شیلەیەکی سپی و جوانە
بەرووبوومی ئاژەڵانە
ماستە و لە مەشکەی ڕۆن ئەرێ
بۆ ژەنین سێپای بۆ ئەکرێ
ئەمەندە ئەیشڵەقێنن
کەرە و چەوری لێدەردێنن
ئەوەی وا دەمێنێتەوە
شلەیەکە و دەخورێتەوە
خۆشە کاتێ مزر و سارد بێ
قەزوانیشی تێکرابێ
چییە ئەوەی دەخورێتەوە
دوو پیتە بیرت بێتەوە
مەبەستی مەتەڵەکە خواردنەوەی دۆیە. وەڵام (دۆ)[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 212 مرة