المکتبة المکتبة
البحث

کورديپيديا أکبر مصدر کوردي للمعلومات بلغات متعددة!


خيارات البحث





بحث متقدم      لوحة المفاتيح


البحث
بحث متقدم
المکتبة
الاسماء الکوردية للاطفال
التسلسل الزمني للأحداث
المصادر
البصمات
المجموعات
النشاطات
کيف أبحث؟
منشورات كورديبيديا
فيديو
التصنيفات
موضوع عشوائي
ارسال
أرسال موضوع
ارسال صورة
استفتاء
تقييماتکم
اتصال
اية معلومات تحتاج کورديپيديا!
المعايير
قوانين الأستعمال
جودة السجل
الأدوات
حول...
امناء الأرشيف لکوردیپیدیا
ماذا قالوا عنا!
أضيف کورديپيديا الی موقعک
أدخال \ حذف البريد الألکتروني
أحصاء الزوار
أحصاء السجل
مترجم الحروف
تحويل التقويمات
التدقيق الإملائي
اللغة أو لهجات الصفحات
لوحة المفاتيح
روابط مفيدة
امتداد كوردییدیا لجوجل كروم
كوكيز
اللغات
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
حسابي
الدخول
المشارکة والمساعدة
هل نسيت بيانات الدخول؟
البحث ارسال الأدوات اللغات حسابي
بحث متقدم
المکتبة
الاسماء الکوردية للاطفال
التسلسل الزمني للأحداث
المصادر
البصمات
المجموعات
النشاطات
کيف أبحث؟
منشورات كورديبيديا
فيديو
التصنيفات
موضوع عشوائي
أرسال موضوع
ارسال صورة
استفتاء
تقييماتکم
اتصال
اية معلومات تحتاج کورديپيديا!
المعايير
قوانين الأستعمال
جودة السجل
حول...
امناء الأرشيف لکوردیپیدیا
ماذا قالوا عنا!
أضيف کورديپيديا الی موقعک
أدخال \ حذف البريد الألکتروني
أحصاء الزوار
أحصاء السجل
مترجم الحروف
تحويل التقويمات
التدقيق الإملائي
اللغة أو لهجات الصفحات
لوحة المفاتيح
روابط مفيدة
امتداد كوردییدیا لجوجل كروم
كوكيز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
الدخول
المشارکة والمساعدة
هل نسيت بيانات الدخول؟
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 حول...
 موضوع عشوائي
 قوانين الأستعمال
 امناء الأرشيف لکوردیپیدیا
 تقييماتکم
 المجموعات
 التسلسل الزمني للأحداث
 النشاطات - کرديبيديا
 المعاينة
موضوعات جديدة
المکتبة
تجربة المجتمع المدني السوري
26-04-2024
هژار کاملا
المکتبة
مشروع الإدارة الذاتية الكردية في سورية
26-04-2024
هژار کاملا
المکتبة
تنظيم داعش في سورية: عودة الظهور والمستقبل المتوقَّع
26-04-2024
هژار کاملا
المکتبة
العلاقات الاقتصادية بين الفاعلين في سورية‎‎
26-04-2024
هژار کاملا
المکتبة
من مذكرات عصمت شريف وانلي
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
المکتبة
حزب الاتحاد الديمقراطي والنظام السوري شراكة أم صراع؟
25-04-2024
هژار کاملا
المکتبة
القوى والفصائل الكردية في سوريا
25-04-2024
هژار کاملا
المکتبة
مستقبل المشروع الكردي في سورية
25-04-2024
هژار کاملا
المکتبة
تقديس القائد في الحركة السياسية الكردية
25-04-2024
هژار کاملا
المکتبة
دور المرأة في الحركة السياسية الكردية في سورية
25-04-2024
هژار کاملا
أحصاء
السجلات 517,423
الصور 105,692
الکتب PDF 19,156
الملفات ذات الصلة 96,438
فيديو 1,307
المواقع الأثریة
تل بري
بحوث قصیرة
مقدمة كتاب عادات الأكراد وت...
بحوث قصیرة
الحفاظ على كوردستانية المنا...
الشهداء
فلات ريهات
المکتبة
عتبات الألم
وەهمی مرۆڤی ئەکادێمی لە زەمینەی ئێمەدا
يُسجّلُ زملاء كورديبيديا أرشيفنا القومي والوطني بكل موضوعيةٍ وحياديةٍ ومسؤوليةٍ ومهنية..
صنف: بحوث قصیرة | لغة السجل: کوردیی ناوەڕاست
شارک
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link0
تقييم المقال
2 صوت 5
ممتاز
جيد جدا
متوسط
ليست سيئة
سيء
أضف الی مجموعتي
اعطي رأيک بهذا المقال!
تأريخ السجل
Metadata
RSS
أبحث علی صورة السجل المختار في گوگل
أبحث علی سجل المختار في گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وەهمی مرۆڤی ئەکادێمی لە زەمینەی ئێمەدا

وەهمی مرۆڤی ئەکادێمی لە زەمینەی ئێمەدا
وەهمی مرۆڤی ئەکادێمی لە زەمینەی ئێمەدا.
حەیدەر لەشکری
2020

$1. کارابوون یان ناکارابوونی مرۆڤی ئەکادێمی$
ئێستای ئێمە ئەوەند بابەت سازە بۆ هەر کەسێک، لەنێویدا بێ یان لە دەرەوەی، بەردەوام بوارێکە بۆ ئەوەی بەرهەمهێنی گوتار بێ. ڕووداوەکان، گێڕانەوەکان، دیار و نادیارەکانی واقیعی کوردی، نائاسایی دەرکەوتنی حاڵەتە ئاساییەکانی نێو ئەم واقیعە، خۆنواندن یانیش هەبوونمان لەگەڵ ئەوانیتر و…هتد، زۆر کارەکتەری فەزای ئێمەیان بە قسە هێناوە. خۆ قسەکردن لەسەر خۆمان و بە گوتارکردنی، نەریتێکە پێشتر زارەکییانە و ئێستاس لە ئاستی نووسینەوە، خزاوەتە نێو ئه و دابەشبوونە کڕۆکییانەی لە خودی ئێمەدا بوونی هەیە و لە نواندنی ناسنامەییماندا بەرجەستە بووە و قسەکەرانیش بەسەریدا دابەش بوونە. زۆرترینی ئەوانەشی دەردەکەون و دەدوێن: یان پێیاندەگوترێ ڕۆشنبیر و نووسەر یانیش مرۆڤی ئەکادێمی؛ پسپۆڕ لە بوارێکی دیاریکراو و گوتارخوێنی بەردەم بەردەنگەکانیان.
کەم تا زۆر، قسە لەسەر ڕۆشنبیریی کوردی و ستراتیژییەتی گوتارەکانی و چۆنیەتی کارکردنی کارەکتەرەکانی و فۆرمی بە میللیی بوونەوەی تێزەکانیان لە فەزای گشتیدا کراوە و لە ئێستادا جێکەوتەکانی بینراوە. بەڵام کارەکتەرەکەی دی، مرۆڤە ئەکادێمییەکە، هێشتا کەم دان بە کاراییەکەی نراوە و کەمتریش لە فەزاکەدا وەک بەرهەمهێن ناسێنراوە. ڕەنگە ئەمەش لەبەر چەند هۆکارێک بووبێ، لەسەرووی هەموویانەوه و بە سادەیی دەتوانین بێژین، نەیتوانیوە گوتار دابڕێژێ. ئینجا لە ناوەندی ڕۆشنبیرییشدا کەمتر دانی پێدانراوە و بۆچوونەکانی بەهەند وەرنەگیراوه، تا ئەو کاتەی زمانە ڕۆشنبیرییەکەی لەخۆنەگرتووە و ئەوەی بەرهەمی هێناوە، لەنێو ئەو چەمکانەدا جێی نەکردۆتەوە کە ئەوان پێی ئاشنان. بەڵام لەوانە گرنگتر ئەوەیە کۆی گرۆی ئەکادیمییان، وەک گرۆیەکی بێ ناسنامە ماوەتەوە و کەمتر توانیویانە پڕ بە پێستی ناوەکەیان بن. ئەگەريش بە دەنگ هاتوون، ئەوا پتر بەدەنگ هاتنێکی ميديايی دەبێ و زۆرتريش لە خولگەی گوتارێکی سادەوە دەخولێنەوە. وتارێک، زۆرجار، شەقامييانە مژارەکان بەرجەستە دەکاتەوە، شەقامێک کە بڕیارە پێشینەکان و هەڵوێستی ڕۆژ و پرۆسێسی کۆنتڕڵکارییانەی دەسەڵات (ئەوەی دەدوێ، جا هەر کەس، گرۆیەک بێ و هەرچ پێگەیەکی هەبێ) دەیجوڵێنێ، نەک هزرکردنە مێتۆدییەکە. لە پشت دکتۆری قسەکەر، پسپۆڕی بواری قسەلەسەر کراو، هەست بە جياوازيی بير و لێکدانەوە و شرۆڤەکارييەکانی ناکەين، تەنانەت ئەو چەمک و دەستەواژانەی بەکاريشيان دەهێنێ سادەييان پێوە ديارە؛ سادەيی لەو مانايەی بە چەمکەکانی دەدا. زمانی ئاخاوتنيشی زمانێکی ساکارە و درک بەو قوڵاييە مەعريفييە ناکەی کە ئەکادێمي بوون دەيخوازێ. زۆرجار تەنانەت دەرەقەتی زمانە باوەکەی ناوەندی ڕۆشنبيریی کورديش نايەت و دوو ڕستەی لەسەر يەک نييە. ئەرێ بۆ وايە؟ بۆ مرۆڤی ئەکادێميمان ونە؟ ئەگەريش دەردەکەوێ بۆچی خۆی نانوێنێ، ئەوەندەی کەسی تر دەنوێنێ؛ ڕۆژنامەنوس، هەواڵخوێن، نووسەری نائەکادێمی، بەرجەستەکاری گوتاری باو (بەتايبەت ڕۆشنبيریی و سياسی)؟.
مرۆڤی ئەکادێمی، وەک چەمکێک، ئەو مرۆڤە دەناسێنێ، کە پسپۆرە لە بوارێکی زانستی و بەرهەمهێنی زانینە لە چوارچێوەی دیسپلینێکی دانپێنراوی نێو کایەی ئەکادێمی. پسپۆڕێتی و بەرهەمێک، کە کۆمەڵێک بەها و فۆرمی زانین و لێهاتوویی و توانای نواندن لە کەسەکەدا جێدەکاتەوە و لە ڕووی سۆسیۆلۆگییەوە وەک ئەندامێکی سەر بە گرۆیەکی خودان کولتوورێک subculture، دەری دەخات. بەو مانایەش بێ، پسپۆڕێتی و فۆرمی زانستی بەرهەمهێنراو، کەرەکتەری مرۆڤە ئەکادێمییەکە ڕەنگڕێژ دەکەن. ئیدی وەک کۆیەکی خودان فرە لق و پۆپ، دەردەکەون.
ئێمە لەم کورتە وتارەدا، باس لە هەموو مرۆڤێکی ئەکادێمی ناکەين، لەوانەشیان نادوێین سەر بە دیسپلینە زانستییە پەتییەکانن. بەڵکو پتر مەبەستمان ئەو تايپەیانە کە لە کایە و دیسپلینە مرۆڤایەتییەکانەوە کاردەکەن، وەک دەزانین ئەوانەی لە بواری زانستە مرۆڤایەتییەکان کاردەکەن، ئەوانەن میتۆدییانە ئیش لەسەر دەق دەکەن، وەک سەرچاوەی حەقیقەتی دەبینن. جا ئەو دەقە پەیوەست بێ بە ڕابردووەوە یان هەنووکە، بەڵگەنامەیەکی فەرمی بێت، یان قەسیدەیەک. یاداشتێک بێ یان ڕۆمانێک.
ئەمانە لەنێو دەزگا زانستیی و ئەکادێمییەکانی ئێمەدان و پێیان دەڵێين مامۆستای زانکۆ، توێژەر…هتد. بەڵام زۆربەی جار لەو جوڵە سياسی، کۆمەڵايەتی، ئايينی، تەنانەت فەرهەنگیيانەی لە فەزای گشتی هەن، دەرناکەون يان بێدەنگن. خۆ ئەگەر لە ئاستە گڵۆباڵەکەوە و لە ئێستای دونیای ئەکادێمییەوە، چاو ببڕینە ڕەوشی سۆسیۆ مەعریفیی پسپۆڕانی بواری مرۆڤایەتیی، دەبینین بڕێکی باشی ئەو هەژموون و دەسەڵاتە هزرییەی چەند سەدەیەکە هەیانبووە، لەدەستیانداوە. پێشڤەچوونی ڕەهای زانستە سروشتییەکان، ئەو متمانەیەی پێشووتر فەیلەسوف، مێژوونووس، ئاییناس، ئەدەبناس و زمانەوان، کولتوورناس…هتد، لە فەزای گشتیدا هەیبووە، کەمبۆتەوە. تەنانەت بە بەراورد لەگەڵ ئەکادێمیانی پسپۆڕ لە هێندێک کایەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان(Kagan, 2009: 222) (سایکۆلۆژیا و چەند لقێکی سۆسیۆلۆژیا) کەمتر کاران. ئەم وەرچەرخانە و کەمبوونەوەی پێگە، لەو تێگە ڕووکەشییەوە دێت، کە چیدی فەیلەسوفان، مێژونووس و مرۆڤناس و هاوشێوەکانیان، ناتوانن لە ڕوونکردنەوەی ڕوانگەمان بۆ سروشتی مرۆڤ و ئاڵۆسکاوییەکانی کۆمەڵگەی مرۆییەوە، بەشدار ببن. ئەمە تێگەیەکە، دەرئەنجامی هوروژمی ئەو شەپۆلانەیە، کە کایەی لێکۆڵینەوە مرۆڤایەتییەکانی خستە بەردەم قەیرانی مێتۆدیی و هزریی خۆناساندنەوە؛ شەپۆلی فێمینیستیی، پۆستکۆڵۆنیاڵی و هاوشێوەکانیان. ئەمە سەرباری ئەو پێداچوونەوە هزرییانەی کۆی کایەی زانستیی – ئەکادێمی گرتەوە، لە نیتشەوە بگرە تا فوکۆ و جێگرەوەکانیان. ئەوانەی حەقیقەتیان وەک سەنگی نێو کایەکان و چەمکی بنەڕەتی ئیشی پسپۆڕەکان، لەو سەنتەرێتییەی پێی درابووە خست و تیمەی ئەو حەکایەتە گەورانەی لەبارەیەوە دەگێڕدرانەوە، هەڵوەشاندەوە.
جیرۆمی کاگان (2009: 226-227)، لە خوێندنەوەی بۆ ڕەوشی هەنوکەییانەی زانستە مرۆییەکانەوە، چوار فاکتەری دیاری کردووە، وەک هۆکاری بنەڕەتیی لەوەی، ئەم کایە زانستییانە (متمانە) لەدەست بدەن. یەکەمیان: کاڵبوونەوەی ئەو پێوەرانەی وا لە مرۆڤێک دەکات وەک ئەندامێکی نێو دەزگا ئەکادێمییەکان خۆی بنوێنێ. پێشووتر، کۆمەڵێک پێوەر، پێگەیەکی سۆسیۆ کولتووریی باڵای بەم چەشنە کارەکتەرە بەخشیبوو، کە چیدی لە ئێستادا دانی پێدانانرێ و نەیماوە. دووەمیان: بچووکبوونەوەی جیهانبینیی و کوشتنی خەیاڵ، دیارە مەبەستی بە فۆرمە کۆنە دەقگرتووەکەیەتی، لەسەر دەستی تەکنۆلۆژیاوە. کاگان نموونە بە فێرجینیا وۆڵف دەهێنێتەوە، کە لە ساڵی 1922دا زۆر بە کەم لە سینەمای ڕوانیوە و وەک ژانرێکی لاوازیی هونەری چاوی لێکردووە. کەچی ئەوەندەی خەڵکی تەماشای فیلمی (خاتوو داڵاوا) یان کرد، کە لە ڕۆمانەکەی ئەو بە هەمان ناو وەرگیرابوو، ئەوەندە ڕۆمانەکەیان نەخوێندۆتەوە. هەر ئەمەش بووە، وای لە دەزگایەکی گەورەی ئەکادێمی وەک هاڤەرد کرد، پرۆگرامێکی تایبەتی دکتۆرا، لە بواری لێکۆڵینەوەی فیلم – Film Sudies. لە ساڵی 2008ەوە بکاتەوە. سێیەمین فاکتەریش لەدەستدانی سیحری پیشەگەربوونە لەم پسپۆڕییە ئەکادێمییانە. تا ئاستێک وایلێهاتووە بڕێک لەوانەی سەر بە ڕەوتی هزریی پۆستمۆدێرنەن ڕایدەگەیەنن – بۆ نموونە –هەر مرۆڤێک بخوازێ، دەتوانێ مێژوو بنووسێتەوە. بەڵام هەمان ئەو مرۆڤە پێویستی بە خوێندن و ڕاهێنانی باشی زانستییە، بۆ ئەوەی لە بواری فیزیکدا کار بکات. دوا خاڵیش، بڕینی مەرزەکانی زانستە مرۆییەکانە لەلایەن پسپۆڕانی کایە زانستییەکانی دییەوە. بۆ نموونە، ئەو دەمەی زانایانی بواری زانستە سروشتییەکان، خۆیان خزاندە نێو کایەی توێژینەوەی فەلسەفی و ئیشیان لەسەر هەمان بابەت و چەمک کرد، کە هی ئەم کایە بوون، پسپۆڕانی بوارەکەیان ناچار بەوە کردووە، لە لێکۆڵینەوە سروشتییەکان دوور بکەونەوە. بڕوانە؛ ئەگەر چەمکی (سۆز) لەلای ئەرستۆ بریتی بووە لە درککردنی خوازراو و ئاگایانە، بە هەر گۆڕانێک لە هەستکردنی فیزیکیی – جەستەییەوە، ئەوا لە ناوکۆیی زانستیی هاوچەرخدا، لای نیۆرۆلۆژیستێکی وەکAntonio Damasio، تەنیا حاڵەتێکە لە حاڵەتەکانی چالاکی مێشک.
لەدەستدانی پێگەیەی زانستە مرۆڤایەتییەکان، جیهانین. بەڵام شکستی لەناوبەر نین. بە پێچەوانەوە، وای لە تیۆریزەکارانی کردووە، هەر یەکەوە لە چوارچێوەی دیسپلینەکەی خۆیەوە، بەدوای ئاڕاستەی هزریی و مێتۆدی نوێدا بن، بۆ خۆدۆزینەوە و خۆگونجان لەگەڵ ئێستادا، ئاوێتەکردنی دیسپلینەکان، لێکۆڵینەوەی کولتووریی، مێژووی گڵۆباڵ…هتد، برەویان سەندووە. بەڵام لەدەرەوەی ئەم وەهمە پێشینیانەی قۆرخکردنی حەقیقەت. ئەمەش لەوێ بوژانەوەیەکی بەم کایە زانستییانە داوە. لێرە هێشتا هیچ لە گۆڕێ نییە.
بەگەڕانەوە بۆ زەمینەی کوردیی، تێبینی ئەوە دەکەین مێژووی مرۆڤی ئەکادێمی له و زەمینەیەدا، مێژووییەکی ساکارە و ئاڵۆزییەکی ئەوتۆی تێدا نابینرێ کە ئەستەم بێ بتوانین تێیبگەین. تەمەنی ئەکادێمیا لای ئێمە زۆر کورتە. لە بەشێکی زۆری ئەو تەمەنە کورتەشدا، ئەکادێمیا هی خۆمان نەبووه، بەمانای بەرجەستەکاری گرفتەکانی فەزای کوردی لەنێو دەزگاکەدا. بەڵکو بەشێک بووە لەتێگەیشتنە کلاسیکییەکەی ڕۆژئاوا بۆ مرۆڤی ئەکادێمی، بەتایبەت پسپۆڕانی زانستە مرۆڤایەتییەکان، وەک لەپێشدا ئاماژەمان بە هێندێک خەسڵەتی دا. ئەم تێگەیشتنە، لە پرۆسێسی بە دەزگاییکردنی دەوڵەتییانەی خوێندن و فێربوون لەو سیستەمە دەوڵەتییانەی کوردیان تێدا بووە، جێگەی کراوەتەوە. ئەمەش پرۆسێسێکی تەواو سەنتەرگیر و بە عەقڵییەتێکی تژی بە ئامرازی کۆنتڕۆڵکردن. کاتێکیش لە نەوەدەکانی سەدەی بیستەوە، ئه و دەزگایانە خۆماڵی دەکرێن و ژمارەیان زیاد دەکرێ – تاڕادەی گواستنەوەی لە دەزگایەکی پەیوەست بە شارەوە بۆ دەزگایەکی نزیک بە گوندەوە! – ئەستەم بووە بە ئاسانی له و پاشخانەی لەسەری دامەزرابوو دەربازی ببێ، له و سەنتەرگیریی و کۆنترۆڵکارییە دەربچێ و بتوانێ تەماهی لەگەڵ سیستەمە گڵۆباڵەکەدا بکات. بۆیە کە بمانەوێ ئه و دەزگایانەی خۆمان بخوێنینەوە، هەرگیز ناتوانین، کەمترین بەراورد لەگەڵ سیستەمە گڵۆباڵەکەدا ساز بکەین، چونکە دەمێکە ئه و وێنەیەی دەزگای ئەکادێمی ئێمە هەیەتی، لەوێدا نەماوە. بەڵام ئەگەر موکوڕ بین لەسەر دۆزینەوەی هاوشێوەی ئەم دەزگایانە، ئەوا دەشێ بگەڕێینەوە بۆ مێژوو، بۆ دەستپێکەکە: سەرەتاکانی ترادیسیۆنی ئەکادێمی، وەک چۆن لە سیستەمی خوێندنی ئەوروپاییدا دەرکەوتووە. بەتایبەت لەماوەی درێژی سەدەکانی ناوەڕاست بە قۆناغبەندییە ژاک لۆگۆفییەکەیەوە، کە دەمی ڕێنیسانس تا دەستپێکی مۆدێرنەش لەخۆ دەگرێ. سەدەکانی ناوەڕاست؛ سەدەکانی زاڵبوونی مێنتاڵێتی باوەڕییانە و ناساندن و نواندنی کۆنترۆڵکاریی وەک ئازادی و سەرخۆبوون.
$2. پاشخانی مێژوویی دەزگای ئەکادێمی – نەریتی ئەوان و دۆگمای ئێمە$.
ئێمە دەزانین، کولتوورێکی مێژوویی کەڵەکە بوو هەیە لە کردەی پێداگۆگیانە، توێژینەوەسازی و بە دەزگاییکردنی پرۆسێسی مەعریفەدا. ڕەنگە گەڕانەوە بۆ سەرەتاکانی سیستەمی زانکۆیی، لەوەدا سوودمان پێ بگەیەنێ، کە ئەو سەرەتایە بە ڕەگەزە بنەڕەتییەکانی بونیادی ئه و سیستەمە مان ئاشنا بکات. ئەمە لەلایەک، لەلایەکی ترەوە چەشنێک لە هاوشێوەیی لەنێوان ئەو سەرەتا مێژووییە و سیستەمە زانکۆییە کوردییەکەدا دەبینرێ، کە هێشتا لەنێو سەرەتای بووندا دەخولێتەوە و نەیتوانییوە لە نەریتەکانیدا، هاوئاستی سیستەمە زانکۆییە جیهانییەکە ببێتەوە. ئەوەشمان لە بیر نەچێ زۆر لە ئیشکالییەتەکانی مرۆڤی ئەمرۆ، ڕیشەکەی بۆ سەردەمی دەرکەوتنی زانکۆ و گەڵاڵەبوونی ناسنامەکەی دەگەڕێتەوە.
بە هەرحاڵ، وەک دەزانین، خەسڵەتی سەرەکی سەدەکانی ناوەڕاست لە ئەوروپا، لە ڕووی خوێندن و فێرکردندا، قۆرخکردنی ئەم کایانە بوو لەلایەن کڵێساوە. دەزگایەک، وەک ماکس ڤیبەر دەمێکە گوتویەتی: جەستەیەکی کەهەنوتی بووە، سامانی ڕزگارکردنی مرۆڤی بۆ خۆی قۆرخ کردبوو. بە دەستەواژەیەکی دی، توانیبووی ئه و باوەڕە لە زەینی مرۆڤەکان بسەپێنێ، ئیدی ڕێکخستنی ژیان و کاروبارەکانی تەنیا لەتوانای ئەودایە. بۆیە هەر دەزگایەکی فێرکردن و بەرهەمهێنانی مەعریفە، ئەگەر هەبووە، ئەوا لەو ژینگەیەی بیرکردنەوەدا دروست دەبوو. مەحاڵیش بووە بتوانێ لە عەقڵییەتی دەزگا ئایینیەکە ڕزگاری ببێ (مینوا، 2005). ڕێک وەک ئەو ڕوانگەیەی لە زەمینەی ئێمەدا باوە و دەزگا بەرهەم و موڵکی عەقڵییەتی زاڵی دەسەڵاتێکە و لەوەوە ئاراستەی کارەکانی دیاری کراوە.
خۆ ئەو کات، سێ چەشنی دەزگای فێرکردن هەبووە: قوتابخانەی دێرەکان، قوتابخانەی شارەکان و زانکۆ. هەریەک لەمانە لە ناوکۆیەکی سۆسیۆلۆژی دیاریکراودا سەریان هەڵدابوو. دەرکەوتنی زانکۆ دوا بەدوای ئەو شێوە ڕێنیسانسەوە بوو، کە ئەوروپای سەدەی دوانزە بەخۆیەوە بینی، کۆمەڵێک نەگۆڕی کۆمەڵایەتی و ئابووری جوڵان، کە وادەهاتنە بەرچاو لەسەرووی هەر گۆڕانێکەوە بن: شکانی شکۆی فیوداڵیزم لە هەمبەر بە سیستەمە پادشاییە گەنجەکان، لەدایکبوونی شار، کۆچکردنی ژمارەیەکی زۆری نەداری گوند بۆ شار، شەڕی خاچیی، کرانەوە بەسەر زانست و زانینی ئیسلامی و سەرەتاکانی دەرکەوتنەوە و ئاشنابوونەوە بە مەعریفەی سەردەمانی کلاسیک (فەلسەفە، ئەندازە، یاسای ڕۆمانی، ماتماتیک…هتد). هەموو ئەمە شۆکێک بوو بۆ دەزگاکە؛ کڵێسای قۆرخکاری بەرهەمهێنی مەعریفە. قوتابخانە ئایینییەکان، نەیاندەتوانی کایە زانستییە نوێییەکان لەخۆ بگرن، تەنانەت ستراتیژییەتی کاری ئەوان لەبری داهێنان، چۆنییەتی ڕەتکردنەوە و پوچەڵ کردنەوەی هەر زانستێکی ناخوداییانه بووە. زانستگەلێک دەشێ لە کۆنتێکستێکی ژیارییانەی جیاوازدا دەرکەوتبێ. لێرەوه دەگوترێ، کڵێسا وای بە باش زانیوە دەزگای دی زانستی بکاتەوە، کە زانکۆ بوو. نەک بۆ فراوانکردنی سنوورەکانی زانین، بەڵکو بە مەبەستی داخستنی ئەم سنوورانە و تۆکمەکردنیان لەبەردەم هەر پێشڤەچوونێکی زانستییانە. واتا بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی زانستەکان و برەوپێدانی ئەم ستراتیژییەتە. کڵێسا دەیویست زانکۆ چوارچێوەیەکی تۆکمە بێ بۆ کۆنتڕۆڵکاری. ئیتر زۆرترین ئیمتیازی بە نزیکەی ئه و هەشتا زانکۆیە داوە، کە له و قۆناغەدا، لە بەشی زۆری ئەوروپادا دامەزرابوون (Haskins, 1957).
ڕەنگە ئه و پرسیارە بکرێ، ئاخۆ دەبێ لە فەزایەکی ئاوادا مرۆڤەکانی نێو زانکۆ، ستافی ئەکادێمی، چەندە ئازاد بووبن لە کردار و بیرکردنەوە و دواجار بەرهەمهێنانی زانستیدا؟ چەندە توانیویانە ئاڕاستە بگۆڕن و کاراییەک بنوێنن لەدەرەوەی هەر میکانیکایەکی پێداگۆگی باودا بوو بێ؟ کێشەی هەرە بنەڕەتی خوێندن، لە زانکۆی ئاوا کۆنتڕۆڵکراودا، لەوەدا بوو کە قەناعەتێکی گشتی هەبوو، زانستەکان چەسپاون و گەیشتونەتە خاڵی کۆتایی. ئەستەمە مرۆڤەکان، چەندە تێگەیشتوو بن، بتوانن سنوورەکانیان ببەزێنین، ئەمەش لەوەوە دەهات کەوا هیچ باوەڕێک بە پێشکەوتنی زانستی، جیا لەوەی تیۆلۆژیا دیاری کردبوو، نەبوو. باوەڕی هەرە باڵا ئەوە بوو: ئەقڵ دەبێ لە خزمەتی حەقیقەتی ئایینیەوە بێ. بۆیە ئیشی مامۆستا و فێرخوازیش جەختکردنەوە بوو لەسەر ئەم حەقیقەتە ڕەها پیرۆزکراوە. حەقیقەتێکی زانراو، کە ئەوەندە دەگوتراوە و دووبارە کرابۆوە، ببووە بەشێک لە سیستەمی باوەڕداریی. هەر هەوڵێک بۆ دەستکاری یان تێپەڕاندنی کوفر و له ڕێ لادان بوو.
بەگوێرەی ئەم حەکایەتە بێ؛ لە فەزایەکی ئاوادا، بابەتی بیرلێنەکراوە زۆر زیاتر دەبێ لە بیرلێکراو. ئیدی ئاسایی بوو مرۆڤەکانی ئەوێ، تواناکانی خۆیان لەمانەدا چڕ بکەنەوە: سەلماندنی گوتراوەکان، شرۆڤەکردنی، جەختکردنەوە لەسەر گوتراو، ستایشکردنی بەردەوامی پێشین، بەتایبەت لە بواری تیۆلۆجیا و میتافیزیکەوە. خۆ کەمی سەرچاوە زانستییەکانیش یانیش یاساخبوونی بەشێکی ئەوانەی هەبوون، وێنایەکی بۆ مامۆستا دروستکردبوو، تا ئێستا لە یادەوەری کولتوورییانەی ئێمەدا ماوەتەوە و لە ئاڕاستەکردنی پەیوەندی نێوان مامۆستا و فێرخوازەوە، زوو زوو دەردەکەوێ. ئەویش بریتییە لەوەی حەقیقەت تەنیا لای ئەوی مامۆستایە و هەر ئەوە هەڵگری گوتارەکان و تاکە سەرچاوەیە بۆ هەر شتێک کە فێرخواز بیەوێ فێری ببێ. چاودێری هەر زانستێکی تر دەکرا کەسێک بیویستایە لە دەرەوەی زانکۆوە شتێکی لێ بزانێ. نەک هەر ئەمه، تەنانەت چاودێری جوڵە و بزاوتی جەستەش دەکرا و دەبوا ڕێک لە سنوورە کۆنترۆڵکراوەکەدا بمێنێتەوە و بە موو لێی دەرنەچێ. یەکێک لە پیاوە ئایینیەکانی ئەوکات، کاتێک دێتە سەر باسی چاکەکانی زانکۆ دەڵێ: (زانکۆ ژیانی مرۆڤەکان له و فەوزایەی تێیدایە بۆ جۆرێک لە دیسپلین و چەشنێک لە گوێڕایەڵێ دەگوازێتەوە. زانکۆ وا لە تاکەکان دەکات پابەند بن)(Haskins, 1957). لەوێدا ئەوە دەگوترا، کە سەرەتای هەموو حیکمەتێک گوێڕایەڵییە بۆ کڵێسا و ئەو مامۆستایانەی فەلسەفە پێداگۆژییەکەی پەیڕەو دەکەن. هەرچی بابەتەکانی خوێندن و بیرکردنەوەن، ئەوە حیکمەتی پلە دوون.
لێرەوە دەگەڕێینەوە سەر کارەکتەری هەرە دیاری نێو دەزگای ئەکادیمی؛ مامۆستاکان. ئەوانەی سەرپەرشتی دەزگاکە دەکەن. ئەوانەی زانستکارن. هەر لە دەسپێکەوە، دەزگای کڵێسایی جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە، دەبێ پیاوەکانی ئەو لە زانکۆدا مامۆستا بن. ئەوانە باڵاترین پلەی ئایینیان لەنێو کڵێسادا هەبووە: تۆمای ئەکوینی و ئەلبێرتی مەزن و سانت بۆناڤنتۆرا، لەوانە بوون (مینوا، 2005). ئەوکاتە سەردەمی زێڕینی باڵادەستی و هەژموونی مامۆستا بووە، بەسەر زانکۆوە. زانکۆ کۆمەڵگەی مامۆستایان بوو و فێرخواز میوانێکی نەویستراو و نەخوازراو بووه، یان لە باشترین حاڵەتدا شاگردێک بووە بۆ هاوکاری و پاڵپشتیکردنی مامۆستاکانی. کاری مامۆستاش، تا ئەوکاتەی حەقیقەت ڕەهایە، شرۆڤەکردن بووە. گەورەترین و ناودارترین مامۆستای نێو دەزگای ئەکادێمی، گەورە شرۆڤەکارەکان بوون.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئیشکردن لەسەر فیکر، ڕێگەی بەوە داوە کەسانێک دەربکەون، لەدەرەوەی نەریتە باوەکان بن. تەنانەت کڵێساش نەتوانێ کۆنتڕۆڵیان بکات. ئەوان لە دەرەوەی سنوورەکانی کڵێسا بیریان کردۆتەوە و پێیان وابووە مەعریفە لە دەرەوەی هەموو چەشنە قۆرخکردنێکە. ڕەنگە بەناوبانگترین کەسێکیش پیێر ئەبیلاری دامەزرێنەری زانکۆی پاریس بێ. ئەو توانی فێرخواز لە خۆی کۆبکاتەوە، نەک بیانکاتە مێگەلێکی گوێڕایەڵی کلێسا. ڕوانگە گومانکارییانەکەی، تەنانەت لە هەندێ مەسەلەی تیۆلۆجییانەشدا، به و ئاڕاستەیەی برد، کە پێی وابێ دەبێ عەقڵ لە پێش باوەڕهێنانەوە بێ. میتۆدی وانەگوتنەوە و گەیاندنی مەعریفەی لە تەلقینکارییەوە گۆڕی بۆ پرسیار. دواجار ئەبیلار لە ناوچوو و ڕێبازی وانەوتنەوەی کلێسایی بە ڕەوا زانرا.
هەر ئەمە وایکردووە، کە جۆرە چەقبەستنێک بە تەواوی هزری ئەوکاتەوە دیار بێ. باشترین مامۆستاکان، ئەوانه بن کە زۆرترین پابەندییان بە سنوورە داڕێژراوەکان هەبووە. ئەوە مەسەلەیەک بووە، بڕێک لە کەسانی ئەوکاتیش درکیان پێ کردووە. (جۆنی سالسبری) دوانزە ساڵ پاریسی جێهێشت. کە گەڕایەوە، بینی هەمان ئەو گفتوگۆ و مشتومڕە زانستییانە لە ئارادابوون، کە بەر لە سەفەرکردنی هەبوون.
ئه و مێژووە لە زۆر لە جومگەکانیدا، بۆ هەر کەسێک ئەزموونێکی لەنێو دەزگای ئەکادیمی خۆماندا هەبێ، نامۆ نییە و واتێدەگات باس لە ئێستای ئەو دەکەی لە سەرووی زەمەنەوە. ڕەنگە بۆ کارایەکی ئەکادیمی ئەوروپایی خۆدۆزینەوەی لەنێو ئەم ئەزموونە مێژووییە ئەستەم بێ، تا بتوانێ ستراتیژییەتی ئیشکردنی نەبینراوی زانکۆ لەسەر داڕشتنی هزری خۆی ببینێتەوە. بەڵام بۆ ئێمەمانان بینینەوەی ئەم چەشنە کارە زۆر سانایە و کاتێکی زۆر ناخوازێ تا درکی پێ دەکەین. هەمان کۆنتڕۆڵکاریی، کۆمەڵێک سنووری سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ ڕوانین و ئاراستەکردنی بیرکردنەوە، پیرۆزکردنی دەقە سواوەکان، خۆپیرۆزکردنی مامۆستا، بە میکانیک بوونی پرۆسێسی دروستکردنی مرۆڤی ئەکادێمی و پرۆفێشناڵ و…هتد.
$3. مرۆڤی ئەکادێمی و تەماهيکردن لەگەڵ وێنای ڕۆشنبير$.
بۆ ئەوەی بزانين بۆچی لە زەمينەی ئێمەدا مرۆڤی ئەکادێمی هەمان ئەو خەسڵەتە مێژووکردانەی پاراستووە، لەوەش گرنگتر بۆ لەبەردەم ئێستای بە بابەتبوونماندا بە نەبينراوی دەمێنێتەوە. پێموايە وا پێويست دەکات لە سۆسيۆلۆژيای ڕۆشنبيری کورد و لەو شێوە گوتارە بگەين، کە لە پانتاييە مرۆيی – ميدياييەکەدا بەرهەمی هێناوە و وەک تاکە مۆدێلی باو و ويستراو سەپاندويەتی.
گوتاری باوی ڕۆشنبيریی ئێمە لەوە تێگەيشتووە، ئەو فۆرمەی بيرکردنەوە کە ڕووکەشييە و بڕياردانی تێدايە (بەتايبەت بڕياری پێشينە)، کاريگەری زۆر زياترە لە هەر بيرکردنەوەيەکی پەتی و سیستەماتیک و مێتۆدييانە، کە بابەتی قسه لەسەرکراو بە کراوەيی بەجێدەهێڵن. ڕۆشنبيرانی سەر بەم گوتارە – لەگەڵيشياندا مرۆڤە ئەکادێمييە بێ ناسنامە زانستييەکان – لەو باوەڕەدان بيرکردنەوەی ڕووکەشی و بڕياردەر، ڕێگەی ئەوەی پێدەدا لە ناوەندی کۆمەڵايەتی و لە تێگەيشتنی کارپێکراوی نێو کايەی سياسيیدا (بێ جياوازی نێوان بکەرەکانی ئەم کايەيە)، وەک دەستەبژێری باوی ڕۆشنبير خۆی بنوێنێ. چونکە ئەو پەرچەکردارەی لە (بڕياردان) دا دێتە ئارا، هاوشێوەی ئەوەيان دەبێ کە لە زەمينەی کۆمەڵايەتی ناجێگير و خودان ناسنامەی ناڕوونی سياسی بوونی هەيە.
بۆ سەپاندنی فۆرمە پەيڕەوکراوەکەی بيرکردنەوە (ڕۆشنبير – ئەکادێمی) بەردەوام گشتگيرانە دەدوێ، بۆ نموونە دياردە لۆکاڵييەکان لە دوتوێی چەمک و دەستەواژەی گشتييەوە بخوێنێتەوە (تەماشای سەرەدەرییەکانی بکە لەگەڵ ديموکراتيزەکردن، گەندەڵی، نەيار، دەسەڵات، هەرێم، حزبی کوردی، ئۆپۆزسيۆن، ئافرەت، ئایين، ستەمکاری و…هتد). بەمەش ئەم تەرزەی ڕۆشنبير، لەڕووی سۆسيۆلۆژيەوە، ناسنامەيەکی گرۆییانە دروست ناکات، ئەوەندە لەگەڵ هەنوکەی (بەردەنگ)ی گوتارەکەیدا خۆی دەگونجێنێ و بە گوێی دەکات. بەدەستەواژەیەکی تر تەماهی لەگەڵ ئەو تێگەيشتنەدا دەکات، کە لە ئاستە کۆمەڵايەتیيەکەدا بوونی هەيە. ئەوە نەبێ، ئەو لەڕێگای گەمەی زمانەوانی و شارەزابوون لە بە سيستەماتيک نيشاندانی بۆچوونەکان – بێگومان لە مەشدا گشتگيربوون هاوکاری زۆری دەکات – ئەم دياردانە لەنێو گوتارەکەی خۆيدا بەرهەم دەهێنێتەوە و بە ئاسانی سنووری قەبوڵکردنی بڕيارەکانی لەبارەيانەوە فراوان دەکات.
مرۆڤی ئەکادێمی ئێمە، بە پشت بەستن بە گشتگيرکردنەوەی دياردەکان دەخوێنێتەوە و خۆی دوورخستۆتەوە لەوەی ميتۆدييانە لێيان بدوێ و ئامانجی ئەوە نەبووە تيۆريزەيان بکات. چونکە بەمە ستانداردە ئەکاديمييە کلاسیکییەکان، کە کەسێتییە زانستییەکەی لەسەر بونیادنراوە، تێدەپەڕێنێ، (ميتۆدگەرايی، دياريکردنی تێز و ئەنتی تێز، گرفت و چارەسەر و ئەنجامگيری و…هتد). ڕێک ئەمەيە کاری ئەو و لەنێویدا میکانیکییانە کوڵاوە، با بەرهەمی ئەم کوڵینەش، کەمترین جێکەوتی هەبێ. کاتێکیش ئەنجامی نادات، ئيدی گوتاری ئەو لەمەڕ کێشە هەنوکەييەکان ئاوا دەردەکەوێ، کە لە ڕاگەياندنەکاندا دەيبينين: (بەکاردەبردرێ) و نازناوی شارەزا و پسپۆڕ دەخرێتە پاڵ ناوەکەی. بەمەش لە تێگەيشتنی باودا مەرج نابێ ئەم مرۆڤە وەک توێژەری زانستی بناسێنرێ، تەنانەت زۆر گرنگيش نابێ ئەوەی دەيڵێ پشت بە ڕيفرێنس ببەستێ و ستاتیک و شيکاری وردی داتاکان و دۆکيومێنتەکان و شرۆڤەکردنيان بێ. لەسەرووی هەموو ئەمانەشەوە مەرج نييە بيرکەرەوە بێ، تەنيا مەرجی قسەکەريی گرنگە، ئەو شتانە بڵێت، کە باون و زانراون. ئەمە گوتارێکە گفتوگۆی عاميی– ميديياييانە، چۆنيیەتی گەڵاڵەبوون ئاراستەکانی دياريکردووە. ئەو وێنەيەک دەبێ بۆ چوارچێوەيەکی دياريکراو، مرۆڤێکە لە ناوەڕۆک ميديایی و بە بەرگ ئەکاديمیست، نووسەری ڕۆژنامە، ستون نووس و …هتد. تا وای لێهاتووە – لە فەزای گشتيدا – بەدەگمەن گوێگر و خوێنەری ئەم تەرزە مرۆڤە دەزانن پسپۆڕيی دروستیان لە چ بوارێکدا هەيە و کەمتريش کەسانێک دەبينی کاری (زانستی – ئەکادێمی) ئەوانی خوێندبێتەوە.
کاتێک مرۆڤی ئەکادێمی بەو وێنەيە ڕازی دەبێ کە بۆی دەکێشرێ، ڕاستەوخۆ دەست لە ناسنامەی هەڵدەگرێ و ئەو ناسنامەيە قەبوڵ دەکات کە لە پانتايی ئێمەدا بۆ (مرۆڤی ڕۆشنبير) چێ کراوە. بەڵام لەوێدا ناتوانێ ڕووبەڕووی ڕۆشنبير ببێتەوە، کە ئەو خۆی ئەو فەزايەی بيرکردنەوە و خستنەڕووی بابەتی داڕشتووە و چەمک و دەستەواژەکانی – لە پەيوەندييەکی ديار و ناديار بە دەسەڵاتەوە – داهێناوە و بە جۆرێک کۆنترۆڵی کردوون، کە بە سانايی دەتوانێ هەر گەمەيەکيان پێ بکات خۆی و پەيوەندييەکە دەيخوازێ. بۆيە مرۆڤی ئەکادێمی ناسنامەيەکی شێواوی دەبێ و ناتوانێ بەقەد (مرۆڤی ڕۆشنبير) بەردەواميی بە کارايی خۆی بدات و کارەکتەر بێت. تەنيا ئەو کاتە نەبێ، کە تا بۆی بکرێ، خۆی لە ئەکادێميبوون دادەماڵێ و هەمان سيستەمی داڕشتن و گوزارە بەکاردەهێنێ و خۆی وەک مۆدێلی باوی ڕۆشنبير، پێ قەبوڵ دەبێ.
مرۆڤی ئەکادێمی ئاوا دەکات، بۆ ئەوەی لەنێو فەزای کورديدا وەک مرۆڤی کارا ببينرێ. ئاوا، نەک هەر گشتگيرانە دەدوێ، بەڵکو خۆشی گشتگير دەکاتەوە و ڕێگە بە هەموو کەسێک دەدات – بەبێ هيچ پێوەرێک و ئەتەکێتێکی ئەکادێمی و زانستی – بير لە ئەکادێميی بوون بکەنەوە، وەک پايەيەکی کۆمەڵايەتی، وەک فۆرمێکی دەسەڵاتدارێتی، وەک مۆدێلێکی ويستراوی کۆمەڵگەی سياسی. ئيدی بکەرەکانی نێو ئەم کۆمەڵگەيە، تەواوی ئەندامانی حزبەکان، دەخوازن بەرگی ئەم جۆرەی مرۆڤ بپۆشن (بڕوانە ڕێژەی ئەو کەسايەتيیە سياسيیانەی لە دوای ڕاپەڕين تا ئێستا هاتنە نێو دەزگا ئەکادێمييەکان و بوونەتە هەڵگری بڕوانامەی باڵا). مرۆڤە ئەکادێمييە ناسياسييەکانيش، بە ئاسانی دەتوانن لە بازاڕی کاری سياسيدا، پلەوپايەی باڵايان دەست بکەوێ (تەماشای هەڵگرانی بڕوانامەی ئەکادێمی باڵا، لەنێو تەواوی ليستە پەرلەمانييەکانی ئەم چەند خولەی دوايی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بکە). لەو پرۆسەيەشدا، مرۆڤی ئەکادێمی وەک توێژەرێک پێويست نيیە و توانا زانستييەکانی هيچ دەرناکەوێ. ئەم توانایانە نه بۆ خۆی و نە بۆ بەکاربەرەکەشی بابەت نین. بەڵکو وەک يەکەيەکی خۆنواندنی ڕەوتە سياسييەکان دەمێنێتەوە، نەک هيچی دی. ژمارەيەک، ناوێکی بێ ناوەڕۆک لە ليژنەی ئەوتۆ دادەنرێ و کاری ئەوتۆی پێ دەسپێرن، کە پەيوەندی بە پسپۆڕييە زانستييەکەی ئاسمان و ڕێسمانە (بۆ نموونە – هيوادارم نموونەکەم دروست ئاوا نەبێ و کەسێکی ئاوامان نەبووبێ– پسپۆڕ بێ لە ئەدەبی کلاسیکی کوردی و بکرێتە ئەندامی لێژنەی چاودێری يەکەکانی نيشتەجێ کردن، يان نەوت و غاز).
$4. مرۆڤی ئەکادێمی لەنێوان وتاردانی ڕۆشنبیرانە و توێژينەوەی زانستیدا$.
دەبێ چ شتێک بێ مرۆڤی ئەکادێمی لە مرۆڤێکی تری قسەکەر لەناو کۆمەڵگە جيابکاتەوە؟ چ شتێک، لەو کارا کۆمەڵایەتییەی پێی دەگوترێ ڕۆشنبیر، جيای دەکاتەوە؟ بەکورتی وەک کەسانی پسپۆڕیش گوتوويانە، جياوازی مرۆڤی ئەکادێمی لەگەڵ ئەوانيتر ئەوەيە: ئەوان سەرەدەری لەگەڵ بزاوتی ڕووکەشييانەی بابەت و دياردەکان دەکەن. ئەويش مێتۆدییانە– لەميانەی خوێندنەوەی بزاوتی بونيادە قووڵەکانەوە- دەخوازێ حەقيقەتی ئەم بابەت و دياردانە بدۆزێتەوە و شرۆڤەيان بکات. ئەمە ئەو ڕووەی مرۆڤی ئەکادێمييە لەزەمينەی ئێمەدا کە تاڕادەيەکی زۆر نەبينراوە. توێژينەوەی زانستی وەک بەرهەمی پیشەی ئەم چەشنە مرۆڤە، نە ڕاپۆرتە و نە وتار و نە ستوونێکی ڕۆژنامە. هەڵوێست وەرگرتن یان پێداهەڵدانيش نييە. خۆ پەيوەنديشی بە گەورەکردن و بچووکردنەوە و بە شانوباڵ هەڵداگوتن و بێبەهاکردنيش نييە، وەک لەناو کۆی گوتاری ڕۆشنبیریی ئێمەدا باوە، تا ئاستێک هێندێکجار وا زەن دەکەم، ئەم چەمکە ئایدۆلۆژییانە، تەواوی گوتارەکە بەڕێوە دەبەن. لە هەمووشی گرنگتر، بەرهەمی مرۆڤی ئەکادێمی، زمانی خۆی هەيە و پشت ڕاستە بە بنەما ئێتیکییەکانی ڤەکۆڵین. توێژينەوەی زانستی، ئەگەر بخوازين لە سنووری پێناسەيەکی فەرهەنگييانەی بمێنینەوە، بريتييە لە لێکۆڵينەوە و ئەزموونکاری بۆ گەيشتن بە کۆمەڵێک فاکتەوە، يان پێداچوونەوە بەوەی بە حەقيقەت زانراوە بەمەبەستی فراوانکردنی تێگە و دەوڵەمەندکردنی خەزێنەی مەعريفی (تيۆری و پراکتيکی) کۆمەڵگە لەبارەی بابەتی لێکۆڵراوەوە. دۆزينەوەی حەقيقەت! داهێنان و بيردۆزيی، تيۆريزەکردن، پێداچوونەوە بە تيۆر و ياسا و ڕێسا قەبوڵکراوەکان، بەپێی تێگەيشتنی نوێ و خوێندنەوەی ئەزموونی ئەم تيۆر و ياسايیانە لە بواری کردەکيی و دياريکردنی خەوش و کەموکوڕييەکانی. کەواتە چالاکييەکی زانستی سیستەماتیکە، شێوازێکی بيرکردنەوە و گەڕانی ورد و بەرنامە بۆ داڕێژراوە. ئەمە پێناسەيەکی تابڵێی سادەی توێژينەوەی بەرهەمهاتووە لەسەر دەستی مرۆڤی ئەکادێمی. نامەوێ بچمە نێو ئەو بوارانەی دی پەيوەست بەم مەسەلەيە، وەک پێگەی عەقڵ لە توێژينەوە و مەبەست لە ميتۆدی بابەتگەرايی و شێوازی زانستی خستنەڕووی بابەت و چییەتی چەمکی حەقيقەت و…هتد. چونکە لە بابەتی بنەڕەتيمان دوور دەخاتەوە کە بريتييە لە بينينەوەی سۆسیۆلۆگییانەی ئەو ڕەهەندەی کاری مرۆڤی ئەکادێمی ئێمە، کە توێژينەوەيە.
ئەم کايەيە، لای ئێمە، سێ بەربەستی لەبەردەمە، يەکێکيان قەوارەی دەزگای ئەکادێمی خۆی و تێگەيشتنییەتی بۆ ڤەکۆڵین. ئەوەيتر: توانای مرۆڤی ئەکادێمی ئێمە بۆ توێژينەوە و ئاستی ئێپستمۆلۆژییانەی کارەکەی. سێيەميش قەيرانی بەهاکانە لەم توێژينەوەسازيیەدا.
پێشتر، لە شوێنێکی دی، هەر لە ژنەفتن، ئەو بۆچوونەمان دەربڕیوە، کە دەزگای ئەکادێمی ئێمە هەر لەدەستپێکییەوە، توێژەری خستۆتە ژێر باری سيستەمی پەيوەندييەکانی خۆيەوە (توێژەر و دەزگا، توێژەر و وانەبێژی پسپۆڕ، توێژەر و سەرپەرشتيار، توێژەر و بنەما دۆگماکانی مێتۆدۆلۆژیای لێکۆڵينەوەی پەيڕەوکراو). ئەو پەيوەندييانەش لە سادەترين هەڵسەنگاندندا دەردەکەوێ، ڕێگە بە سەرهەڵدانی (تاکگەرایی ئەکادێمی) نادات. ئەگەر وا ئەو فۆرمەی تاکگەرايی بناسێنين، مەبەست لە دروستکردنی توێژەری ئەکادێمی، کاری تیۆریی و بيرکردنەوەی ڕەخنەگرانەيە لە چوارچێوەیەکی سیستەماتیکانەوە. ئەمە ئەوەیە مەودای ئەوە دەڕەخسێنێ ئەم توێژەرە، کەسێتی زانستی سەربەخۆی هەبێت. چاوەڕێی ئەوەی لێبکرێت، جياواز لە هاوپسپۆڕييەکانی لەو دیسپلینەی پسپۆڕييەتی بدوێ و تيمە و سەبژێکت و پرسيارەکانی دابڕێژێ. کەچی ئەوەی لەو دەزگايانەدا تێبينی دەکرێ، جەختکردنەوەيە لەسەر (هاوشێوەبوونی ئەکادێمی) توێژەران لە بوارە پسپۆڕييە هاوشێوەکاندا. بە تايبەتيش کە ميتۆدی پەيڕەوکراو، ئەم تێزە تۆکمە دەنوێنێ. تا وای لێدێت بەهای زانستی توێژينەوەکان لەو هاوشێوەييە دابێ. چونکە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی ئەو کارانە نەگۆڕن. عەقڵيەتی ئەکادێمی دەزگاییانە کۆنتڕۆڵی کردوون. بێگومان ئەم لێکچوونە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو باوەڕەی سيستەمە ئەکاديمييەکە هەیەتی. تێیدا بيرکردنەوەی عەقڵی و ڕەخنەییانە، پرسی سەرەکی پەيوەندييەکانی توێژەر، بە دەوروبەرەکەی نييە. بەڵکوو پابەندبوون و پاراستنی چوارچێوەی پەيوەندييەکان پرسە بنەڕەتييەکەیە. ئيدی بيرکردنەوە دەبێ گەواهيدەری ئەو پابەندييە بێت، نەک پرۆسێسێکی سیستەماتیکانەی سەربەخۆ.
لە تێگەیشتنێکی ئاوا بۆ مرۆڤی ئەکادێمی ئێمەمانان و ئەو پێناسە کۆنکرێتییەی کارەکتەرەکەی، بەرهەمی ئەو (لەئاکامدا) جۆرێک لە کەڵەکە بوونی پێوە ديارە. بەڵام (تا ئەو ڕادەيەی ميتۆدی پەيڕەوکراو ڕێگە دەدا) زێتر بريتييە لە کەڵەکە بوونی زانياری لەبارەی کايەی زانستيی ئەو دیسپلینە بەرتەسکەی بڕوانامەکەی لەبارەوە وەرگرتووە. چونکە ئەمجۆرە پەسەندکراوەی توێژينەوە، زێتر بريتييە لەپۆلێنکردن، وەسفکاریی و فۆرم بەندکردنی زانيارييەکان. هەر لەبەرئەوەيە زۆرجار لەپشت ئەو زانيارييە پۆلێنکراوەنەدا، کڕۆکی بابەت پەنهانە و قەوارەی سەربەخۆ وەرناگرێ و پرۆسەی ناسينی دياردەی لێکۆڵراوە لەدەرەوەی توانای عەقڵی و ميتۆدييەکانی توێژەر دەبێ، با بە باشيش پابەندی (ڕێساکانی مێتۆدۆلۆژیای زانستی) بەو فۆرمە کلاسیکییەی تا ئێستا باوە، بوو بێ. خۆ کارکردن لەسەر ئەو ناسينە بە ئەرکی ئەو نەزانراوە و دەزگای پەيوەنديدار داوای لێناکات بچێتە ئەم ئاستەوە. دەزگای ئەکادێمی ئێمە هەرگیز ئیش لەسەر پەروەردەکردنی ڕەهەنەدی تیۆریزەکاریی کارەکتەرەکانی خۆی ناکات و بەهەندی وەرنەگرتووە. هەر بۆيە توێژەری هەرە باش و زانستیی ئەوەيانە کە پڕ لە زانيارييە، نەک توێژەری ئافریدەکاری پرسیار و پەيڕەوکاری مێتۆدی سەربەخۆ، کە ڕوانگەی ئیپستمۆلۆژییانەی خۆی هەيە و ڕێگە بە خۆی دەدات بابەتی لێکۆڵراوە بناسێ و تيۆريزەی بکات. ئەم کەسانەی دوايی ئەگەر هەبن، زوو – لەلايەن دەزگاکەوە – کۆمەڵایەتییانە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنيان دەدرێ؛ يان بە لەڕێلادەر و دەرچوو لە (عورفی ئەکادێمی) تۆمەتبار دەکرێن، يانيش لەنێو ئەو تۆڕە ڕۆتينەی دەزگاکە پێيەوە پەيوەستە، ون دەکرێن. ئاساییشە ئەگەر هێندێکیان وەک شێت و نەخۆش وێنا بکرێن. ئيدی توێژەری تەندروست ئەوەيانە کە بە پابەندييەکەی خۆيەوە، پلەکانی توێژەری دەبڕێ تا دەبێتە پسپۆڕی هەرە باڵای ئەکادێمی لەو کايە زانستييەی بە مردوویی لە فەزای ئێمەدا دێت و دەچێ.
لە ئێستادا، ئەم چەشنە دەزگایەی بەرهەمهێن و بەکاربەری مرۆڤی ئەکادیمی ئێمە؛ بەرهەمهێن بۆ ئەوانەی لێرە دەخوێنن و پسپۆڕی وەردەگرن و بەکاربەر بۆ ئەوانەی لە دەرەوە دێنەوە لە کەمترین ماوەدا، ئەگەر نەگەڕێنەوە، ماڵی دەکرێن، دەزگایەکی خۆکوژە. لەوەش مەترسیدارتر ڕێگا بە گوتارە باوە پڕ لە ئیگۆیە ڕۆشنبیرییەکە دەدات، بەردەوام بێ لەسەر ڕەوایەتی قۆرخکردنی قسەکردن لەبارەی جیهانی ئێمە. ڕۆشنبیرییەک، لەزۆربەی کاتدا، ئاستی ناسراوێتییەکەی سنووری شار و هەرێمێک بڕ ناکات و گوتارێکی پڕ لە ئایدۆلۆژی بەرهەمدێنێ. گوتارێک کە پێویستی بە چەندین دەزگای ئەکادێمی پرۆفێشناڵ و خودان ستانداردی باوەڕپێکراوە، بتوانێ هەڵیبوەشێنێتەوە و چەمک و دەستەواژە مینڕێژکراوەکانی بتەقێنێتەوە. جارێکی دی تێگەی باوی بەردەنگەکانی لە ئاستی تاک و کۆ (خزانی بۆ نێو سیستەمی خوێندن) دابڕێژێتەوە. لە ئێستادا، کێ ئەم کارە دەکات؟ هیچ کەسێک.

سەرچاوەکان:
Haskins, Charles Homer (1957)
– The Rise of Universities, Cornell University Press
Kagan, Jerome (2009)
The Three Cultures – Natural Sciences, Social Sciences, and the Humanities in the 21st Century, Cmabbrudge University Press.
مینوا، جورج (2005)
(الکنیسة والعلم) تاریخ الصراع بين العقل الديني و العقل العلمي، ترجمة: موریس جلال، دمشق: المؤسسة العربية للتحديث الفکري.
[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=431101&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خویندنەوەی وەهمی مرۆڤی ئەکادێمی لە زەمینەی ئێمەدا=KTML_Link_External_End=
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 537 مرة
هاشتاگ
المصادر
[1] موقع الكتروني | کوردیی ناوەڕاست | jineftin.krd
الملفات ذات الصلة: 1
السجلات المرتبطة: 3
الدولة - الأقلیم: جنوب کردستان
اللغة - اللهجة: ک. جنوبي
المدن: کويسنجق
تصنيف المحتوى: بحث
تصنيف المحتوى: التربية
نوع الأصدار: ديجيتال
نوع الوثيقة: اللغة الاصلية
البيانات الوصفية الفنية
جودة السجل: 99%
99%
تم أدخال هذا السجل من قبل ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) في 30-08-2022
تمت مراجعة هذه المقالة وتحریرها من قبل ( هاوري باخوان ) في 30-08-2022
تم تعديل هذا السجل من قبل ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) في 13-11-2022
عنوان السجل
لم يتم أنهاء هذا السجل وفقا لالمعايير کورديپيديا، السجل يحتاج لمراجعة موضوعية وقواعدية
تمت مشاهدة هذا السجل 537 مرة
الملفات المرفقة - الإصدار
نوع الإصدار اسم المحرر
ملف الصورة 1.0.1167 KB 30-08-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کورديپيديا أکبر مصدر کوردي للمعلومات بلغات متعددة!
صور وتعریف
صورة من مراسم توديع العلّامة الكردي الراحل موسى عنتر
بحوث قصیرة
الموسيقى الكردية
السيرة الذاتية
هيفين عفرين
السيرة الذاتية
مهدي كاكه يي
المواقع الأثریة
قصر حسين قنجو في محافظة ماردين، 1705م
السيرة الذاتية
فؤاد الشيخ عبدالقادر بن الشيخ محمد شريف الصديقي القادري الأربيلي
السيرة الذاتية
حليمة شنگالي
المکتبة
تنظيم داعش في سورية: عودة الظهور والمستقبل المتوقَّع
بحوث قصیرة
من الشعر الكردي الحديث-قصائد (عباس عسكر) مشحونة بروح التصوف الباحث عن الحقيقة
بحوث قصیرة
اللغة الكردية لهجة بهدينان
السيرة الذاتية
شكري شيخاني
السيرة الذاتية
جوهر فتاح
صور وتعریف
عائلة ايزيدية من مدينة غازي عنتاب
صور وتعریف
مقهى كارمن أوهانيان في كوباني في نهاية الخمسينات من القرن المنصرم
المکتبة
مشروع الإدارة الذاتية الكردية في سورية
بحوث قصیرة
الشهيد
المواقع الأثریة
قلعة خانزاد في أقليم سوران 1825م
السيرة الذاتية
حسين الجاف
السيرة الذاتية
فرست زبیر محمد روژبیانی
السيرة الذاتية
أسما هوريك
المکتبة
دور احداث شنكال في تطوير القضية الكردية
السيرة الذاتية
منى بكر محمود
المواقع الأثریة
جسر بلك في مدينة بازيد
المواقع الأثریة
قلعة جوامير آغا في مدينة قصر شرين
المکتبة
العلاقات الاقتصادية بين الفاعلين في سورية‎‎
المکتبة
شهدائنا في حرب ضد الدولة الاسلامية - داعش، الطبعة 2
المواقع الأثریة
ناعورة الرشيدية في الشدادي حضارة عريقة وتاريخ يشهد
المکتبة
من مذكرات عصمت شريف وانلي
بحوث قصیرة
الوضع الدولي لكردستان في بداية القرن العشرين
صور وتعریف
زركة محمد علي سوركلي
صور وتعریف
البطاقة جلادت بدرخان
المکتبة
تجربة المجتمع المدني السوري

فعلي
المواقع الأثریة
تل بري
01-10-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
تل بري
بحوث قصیرة
مقدمة كتاب عادات الأكراد وتقاليدهم لملا محمود البايزيدي
17-02-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
مقدمة كتاب عادات الأكراد وتقاليدهم لملا محمود البايزيدي
بحوث قصیرة
الحفاظ على كوردستانية المناطق المستقطعة
23-09-2022
اراس حسو
الحفاظ على كوردستانية المناطق المستقطعة
الشهداء
فلات ريهات
26-03-2023
أفين طيفور
فلات ريهات
المکتبة
عتبات الألم
18-09-2023
اراس حسو
عتبات الألم
موضوعات جديدة
المکتبة
تجربة المجتمع المدني السوري
26-04-2024
هژار کاملا
المکتبة
مشروع الإدارة الذاتية الكردية في سورية
26-04-2024
هژار کاملا
المکتبة
تنظيم داعش في سورية: عودة الظهور والمستقبل المتوقَّع
26-04-2024
هژار کاملا
المکتبة
العلاقات الاقتصادية بين الفاعلين في سورية‎‎
26-04-2024
هژار کاملا
المکتبة
من مذكرات عصمت شريف وانلي
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
المکتبة
حزب الاتحاد الديمقراطي والنظام السوري شراكة أم صراع؟
25-04-2024
هژار کاملا
المکتبة
القوى والفصائل الكردية في سوريا
25-04-2024
هژار کاملا
المکتبة
مستقبل المشروع الكردي في سورية
25-04-2024
هژار کاملا
المکتبة
تقديس القائد في الحركة السياسية الكردية
25-04-2024
هژار کاملا
المکتبة
دور المرأة في الحركة السياسية الكردية في سورية
25-04-2024
هژار کاملا
أحصاء
السجلات 517,423
الصور 105,692
الکتب PDF 19,156
الملفات ذات الصلة 96,438
فيديو 1,307
کورديپيديا أکبر مصدر کوردي للمعلومات بلغات متعددة!
صور وتعریف
صورة من مراسم توديع العلّامة الكردي الراحل موسى عنتر
بحوث قصیرة
الموسيقى الكردية
السيرة الذاتية
هيفين عفرين
السيرة الذاتية
مهدي كاكه يي
المواقع الأثریة
قصر حسين قنجو في محافظة ماردين، 1705م
السيرة الذاتية
فؤاد الشيخ عبدالقادر بن الشيخ محمد شريف الصديقي القادري الأربيلي
السيرة الذاتية
حليمة شنگالي
المکتبة
تنظيم داعش في سورية: عودة الظهور والمستقبل المتوقَّع
بحوث قصیرة
من الشعر الكردي الحديث-قصائد (عباس عسكر) مشحونة بروح التصوف الباحث عن الحقيقة
بحوث قصیرة
اللغة الكردية لهجة بهدينان
السيرة الذاتية
شكري شيخاني
السيرة الذاتية
جوهر فتاح
صور وتعریف
عائلة ايزيدية من مدينة غازي عنتاب
صور وتعریف
مقهى كارمن أوهانيان في كوباني في نهاية الخمسينات من القرن المنصرم
المکتبة
مشروع الإدارة الذاتية الكردية في سورية
بحوث قصیرة
الشهيد
المواقع الأثریة
قلعة خانزاد في أقليم سوران 1825م
السيرة الذاتية
حسين الجاف
السيرة الذاتية
فرست زبیر محمد روژبیانی
السيرة الذاتية
أسما هوريك
المکتبة
دور احداث شنكال في تطوير القضية الكردية
السيرة الذاتية
منى بكر محمود
المواقع الأثریة
جسر بلك في مدينة بازيد
المواقع الأثریة
قلعة جوامير آغا في مدينة قصر شرين
المکتبة
العلاقات الاقتصادية بين الفاعلين في سورية‎‎
المکتبة
شهدائنا في حرب ضد الدولة الاسلامية - داعش، الطبعة 2
المواقع الأثریة
ناعورة الرشيدية في الشدادي حضارة عريقة وتاريخ يشهد
المکتبة
من مذكرات عصمت شريف وانلي
بحوث قصیرة
الوضع الدولي لكردستان في بداية القرن العشرين
صور وتعریف
زركة محمد علي سوركلي
صور وتعریف
البطاقة جلادت بدرخان
المکتبة
تجربة المجتمع المدني السوري

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| اتصال | CSS3 | HTML5

| وقت تکوين الصفحة: 0.484 ثانية