مەتەڵ شەش پیت ئاسانە
خواردنە، بۆ مناڵانە
وەک لۆکە نەرم و نیان
تامی شیرین ڕەنگی جوان
بیکڕ و بیخۆ بەبێ خەم
زوو دەتوێتەوە لەناو دەم
دەهەڵێ بێنە و پەلەکە
دیارییەکەشت هەر.... ە
بۆ ئەوەی گوێگر ئاراستەی بیرکردنەوەی بۆ وەڵامی مەتەڵەکە بچێت، دەڵێ خواردنە بۆ منداڵان، مەبەستی لە پەشمەکە، لە شەکر درووست دەکرێت، تامی شیرینە و ڕەنگاوڕەنگ دەکرێت، منداڵ ئارەزووی خواردنی دەکات. وەڵام (پەشمەک) [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 251 مرة