پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,278
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,280
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
فرانکشتاین لەبەغدایە شاکارێکی نووسەر عیراقی(ئەحمەد سەعداوی)یە
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فرانکشتاین لەبەغدایە شاکارێکی نووسەر عیراقی(ئەحمەد سەعداوی)یە

فرانکشتاین لەبەغدایە شاکارێکی نووسەر عیراقی(ئەحمەد سەعداوی)یە
فرانکشتاین لەبەغدایە شاکارێکی نووسەر عیراقی(ئەحمەد سەعداوی)یە
#شەماڵ بارەوانی#

فرانکشتاین لەبەغدایە توانی خەڵاتی (بۆکەر)ی نێودەوڵەتی بەدەست بێنێت لەساڵی2013 و تا ئێستا زیاد لە 12 جار لەچاپدراوەتەوە ئەو ژانرا ئەدەبیە ڕۆمانێکی هەم تراژیدیک و هەم کۆمێدیشە و لە350لاپەڕه پێکدێت، فرانکشتاین لەبەغدایە ڕۆمانێکە نووسەر زۆر سەرکەوتووانە و لێزانانە و هونەرمەندانە، چیرۆکەکانی هۆنیوەتەوە و واقع و فانتازیای ئاوێتەی یەکتری کردووە و بە زمانێکی بەرز و جوان ڕووداو چیرۆکەکانمان بۆ دەگێڕێتەوە و دەمانباتەوە ناو دارستانێکی تەنراو بەتەرم، شارێک لێوان لێو لەترس و پڕ لەجەنگ، جەنگ و تاوان و تەقینەوە و توندوتیژی و تیرۆر و کوشتن و خوێن.

کۆمەڵێک کارەکتەرو کەسایەتی ڕۆڵ لەچیرۆک و بەسەرهاتەکانی ئەو شاکارە ئەدەبیەدا دەگێڕن، لەوانە:
-فەرەج دەلال
-مەحمودی ڕۆژنامەڤان
-هادی ئەلعتاک
-عەمید سرور
-نەوال زینە
-دانیالی غائیب
- ئیلشۆی دایکی دانیال
-دایکی سەلیم و باوکی سەلیم و باوکی ئەنمار و حازم عەبود..تاد.

چیرۆک و ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە باس لەجەنگ و نائارامی و تیرۆر دەکات لە عیراق، لەو جەنگەی لەساڵی 2003، فتیلی ئاگرەکەی لەگەڵ لێدانی سەدام و بەعس لەلایان ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە دادەگیرسێت و ماڵوێرانی و کاوڵکاری و کارەساتی زۆر لەگەڵ خۆی دێنێت و درێژە و بەردەوامی دەبێت بۆ ساڵانی دوواتر، بەتایبەتی لە زستانی ساڵی2005، سوتان و تراژیدیاکەی دەگات بە لوتکە و لەو کاتە زنجیرەیەک تەقینەوە و کاری تیرۆرستانە و تێکدەرانەی خوێناوی جەرگ بڕی زۆر ڕوو دەدەن و ژیانی کەسانێکی زۆر بەهۆیەوە دەبێتە قوربانی و مرۆڤگەلێکی زۆری بێ تاوان دەبن بەسوتماک، لەو کردەوە تیرۆرستیانانەو تێکدەرانەی منداڵ، ژن، گەنج، پیر، هەژار و کرێکار، شاعیر و نووسەر، شانۆکار، سینەماکار، هەموو چین وتوێژەکان بێ جیاوازی و زۆر دڕندانە و دڵڕەقانە و هۆفانە و دوور لەهەست و بەزەیی و ویژدان و بەهای ئینسانی و مۆڕاڵی مرۆڤ بوون دەکات بە ئامانج و خەڵتانی خوێن و شەڵاڵی مەرگیان دەکات، ئەو کردەوە تیرۆرستیانەی جەستەی ژیان پارچەپارچەو دڵی مرۆڤایەتی کەرت کەرت دەکات،

بەو چەشنە لەسەر دەستی ئەو گروپ و میلیشیا تیرۆرستانەی بەشێوەیەکی مونەزەم و لەپێناو مەزهەب و ئایدیۆلۆژیایەکی دیاریکراوی بارگاوی بە تاریکی و ڕەگەزپەرستی و توندو تیژی و بیری سەدەکانی ناوەڕاست، مرۆڤ کەخۆی ئامانجە دەکرێت بەوەسیلە و قوربانی و سوتەمەنی ئامڕازە گڵاو بەربەری و میکیاڤیلانەکەیان و ژیان دەکەن بە تابلۆیەکی سووری خوێناوی، ئەو تیرۆرستانەی جگە لە زمانی بۆمب و تەقینەوەو کوشتن و سەربڕین و توندوتیژی وکاری تیرۆرستانە، لەهیچ زمانێکی تر تێناگەن، ئاخر ئەوان نوێنەری ئەهریمەن و هێزی شەڕانگێزین و هاتوون تا ژیان وێران و مرۆڤایەتی خاپوورکەن و جوانییەکان بسڕنەوەو پێکەوە ژیان سەرببڕن و ئازادی و ماف و کەرامەتی مرۆڤ لەپەتی بیرە ڕەش و تاریک پەرست و فەندەمێنتالیستەکەیان هەڵواسن و بوون ئەتکەن، ئەوان جوندی جەهالەت و سەربازی ڕێگای نەزانین، کۆمەڵێک سەرلێ شێواو ئەقڵ بە دۆگماو بیربەبەستەڵەک بوو و ڕوانین بەبەردبوون و دەیانەوێت چەمەکەکانی دیالۆک و ئەقڵانیەت و عەلمانیەت و مەدەنیەت و دیموکراسیەت، بە شمشێری مەزهەب و چەقۆی خەلافەتی خۆڕافه سەر ببڕن، ئەوان دڵ و دەرون ڕەشن، ڕقیان لە ژیان دەبێتەوە و هاتوون لەپێناوی بەهەشتێکی میتاسرووشتی، واقع بکەن بەدۆزەخ، ئەو تیرۆرستانەی برین لەجەستەی نیشتمان دەچێنن و ژن بێوەژن و بێ هاوسەر دەکەن و مناڵ بێ باوک و دایک بێ مناڵ و جەرگ سوتاو دەکەن و کوچە و کۆڵانە و شەقام و گۆڕەپانەکان و هەموو شوێنێک، دەکەن بە گۆڕەپانی شەڕو مەڵەوانگەی خوێن و پڕی دەکەن لە لاشەی بێ سەرو دەست و پێی بێ جەستە و تەرمی شێوێندراو، ئەو تاریک بین و توند ئاژۆیانەی لە تونێڵی جەهاڵەتەوە هاتوون و تینوون بە خوێنی مرۆڤ و چێژ لە کوشتنی ئینسان و وێرانکردنی ژیان دەبەن، ئەو فەندەمێنتالیستانەی هەڵگری تۆی نەخۆشی و پەتای ئەقیدەی بەکەنیزەکردن و کۆیلەکردنی مرۆڤن، ئەو ڕادیکاڵانەی لە کەسایەتیە ترسێنەر و تۆقێنەرەکانی نێو فیلمە خەیاڵی و ترسێنەرەکانی هۆلیۆد دەکەن، ئەو ڕاسیزم و دەمارگیر و توراس پەرست و کۆنە پەرستانەی لەناو زۆنگاوی ڕابڕدوو گەرێتی و زەڵکاوی فەتوا کۆنین و ئێکسپایەربووەکانەوە چەقیان بەستووەو دژی هەموو نوێگەری و گۆڕانکاری و شتێکی سەردەمی و شارستانین.
کۆمەڵێک کەسی هەڵگەڕاوە لەویژدان و مرۆڤ بوون، دەیانەوێت شەپۆلی شارستانیەت هەڵگەڕێننەوە بۆ قۆناخی پێش داهێنان و دۆزینەوەی ئاگر، ئەو هۆڤانەی دەروون و ڕۆحیان سیخناخە بە ساچمەی ڕق و بۆمبی فاشیستی، ئەو بوونەوەرانەی لەدەرەوەی پێناسەی مرۆڤ بوونن و هیچ پێوەرێکی مرۆڤایەتی نایانگرێتەوە، ئەو مەرگ دۆستانەی لەگەڵ جەوهەری ژیان ناکۆکن، ئەو دەقگەراو ڕووکەشگەرایانەی گەردیلەیەک حیساب بە لێکدانەوەو بیرکردنەوە و لۆژیک ناکەن و ئەقڵیەتێکی خوڕافەیی و تێگەیشتنێکی میتۆلۆژیانەی لێوان لێو لەسادەیی و سەتحی و سەرەتاییان بۆ گەردون و ژیان و مرۆڤ بوون هەیه، ئەو کابووسە مەترسیناکانەی فیکر و ڕوئیا و نۆرم و بەهاکانی خۆیان دەخزێننە ناو هەموو کونج و، کەلەبەرێکی کۆمەڵ و زۆر پۆپۆلیستانە و تاک ڕەهەندانە و تاک ڕەوانە لەهەموو شتێکی دەرەوەی بازنەی بیرو دۆگماکانی خۆیان دەڕوانن و هەوڵدەدەن خۆیان بەسەر هۆشیاری هەموو تاکێکی جڤات و فەزای گشتی کۆمەڵەدا بسەپێنن و گشت ڕەنگ و دیاردەو جیاوازی و لێکەوتەکانی کۆمەڵ بەڕەنگی ئایدیۆلۆژیا ڕەشەکەی خۆیان ڕەنگ کەن و فەزایەک نەهێڵنەوە بۆ هەناسەی ئازاد و جگە لەخۆیان کەسیتر نەبێت دەنگ هەڵبڕێت و، ئۆکسجین هەڵمژێت و ژیان بکات و بەو شێوە بژیت کە خۆی دەیەوێت، نەک وەک ئەوەی ئەو کابووس و شەمشەمە کوێرانەی سەر بە کیشوەری تاریکی و دەرەوەی زەمەن، ئەو موڕتەزیقانەی بە ئیدیۆمی کوشتن و ئیدیۆلۆجیای هەمەجیەتێتی گۆشکراون و لەهەموو بەهاو مۆڕاڵێک داماڵدراون و چێژ لە ئەتکردن و کوشتنی مرۆڤ دەبەن، ئەو خەرەفاوانەی ئەقیدەیان سەربڕین و بنەمای بیرو باوەڕیان خوێن ڕشتن و مەزهەبیان بە کۆیلەکرن و سەبیکردنی مرۆڤ و، غەزو تاڵان و داگیرکاری و ئەنفالکردن و سڕینەوەی هەموو جیاوازیەکانە.
ئەو بەربەریانەی سەر بەکولتوری بەردن و لەدەرەوەی مێژووەوە هاتوون و دەیانەوێت مرۆڤایەتی دووبارە بگەڕێننەوە دەرەوەی مێژوو و بە هزری دوواکەوتووانەو، بەبەرد بووانەی سەدەکانی تاریکی و ناوەڕاست تەلقین بدەن و هەرچی دەستکەوتی شارستانیەت و داهێنانی مرۆڤایەتی و پێشکەوتنی ژیارییە، بهێننەوە سەر خاڵی هیچ و دووبارە بمانگەڕێننەوە بۆنێو ئەشکەوتەکەی ئەفلاتۆن و سەردەمی هەزارو چوارسەت ساڵ بەر لەئێستا و بەهەمان پێوەر و ڕێگا و شێواز و تێگەیشنی ئەو سەردەمە زۆر لەمێژە جیماو بەسەرچووە، ژیان بکەین و یاساو ڕێسا و دۆگمەکانی ئەو سەردەمەمان بەزۆر و لەژێر زەبری شمشێر و هێزی تیرۆر و چەقۆی سەربڕین بەسەردا بسەپێنن!!

پاڵەوانی فرانکشتاین لەبەغدایە کەسێکە بەناوی(هادی ئەلعەتاک)کەسێکی سادە و نۆرماڵ لەگەڕەکی بەتاوین لەسەنتەی شاری بەغدا، خەریکی فرۆشتنی شتومەک و کەل و پەلی کۆن و سادەیە.

دەیەوێ کارێکی جیاوازبکات و مرۆڤێکی تری جیاواز درووست بکات، لەپاشماوەی قوربانیانی تەقینەوە و کردەتیرۆرستیەکان، ئیدی بۆ ئەو مەبەستە لەنێوان دارو پەردوو و کەڵاوەی ماڵە ڕووخاو شەقامە خوێناوی و گەڕەکە تێکچوو و کۆڵانە تاریکەکان، دەستدەکات بەگەڕان و سوڕانەوە، لەشەقامی ئەبی نەواس و باب ئەلشەرقی و مەنتەقەی کەڕادە و ئەلبەتاوین و سەعدون و گۆڕەپانی تەیەران و کۆشکی سپی(القصر الأبيض)و..تاد.

لەو شوێن و گەڕەکانەی کە دانیشتوانەکەی لە هەمووچین و توێژەکان و ئایین و ئایینزا جیاکان پێکدێن، لەمەسیح و ئەرمەن و.. تاد.
بەو شێوە دەست دەکات بەکۆکردنەوەی پارچە جێماوەکانی لاشەی قوربانیان، دەستەک لێرەو لاقەک لەوێ و دوو پەنجە لەولاتر و سێ پەنجەی ترو و زمانێک و کۆمەڵەک ددان و دووچاو ڕوخسارێک و چوار ئێسقان و هەندەک دەمارو چەند پارچە ڕۆح و بەعزێک پارچە دڵ واوەتر...

ئیدی بەو چەشنە ئەو کارێکی زۆر سەیر و نامۆ دەکات، پاشماوەی تەرمی هەموو ئەو مردووانە کۆدەکاتەوە، کە لەتەقینەوەو کردە تیرۆرستیەکان، بوونەتە قوربانی و پارچە پارچەبوون، دوواتر هەموان تێکەڵی یەکتری دەکات و بوونەوەرێکی نامۆی لێ درووست دەکات، یان بڵێین مرۆڤێکی تری لێ درووست دەکاتەوە، ئیدی لەوکاتەی پرۆسەی پێکخستن و تێکەڵکردنی پاشماوەی لاشەکان تەواودەبێت، ئەو کائینە سەیرو عەجیبە ژیانی دێتەبەر و هەڵدەستێتەوە و دەست دەکات بە کردەی تۆڵەسەندنەوە لەدژی هەموو ئەو تیرۆرست و تاوانبارانەی دەوڵەت و حکومەت ناتوانێت بەسەریاندا زاڵبێت و کۆتاییان پێ بێنێت، فرانکشتاین دەیەوێت کۆتاییان پێ بێنێت و بەعەدالەتیان بسپێرێت، ئەو تیرۆرست و تاوانبارانەی دەستیان بەخوێنی هەموو ئەوانە سوور بووە کە لەکردەی تەقینەوە تیرۆرستیەکاندا بوونەتە قوربانی و گیانیان دەرچووە و پارچە پارچەبوون، لەنێوان ئەو قوربانیانەی کەخۆیشی یەکێکە لەوان، بەوشێوەیە (فڕانکشتاین)، ڕۆڵی کەسێکی تۆڵەسێنەر دەبینێت تا تۆڵەی هەموان بکاتەوەو تاوانباران به سزای ڕەوای خۆیان بگەیەنێت، ئیدی هادی پاڵەوان و دروستکەی فراکشتاینی بەغدا، چیرۆکە سەیر و سەمەرەکەی بوونەوەره نامۆکەی بۆ کەسانێکی زۆر باس دەکاتن، بەڵام کەس بڕوای پێناکاتن و هەمووان گاڵتەی پێ دەکەن و پێیان وایە کە ئەو چیرۆکەی ئەو باسی دەکاتن، هیچ بنەماو ڕاستیەکی بۆنییه، تەنها کەسێک نەبێت بەناوی (عەمید سرور مەجید)ئەو بڕوادەکات کە ئەو چیرۆکەی هادی باسی دەکات، چیرۆکێکی ڕاستەقینەیە، نەک خەیاڵی، ئیدی دوواتر هەموو خەڵکی دەگەن بەو بڕوایەی کە ئەوان بەشێوەیەک لەشێوەکان ئەو بوونەوەرە نامۆو ترسناکە بەشێکە لەهەریەکێک لەوان و ئەو پێکهاتەی سروشتی کەسێنی ئەوانە.[1]
ئەم بابەتە 292 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 26-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 292 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,278
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,280
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!