شوتییە لە قەبارە
دەڕوا چەشنی کۆلارە
هەموو ڕەنگێکی جوانە
بەرز دەچێ بە ئاسمانە
زۆر سووکە سەنگی نییە
دەفڕێ و گیندار نییە
حەوت پیتە ناوی جوانی
بیزانە گەر دەتوانی
مەبەستی مەتەڵەکە میزەڵانە، کە فووی تێدەکرێ بەقەر قەبارەت شوتییەک گەورە دەبێت، لەبەر سووکی کێشی بۆ ئاسمان وەکوو کۆلارە بەرزدەبێتەوە، ڕەنگاوڕەنگە و بێ گیانە. وەڵام (میزەڵان) [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 247 مرة