مەتەڵ سێ پیتی جوانە
بیرکەرەوە و بزانە
گیاندارێکی بچووکە
بێ پەڕ و باڵ و تووکە
سەری پشتی خاڵ خالە
بۆ مێشوولە عەوداڵە
دەژیی لەناو زۆنگاوا
لە وشکایی و ناو ئاوا
لە پێستەوە بەجوانی
دەدات هەناسەکانی
هەڵی بێنە و مەتۆقە
بەستەزمانە ئەو بۆقە
مەبەستی مەتەڵەکە بۆقە، کە گیاندارێکی بچووکی مێشوولە خۆرە. وەڵام (بۆق) [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 317 مرة