ئەڵێی گوێزی ناو بێژنگە.
بێژنگ: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ بێژانەوەی دانەوێڵە بەکاردێت، گوێز ئەگەر بکرێتە ناو بێژنگەوە، نابێژرێتەوە، چونکە گوێز لە کونی بێژنگ گەورەتر، هەر خڕەی دێ و ئەم بەر و ئەو بەر دەکات، کەسەکە جگە لە ماندووبوون هیچی بۆ نامێنێتەوە، بە یەکێک ئەوترێت سەری لێشێوابێت و هەردەمەی لە شوێنێک بێت. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 542 مرة