لە کا و قوڕ دروست دەکرێ
کونێ لە خوارەوە دەکرێ
خڕ و ورگ ئاوساوە
سەری دانەپۆشراوە
نەوت یان چیلکەی تێئەکەن
ئاگری تێبەرئەدەن
کاتێ سوور ئەبێتەوە
گڕی دەمرکێتەوە
ئەو کاتە سووک و ئاسان
دەیبرژێنێ نانەکان
چییە؟ ئەو مەتەڵە وا
لەبەر دەستی نانەوا
مەبەستی مەتەڵەکە تەنووری نانکردنە، کە نانەوا بە دار و چیلکە یان نەوت گەرمی دەکات و نانی پێدەبرژێنێ. وەڵام (تەنوور) .[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 266 անգամ