تەنیا سێ پیتە مەتەڵ
ناشرینە ناو کۆمەڵ
دەبێتە هۆی تەفرەدان
زۆر بە ڕقە لێی یەزدان
وشەیەکی قێزەون
تکایە دوای مەکەون
خاوەنی ئەو ڕەفتارە
هەمیشە شەرمەزارە
ناڕاستی وتەکانی
ئازار دەداتە گیانی
چییە ئەو وشەیە وا
خاوەنی دەکا ڕسوا
مەبەستی مەتەڵەکە (درۆ)یە، کاتێک کەسێک بۆ بەرژەوەندی خۆی دەیکات، پاشان ئاشکرا دەبێت، ڕوو زەرد دەبێت. وەڵام (درۆ).[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 268 مرة