پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,830
وێنە 104,284
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,234
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کوردەواریی و ڕۆشنگەری هاوچەرخ
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردەواریی و ڕۆشنگەری هاوچەرخ

کوردەواریی و ڕۆشنگەری هاوچەرخ
کوردەواریی و ڕۆشنگەری هاوچەرخ
#شەماڵ بارەوانی#

ناونیشانی کتێبێکیتری (466) لاپەڕەیی بەڕێز(مەلا بەختیار) ڕۆشنگەرو بیرمەندو سیاسەتمەداری کوردەو یەکەم چاپی لەساڵی2018 لێ بڵاوبووەوە، ئەو کتێبەی بەڕێزیان وەک بەڕێز(ماجید خەلیل) لەپێشەکیەکەی کە بۆ کتێبەکەی نووسیوە باسی دەکات کەشێکی بەهارییە، بۆ سەوزبوونی چەندین پرسیاری نوێ و نواڕینی ناباو لەهەمبەر ئەو هێزە کۆمەڵایەتی و کەلتورییانەی کە ڕەورەوەو ڕەوگەی مێژوویی و هەنوکەیی عەقڵی مرۆڤی کورد جڵەو گیردەکەن.(ل13) لەوکتێبەی بەڕێز مەلا بەختیاردا دیالۆگ و دنیابینی و کۆڕو کۆبوونەوەو وتار گەلێک هەن، کە لەسەر پڕسە سەرەکی و سەنگینەکانی بەردەم پێشکەوتن پەڕینەوەی دۆخی چەقبەستووی کۆمەڵی کوریدا وەستاون(ل13)ٚ.

کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ دیالۆگ و ناکۆکی نێوان:
(ڕۆشنگەری، سەلەفیەت، مۆدێڕنە، نەریت، دیموکراتی، فەندەمێنتالیست، عەقڵانیەت و بیری خوڕافیە).
مشتوماڵکردنی ئەندێشەو بیرو بۆچوونەکانە، مانیفێستی فێمێنیستی ڕۆشنگەری و کەتەلۆکی مرۆڤ دۆستی و پەرتۆکی دابڕانە، دابڕانێکی ئەپستمۆلۆژی، دابڕانێکی ڕۆشنگەرانە، بۆ ڕووناکردنەوەی عەقڵی تاریک، بۆ ئازادکردی ئاوەزە داگیرکراوەکان و تێک و پێک شکاندنی کۆت بەندەکانی بەردەم ڕێگای مەدەنیەت، دابڕان لەعەقڵە ڕزیوەکانی ڕابردوو! نەک لەهەموو عەقڵەکان، لەهەموو ئەو ئەندێشانەی، ئەندێشەی سەدەکانی ناوەڕاستەو ناگونجێ لەگەڵ سەردەمی جیهانگیری و ناگونجێ لەگەڵ ئامانجە بەدینەهاتووەکانی ئاییندەمان.. دابڕان لەپەروەردەی سەلەفی دواکەوتوو(ل324) دابڕان له بیری نێرسالاری و مەزهەب سالاری و هەژمونی ڕەهای ئایین و ئایینسالاری، دابڕان لە عەقڵیەتی خێڵ، لەتاریک بینی، لەبیری ڕادیکاڵی و بناژۆخوازی.
دابڕانێکی عەقڵانی لە عەقڵی خورافی و ئەفسانەگەرێتی. دابڕان لەنەریتی کۆنەپەرستی و پیرۆزکردنی ڕابردوو و بەبڤەکردنی ڕەخنە، دابران لەکولتوری ژن کوشتن و لەکەلەپووری ژەنگگرتوو. دابڕان لەمێژوویەکی خوێناوی و لە سڕێنەوەی جیاوازیەکان. دابڕان لەتوندو تیژی و تۆتالیتاریزمی ڕۆحی، دابڕان لەروح و دەرونی کۆیلەیەتی، لەهەڵاوێردی ڕەگەزی، لەچەوسانەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و جێندری، دابڕان له ڕاسیزم و شۆڤێنییەت، لە کۆرنەرە تاریکەکانی چاخی ناوین.
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ کۆمەڵێک گوتارە بەڕێزیان تێیدا شرۆڤەو شیکاری دەکات بۆ کۆمەڵێک چەمکی وەکو: پلۆرالیزم(فرەیی)، پێکەوەژیان، ئیسلامگەرایی و سەلەفیگەرایی، ئازادی، تۆلەرانس، عەقڵانیەت، ڕێنیسانس، ڕۆشنگەری و مۆدێرنە، فێمێنیزم، هیومانیزم و گرنگیدان بەمرۆڤ و مافە بنچینەیی و سەرەتاکانی..تاد.
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ قسەکردنە لەسەر دوو دنیای دژو جیاواز، دوو جەمسەری پێچەوانەو ناکۆک، جیهان بینی ڕۆشنگەری و جیهانیبینی سەلەفیەت، ناکۆکی نێوان دوو ڕوانگەی ئەنت، ڕوانگەیەکی عەقڵانی و مرۆڤ دۆست و ئازادیخواز، لەگەڵ ڕوانگەیەکی ترادیشیۆنالیستگەرای پاتریارکی و کۆنزەرڤاتیڤ و کۆنەخواز، کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخرامان و قوڵبوونەوەو لێوردبوونەوەو قسەکردنە لەسەر چەمکی دیموکراسی و خەباتی ڕۆشنگەری ئیسلاحی ئایینی لەنێو کۆمەڵی کوردیدا. لەڕێگەی ڕامانێکی ئەقڵمەندانەوە، نووسەر بەوردی لەو کتێبە بایەخدارەیدا تیشک دەخاتە سەر گەلێک لایەنی ژیانی پەنهانی ئەوڕۆ، کە ئەقیدەو بیرو باوەڕی ڕدیکاڵی و بناژۆخوازو دۆگمایی سەلەفیگەرایی و ئیسلامگەرایی تێیاندا زاڵە.
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخپێمان دەڵێت نابێت چیتر بێ بیرکردەنەو لێکدانەوەو بێ بەراوردکاری و هەڵسەنگاندن و بەکوێرانە ئایین وەربگرینئیسلام خۆی لەسەردەمی کوێرەوەریدا سەریهەڵداوە، کە عەرەب پێیدەڵێ سەردەمی جەهیلی.(ل438).
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ پێمان دەڵێت گوتارەکان بەهەڕەشەو گوڕەشە، پێشکەش مەکەن، دین بەجوانی، بەعەقڵ، بەکراوەیی پیشانبدەن. وابکەن، مرۆڤ ئاسودەبێت، مرۆڤ سیخناخ مەکەن لەتوڕەیی، لەململانێی لاوەکی، سیخناخی مەکەن بۆ شەڕکردن، لەسەر بۆچوونێک، لەسەر چەمکێک، کە ئێستا جێگای نابێتەوە(ل312).
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ پێمان دەڵێت: عەقڵی چەقبەستوو هەر مەزهەب و ئایین نییە، عەقڵی عەشایەری، پەیوەندی خێزانی، سیستەمی پەروەردە چەقببەستێت، هەر چەقبەستنە، عەقڵی باوکسالاری و ژن کوشتن چەقبەستنە، چەقبەستن زۆرە، یەک ئاقارو یەک چەق نییه، جۆرەهای چەقی هەیە، چەقبەستن، ئەبێت بچین بەگژ هەموو چەقەکانا، کەچەقئەبەستن لەبەردەم تێگەیشتنی دیموکراسیدا، لەبەردەم تێشگەیشتنی مەدەنیدا، لەبەردەم گوڕانکاری لەهزردا، لەڕەخنەیا، لە ئاڕاستەکاندا، لەململانێکاندا، لە، هاوکێشەکان و لەچۆنیەتی هاوکێشە کۆمەڵایەتیەکاندا (ل405) و بیری چەقبەستوویی لاواز بکەین لەکوردستانداو بیرێکی وشیارو ڕەخنەگرو پێگەیشتوو لەژیان پەروەردە ببێت(ل408).
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ پێمان دەڵێت بەبێ ڕەخنەی بنیاتنەر، عەقڵانی، زانستی، لەهەموو بوارەکانی ژیان مەحاڵە بتوانرێ پرۆسەی دیموکراسی تەواو بکرێ.(ل95).
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ پێمان دەڵێتهێشتا سەرچاوەکانی هەژمونگەری ئیسلامی، مەزهەبی، دواکەوتنی کۆمەڵایەتی، ئەقڵیەتی باوکسالاری و کۆیلەی ڕوحی.ئەندێشەی سەلەفیەتی میانڕەو، یان توندڕەو لەوڵاتی ئێمە ماوە، هەتا هەموو ئەو سەرچاوانە نەگۆڕین(ل267).
هەتا عەقڵ لەژێر کاریگەری ڕەهای ئایین و مەزهەبدابێت و بەخەباتی پێشکەوتن، ئازادی و دیموکراسی، نوێگەری و مۆدێرنەتە عەقڵ ئازاد نەکرێ و نەخرێتەگەڕ(ل136).
ئەوە تەواوی دەستکەوتە دنیاییەکان بەدینایەت. هەتا ژیانی کۆمەڵاتیمان بە فەلسەفەو هزرمان بەڕەخنەو کەلتوری ڕۆشنگەری و ئەندێشەمان بەماف و ئەرکەکانی مەدەنی بەڕەخنەی بونیادنەرانە موتوربە نەکەین، ناتوانین بیری کراوە بخوڵقێنین و بیری چەقبەستوکۆتایی پێ بێنین و ئەرکەکانی ڕۆشنبیری بەدیبهێنین، هەتا ئازایەتی نەنوێنین لەخستنەگەڕی ڕەخنەی ئەقڵانی و شکاندنی قفڵی ئەقڵی دواکەوتوو، بۆ قبوڵکردنی فەلسەفەی ڕاستەقینەی ئازادی تاک و کۆی کۆمەڵ و دەسکەوتە داهێنراوەکانی زانستەکان و سۆسیۆڵوژیای هاوچەرخ، و هەژموونە زیانبەخشەکانی دێرنەخوازی لە ژیان و ئەندێشە میتیفیزیکییەکان لەچەقی بیرکردنەوە لانەبەین، ژیانی مرۆڤ لەمۆتەکەی خورافات و ڕوحی لەکۆیلایەتی سەرفیراز نابێت و ئاسودەیی ڕۆحیش لەسایەی ئازادیدا نەبێت بەدی نایەت(ل362-363).
هەتاروشنگەری نەکەین بەکەلتوری باوی خەڵک، هەتا مۆدێرنەتە نەکەین بە کەلتوری زاڵی خەڵک(ل177)و زەمینەی زهنی و سایکۆلۆژیەتی سەلەفیگەرایی لەناو تاک و کۆی کۆمەڵایەتیدا دەستکاری نەکەین(ل141).
هەتا ژینگەی نەشوونمای سەلەفی دەستکاری نەکەین، ئەم ژینگە سەلەفی و خۆپارێزییەی چ گورزێک لە لەپێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی، لەرۆشنگەری و لەهەموو بوارەکان دەوەشێنت(ل423) ئەوە کومەڵێکی مەدەنی ڕۆشنگەرو مۆدێرن و ئارام درووست نابێت، ئەو سەلەفیگەرایەی شەوڕۆژی خستوەتەسەریەک و بەوپەڕی ئازادی بیری ناتۆلێرانس و دژە ئازادی و ئەنتی ژن و پێچەوانەی بنەماکانی پێکەوە ژیان و چەمکەی دیموکراسی بڵاودەکاتەوەو تۆزقاڵێکیش سڵ ناکاتەوە بۆ ئەوەی چاڵاک بێت، چاپ بکات، بنوسێت. بێتە سەرتەلەفزیۆن، کەناڵ بکاتەوە، گۆڤار و ڕۆژنامە دەربکات.(ل423).
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ لەمەترسی و هەڕەشەی بیری ئیخوانیزم و سەلەفیزم ئاگادارماندەکاتەوەو پێمان دەڵێت ئەوان تەنها لەچوارچێوەی چەند پارتێکی ئیسلامی سیاسی و کۆمەڵەیەکی ڕێکخراو ئاراستەکراوی وەک سەلەفیگەراکاندا، کارناکەن، بەڵکو ئەوان شۆڕبوونەتەوە بۆ نێو هەموو کایەو کونج و کەلەبەرێکی ژیان لەو وڵاتەداو بوونەتە دیاردەیەکی ئاشکراو زق و بەرچاوی بازنەی کلتووری کوردەواری، ئێستا میتۆدو میزاجی مردوڕەنگی ئیخوانیزم و سەلەفیزم لەنێو خێزانەکانمان، لە نێو هۆڵی قوتابخانەو زانکۆو پەیمانگاکان و لەهەموو شوێنێکدایە.
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ پێمان دەڵێت بۆ ئەوەی لەدوای داعش، داعشی تر، جوند ئیسلامی ترو ئەنساری ترو سەلەفی کۆنەپەرستی تر دروست نەبن..دەبێ فلتەرەکانی بیرکردنەوە، فەلسەفە، ڕەخنە، پێشکەوتن و یەکسانی ژن و پیاو پاکبکەینەوەو ئەو سەرچاوەیەی بۆتە مایەی سەرهڵدانی بیری ناو بەناوی کۆنەپەرستی و سەلەفی خۆکوژی، وردە دردە کوێریان بکەینەوە.(ل375).
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ پێمان دەڵێت: چیتر کۆئەندامی زاوزێ نەکەن بە بنەمای بیروباوەڕو دەسەڵاتەکان و مافەکان، نەکەن بەهاندەری قوڵکردنی ناکۆکییە کۆمەڵایەتییەکان، لەسەر جیاوازی ڕەگەزی، لەسەر تێزی بێ پێزی نێرینەیی، لەسەر ئەقڵییەتی ڕزیوی پیاوسالاری..یاسا بابەتییە کۆمەڵایەتییەکان پێشێل مەکەن، چەمکی هاوچەرخ و جیهانبینی نوێگەری و یەکسانی ڕاستەقینە بکەن بە پێوەری پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.(ل357-358).
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ پێمان دەڵێت:دەبێ چیترئەرکە دنیاییەکان بگەڕێنینەوە بۆ عەقڵ و فەلسەفەی دونیایی، فەلسەفەی دانراو عەقڵ حوکممان بکات، نەک تێکست (ل136).
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ پێمان دەڵێت:پێویستە ئەندێشەی سەدەکانی ناوەڕاست نەهێڵین و بازنەکانی کرانەوەی عەقڵ فراوان بکەین(ل382) پێویستە عەقڵی کۆمەڵی کوردی و تاکی کورد بەڕۆحی تۆلەرانس و وزەی پلۆرالیەت و هزری ئازاد و فەلسەفەی ڕۆشنگەری گۆشکەین، پرەنسیپەکانی دیموکراسی بکەین چەقی خەبات و هەنگاوی بەردەوام و بەدروشمی کارکردنمان.
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ پێمان دەڵێتکە ڕۆشنگەری و کوردەواری دوو دیوی بەیەکەوە بەستراوی چارەنوسسازن، بەبێ ڕۆشنگەی لەکوردەواری دیموکراسی بە چەمکە کۆمەڵایەتییەکەی نابێ، بەبێ ڕۆشنگەر لەکوردەواری، ئازادی بەمافە هەمەلایەنەکەی نایەتەدی، بەبێ ڕۆشنگەری لەکوردەواری مەدەنیەتی ڕاستەقینە نابێ، بەبێ ڕۆشنگەری لەکوردەواری تەواوی مافەکانی تاک و کۆمەڵ بەدینایەت.(ل391-392).
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ ڕاچەنینێکی گەورەو ڕامانێکی گرنگ و قوڵ و ڕەونەقدارە، هۆشیاری نامەیەکە لەپێناو پرۆسەی دابڕان و وشیار کردنەوەی تاک و مرۆڤی کورد لە پەتای ئیسلامگەرایی و سەلەفیگەرایی، لەو سەردەمەی کەوەک بەڕێز مەلا بەختیار ئاماژەی بۆ دەکاتبەداخەوە، هێشتا عەقڵی زۆرینەی خەڵکەکەمان، عەقڵی داخراوە(ل123).
مینتالیەتمان هێشتا عەقڵی سەدەکانی ناواڕەستە عەقڵی نەروروژاندنی پرسیارە...عەقڵێک زۆری دەوێ تا تفاعل دەکا تا موتوربە دەبێ لەگەڵ هزردا، لەگەڵ بیرکردنەوەدا(ل233).
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ پێمان دەڵێتتاکەی بەدیار ڕابردووەوە سەرسام بین؟ بە بێ ئەوەی لەپرسیارە نوێیەکان وەڵامی نوێمان لێوەرگرتبێ، لێکدانەوەی نوێمان هەبێت، بەبێئەوەی ئەقڵمان کردبێتەوە بۆ ئەوەی ڕەخنەی نوێ بگرین، لەهەو هەموو داسەپاندنە سەرفیرازبین و بیری ئێمەش لەبیری ڕابردووە، لەبیری پاشماوەی سەدەکانی ناوەڕاستەوە، بگوازینەوە بۆ بازنەی شارستانییەتی نوێ، بگوازینەوە بۆ ناو مۆدێرنەتەو پرۆسەی دیموکراسی، بۆناو ئازادی ویژدان، بۆ پرۆسەی یەکسانی ژن و پیاو(ل122)ٚ.
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخپێمان دەڵێت: گەر بخوازین چیتر گەنج و جەوانی کورد سەرلێ شێواو سەرگەردان نەکرێت و لەبەها جوان و بەرزەکانی کوردەواریدا دانەشۆرێت و دانەماڵدرێت و بەبیری ئیسلامگەرایی تەلقین نەدرێت و ڕەسەنایەتی و سیماو نەریتی ڕەسەنی کوردەواری لەدەست نەدەین، گەر بمانەوێ پێشبکەوین و لەشەمەندەفەری شارستانیەت دوا نەکەوین و لەرەورەوەی ژیان جێ نەمێنین و چیتر لەناو بۆتەی کۆنەخوازی و نەزانی و چەقبەستووییدا گیرنەخۆین و لەدەست بیری سەلەفی سالاری و پەتای فەندەمێنتالیستی و ڕادیکاڵییەت و بناژۆخوازی ڕزگارمان بێت، بببن بەخاوەنی کۆمەڵێکی مەدەنی ڕۆشنگەرو دیموکرات و ئازاد، ئەوە ئازاد بوونی عەقڵ، عەقڵی بەکۆمەڵ، نەک عەقڵی دەستەبژێر، مەرجی بنچینەیی سەرکەوتن و گۆڕانی کۆمەڵایەتی، سیاسی، فەلسەفی، دیموکراسی و ئازادییە لەمێژوودا..(ل66).
دەبێ ئیتر عەقڵ بکەین بەچەقی بیرکردنەوە، نەک خورافیات وەکو ڕابردوو چەقی بیرکردنەوە بێت!.زانست و زانیاری، جێگەی خورافات بگرێتەوە، نەک تەحەکوم لەدەرەوەی عەقڵ بەعەقڵ بکرێت، بە بێئەوەی عەقڵ لەبنەڕەتەوە، ئەو تەحەکومە ناعەقڵانییە قبوڵ بکات!.. حوکمە ڕەهاکان بگۆڕێ بەپرسیارە ڕێژەییە ئازادەکان.(ل70).
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ پێمان دەڵێت دەبێ بیری مرۆڤایەتی لەبیری میتافیزیکی و سەدەکانی ناوەڕاست و لەخورافیاتەوە بگۆڕین و بیبەستینەوە بە ڕاستییەکانی کومەڵایەتی، بەگۆڕانکارییەکان، بە عەقڵی مرۆڤەکان و بە ڕووداوەکانەوە.. بە دیدێکی ماتریالیستانەی ڕاستەقینەو(دوور لەئایدیالیستانە)، بەشێوەیەکی فراوان بیر لەژیان، کومەڵ، دەسەڵات، لەسیستەم، لەحوکم، لەعەقڵ و لەمەعریفە بکەینەوە.(134)و لەوسەردەمی جیهانگیریەدا پاشەکشێ بەبیری خورافەگەرێتی نازانستی و ئەفسانەگەرێتی بکەین و عەقڵ بکەین بە سەنتەرو چەقی بیرکردنەوە، بەبڕیاردەرو بە بنەمای ئازادی بیرکردنەوەو ڕەخنەگرتن، ئەمەش گرنگترین دەسکەوتە کە ڕۆشنگەری لە مێژووی خۆیدا، بۆ مرۆڤایەتی بەدیهێناوە، ڕۆشنگەری مرۆڤی لەهەموو هەژموونەکانی ڕابردوو ڕزگارکردو عەقڵی لەهەموو کاریگەری پاشماوەکان ئازادکرد، عەقڵی کرد بەبڕیاردەر لەچارەنووسی مرۆڤ، کۆمەڵ و پێکهاتەکان و سەرەنجام دنیاگەرایی و فەلسەفەی دانراوی بۆ ژیان، فەلسەفەی گۆڕانکارییەکان و فەلسەفەی دیموکراسی کرانە ئامانجی دونیایی، هەتا گەیشتە ئەوەی شۆڕشی دیموکراسی سەرکەوتنی بەدەست هێنا (ل135-136).
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ پێمان دەڵێتدەبێ هەموو ئەو قەناعەتانەی لەسەدەکانی ڕابوردووەوە نەوە دوای نەوەو پشتاوپشت بۆمان ماوەتەوە، هەموو ئەو پێوەرانەی، ئەو بنەمایانەی کە ئێمەو باو باپیرانمانی پێ پەروەردە کراون.. هەژموونی ئایین، هەژموونی پەیوەندیەکۆمەڵاتییە دواکەوتووەکان، هەژموونی مەزهەب، هەژموونی هەموو ئەو شەریعەت و یاسانەی کە ئێستا کاریان پێدەکرێت(122)دەبێ ئیتر لێکدانەوەی زانستییان بۆ بکرێت و ڕەخنەیان لێ بگیرێت و شەن و کەوبکرێن، کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ پێمان دەڵێت بۆوەی لەو تونێڵەتاریکەی دواکەوتوویی و زۆنگاوی جەهالەت و چاڵی خورافەو لەشمشێری مەزهەبگەرایی و کولتوری خێڵ و بیری نێرسالاری و دەسەڵاتی سیۆقراتی و دیکتاتۆریەتی ڕەهای ئایین و هەژموونی کەهنوت و سێبەری پیاوانی ئایینی ڕزگارمانبێت،
دەبێ وشیاری دیموکراسی بەرینە ناو جومگە سەرەکیەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی(ل388)و عەقڵ پەروەردە بکەین.. هەموو پاشماوەکانی بیری سەلەفی و پاشماوەکانی بیری چەقبەستوو لەناوبەین، کە کۆسپن لەبەردەم تێگەیشتنی دیموکراسی و خەباتی مەدەنی، لەبەردەم یەکسانی ژن و پیاو، لەبەردەم سەربەستیەکان، لەبەردەم وەرچەرخانی کۆمەڵ، لەکۆمەڵێکی دواکەوتوەوە بۆ کۆمەڵێکی پێشکەوتوو.. عەقڵێک دەرگاکان بکاتەوە بۆ عەقڵی هاوچەرخ و عەقڵی ڕەخنەو بەدوای وڵامی پرسیارە بنیاتنەرەکانی ژیان(ل403-404).
کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ پێمان دەڵێت لەگەڵ توندڕەوی نین، لەگەڵ شەوارەی تیۆری نین، لەگەڵ جنێودان نین، لەگەڵ نەفی کردنی دین و ئازادی تاک نین!(ل332).
مەلا بەختیار پێمان دەڵێت توندڕەوی لەبواری ڕۆشنگەری لەرەخنەگرتن لەبەرامبەرئاییندا، زیانی زۆرتر لەتوندڕەوایەتی لەبواری سیاسیدا. دەبێ ڕەخنەکان، تەنها لەسەپاندنی ئایدۆلۆژیەتی ئایینی و مەزهەبی و فیقهی بگیرێ، نەک لەئازادی ئایینی و ئاسودەیی ڕۆحی لایەنە پۆزەتیڤەکانی ئایین. ئازادی، تەنها بۆ ئازادی دونیایی نییە. بەڵکو بۆ ئازادی ئایین و مەزهەب و ئایینزاو خەڵکانی لائیکیشە.(ل364).
لەکۆتاییدا مەلا بەختیار لەکتێبی کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ پێمان دەڵێت: هەڕەشەو گوڕەشەی تاریکدیدان نامانترسێنێت ومیللمەترێک لەئەرکەکانی دیموکراسی، مۆدێرنەتە، ئازادی عەقڵ و ڕۆشنگەری هاوچەرخ بۆ دواوەمان نابات(ل174)و ئەوەی دەترسێ کە کۆنەپەرست و کۆسپی بەردەم پێشکەوتنەو نازانێ لەچ سەردەمێکدا دەژی!(ل314).
دروشمی ئایین بۆتاک و نیشتمان بۆ هەموان، هی ئێمەیەو تائەو ڕۆژەی کوردەواری دەبێ بەکۆمەڵێکی تێگەیشتوو ڕۆشنگەر، ئەرکمانە خەبات بکەین و بەسەرکوتکردن و هەڕەشەکردن وازناهێنین، هەموو ڕۆشنگەرەکانی دنیا واز ناهێنن و بەردەوام دەبین. بێئەوەی ئازادی یەک کەس زەوت بکەین(ل449)و لەپێناو ئەو ئەرکە پیرۆزەو گەیشتن بەئامانج، دەبێ بەرنامەی گۆڕاومان هەبێ بۆ ئەوەی کارلێک لەگەڵ گۆرانکارییەکاندا بکەین..دەبێ بناغەیەکی مەعریفی، سیکۆلاریستی، ڕۆشنگەری و هەمەلایەنە دابڕێژین، بۆ ئەوەی بتوانین لەمەولا، ڕەهەندەکانی ئەم ململانێ مێژووییە، لەگەڵ ئیسلامگەراکان، لەگەڵ سەلەفییەکان، لەگەڵ هێزە کۆمەڵاتییە کۆنەپەرستەکان، ئەو ڕەهەندانە، بە دورنمای تیۆری، بەدورنمای فەلسەفی، بە دورنمای پرنسیپی هاوچەرخ، بتوانین ململانێکانمان بەشێوەیەکی عەقڵانی، دوور لەبڕیاری سەرپێی و پچڕ پجڕ، بە پرۆژە، بە لۆژیک، لەپێناوی بەدیهێنانی ستراتیجی دیموکراسی بەدیبهێنین.(ل289).[1]
ئەم بابەتە 347 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 347 جار بینراوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گفتوگۆیەکی ئەردال ئویز لەگە...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
کورتەباس
غەفار .. چێشتلێنەرەکەى زەما...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
کورتەباس
پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی: بۆ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
کورتەباس
زانایەکی ئایینی.. نەورۆز، ب...
کورتەباس
گوتەبێژی دەم پارتی بۆ روودا...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,830
وێنە 104,284
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,234

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!