مەتەڵمان گیانلەبەرە
ئاژەڵێکی شیردەرە
(مالۆس) ناوی مێکانە
نێرەکانیش (یەکانە)
(کۆدەڵە) بێچوویانە
دەم و لمۆزیان پانە
دەژین لەناو دارستان
یان لەناو زۆنگاوەکان
شفرەی نێرەکان ئەوان
ڕەقە وەک خەنجێر دەبان
هەموویان پێست ئەستوورن
لە پێنج پیتیش پێکهاتوون
گۆشتیان چەند خۆشبێ بەتام
حەرامە لەناو ئیسلام
مەتەڵەکە باسی نێرە و مێیە و بەچکەی بەراز دەکات. وەڵام (بەراز) [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 257 مرة