان بن. ڕێگا نەدەن بە دەستی کۆمەڵێک گێرەشێوێن و هەلپەرست ژینگەی سەوزی وڵاتەکەمان لەنێو بچێت و بە یەکگرتوویی و یەکدەنگیی خۆیان وڵامێکی شیاو بەو کەسانە و بە ئەربابەکانیان کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە بدەنەوە و بە هەڵوێستی لێبڕاوانە و یەکگرتوویان دەتوانن پێش بەو کاولکردنەی وڵاتەکەمان بگرن و ئەوەشیان لەبیر نەچێت، بە دەنکە شەمچەیەک دەکرێت دارستانێک ئاگر بدرێت، بەڵام ڕاگرتن و زیندوومانەوەی ژینگەی وڵاتەکەمان کاری هەموو لایەکمانە و چۆن کۆرپەکانمان لامان ئازیزن، ئاواش هەر دارێکی ئەم کوردستانە دەبێ خۆشەویستی هەموومان بێت.

- پەیامی ئێوە بۆ ئەو نیشتمانفرۆش و کاولکارانەی نیشتمان چییە کە هەڕەشەیان لە ژینگەپارێزانی وڵات کردووە؟

پەیامی ئێمە ڕوونە، باشتر وایە بە خۆیاندا بێنەوە و دەنگی زوڵاڵی ژینگەپارێزی و ژینگەدۆستی لەو ووزە ووزەی ئەوان بەهێزترە و کارێک نەکەن پەشیمانیی لە دوا بێت و بەو هەڵسوکەوتەیان ڕیسوایی زیاتر بۆ خۆیان نەکڕن و دەست بۆ ژینگەپارێزانی کوردستان نەبەن. چونکە دادگای خەڵک نایانبەخشێت.

لەگەڵ هیوای سەرکەوتن.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览314
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | kurdistanmedia.com
挂钩项目: 2
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 23-08-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on23-08-2022
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):23-08-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览314
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.170 KB 23-08-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,509
图片 106,555
书籍 19,263
相关文件 97,082
Video 1,385
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!