بازرگان هات بە لەنگە لەنگ
کوتاڵی هێنا لە هەموو ڕەنگ.
لە گوندەکاندا هەموو کاڵایەک لەلایەن کۆڵگێڕەکانەوە دەفرۆشرا، کابرای کۆڵگێڕ، گوند گوند بە کۆڵ و بە لەنگە لەنگ کاڵاکانی دەگێڕا، کچان و ژنانی دڵخۆش دەکرد چونکە لە هەموو ڕەنگ و جۆرێک کوتاڵی پێبوو، بازرگان هات بە لەنگە لەنگ، مەبەست لە هاتنی وەرزی بەهارە کە جێگەی دڵخۆشی خەڵکە. کوتاڵی هێنا لە هەموو ڕەنگ، واتە: وەرزی بەهار وەک کوتاڵفرۆش لە هەموو ڕەنگێ گوڵ دێنێ. وەڵام (بەهار و گوڵ) . [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 309 keer bekeken