دەیخوسێنن کونی دەکەن
وەک تەزبیح داوی تێدەکەن
میرووی شوشە یان زەنگیانە
بۆ جوانی لە نێوانیانە
دەیهۆننەوە دەنکە دەنکە
دەیکەنە مل وەک ملوانکە
بە بۆنی خۆشی ناسراوە
لەنێو ژنانی کوردا باوە
هەشت پیتە ئەم شتە جوانە
بیری لێبکەوە بیزانە
جۆرێک ملوانکەیە، لە مێخەک درووست دەکرێت، ژنانی کورد لە ملی دەکەن. وەڵام (مێخەک بەند) . [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 253 مرة