图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,509
图片 106,555
书籍 19,263
相关文件 97,082
Video 1,385
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گەشتەکانی ئەنفالستان چیرۆکی ئەوانەی لە ئەنفال ڕزگارییان بوو
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گەشتەکانی ئەنفالستان چیرۆکی ئەوانەی لە ئەنفال ڕزگارییان بوو

گەشتەکانی ئەنفالستان چیرۆکی ئەوانەی لە ئەنفال ڕزگارییان بوو
گەشتەکانی ئەنفالستان”
$چیرۆکی ئەوانەی لە ئەنفال ڕزگارییان بوو$
نووسین: ئارام سدیق
نزیکەی 35 ساڵ بەسەر کارەساتی ئەنفالدا تێدەپەڕێت، بەڵام دوای ئەو 35 ساڵە هێشتا قۆناغی دۆکۆمێنتکردنی کارەساتێکی وەکو ئەنفالمان تێنەپەڕاندووە و هێشتا هەوڵەکان لەم بوارەدا ناڵێم کەمن، بەڵام لە ئاستی گەورەیی کارەساتەکەدا نین. ئەوەی تا ئێستا کراوە تەنها هەوڵی تاکەکەسین و ئەوانەش جێگەی دەستخۆشین. بەڵام تا هەنووکەش هەوڵی گەورەی نیشتیمانی بۆ ئەرشیفکردنی تەواوی کارەساتەکە و چیرۆکی ئەوانەی لەوێ ڕزگارکراون و نەدراوە، کە باش لە هەوڵی نیشتیمانی دەکەم مەبەستم لەوەیە کە قۆناغی ئەرشیفکردنی ئەم کارەساتە تەنها لە لۆکاڵدا نەمێنێتەوە، بەڵکو پێویستە چەشنی کارەساتی هۆلۆکۆست، بکرێتە کارەساتێکی نێودەوڵەتی و لەسەر ئاستی دونیا بە زمانە جیاجیاکان لە گەلەریی و شوێنە دیارەکانی دونیادا بناسێنرێت.
ئێستا دوای ئەو هەموو ساڵە تا هەنووکەش نەمانتوانیوە بەشێوەیەکی دروست و زانستی تەواوی کارەساتەکە بە شێوەیەکی گەنجاو و لەلای خۆمان ئەریشف بکەین، بە جۆرێک بتوانین چیرۆکی هەموو ئەوانەی لەو کارەساتە ڕزگاربوون بنووسینەوە و چیرۆکەکان تەنها چیرۆکی وشەیی و دەنگی نەبن، بەڵکو هەوڵی بە ڤیدیۆییکردنی چیرۆکەکان و هاوکات لەوێوە ژێرنووسکردنی بە ئینگلیزی بدرێت و پاشانیش لە تۆڕێکی ئینتەرنێتیدا تەواوی ئەو چیرۆکانە بخرێنەڕوو. بەڵام ئایا ئەمە کراوە؟ بێگومان ئەوەی من ئاگاداربم بەم شێوە سیستماتیکییەی لە هزر و خەیاڵی مندایە نەخێر، کە تەنها ئەمەشە کە بتوانێت خزمەتێک هەم بە دۆزی کورد بکات و هەم کارەساتەکەش لە لۆکاڵەوە بەرەو نێونەتەوەی بەرێت.
هەوڵە تاکەکەسییەکانی ئەریشفکردنی کارەساتی ئەنفال لە 10 بۆ 15 ساڵی ڕابردوودا جێگەی دەستخۆشین، ناکرێت باس لە هەوڵەکانی مامۆستا #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود# نەکەین کە لە دووبەرگی ناوازە و گرنگدا بەناوی “ڕەشەبای ژەهر و ئەنفال” خستییەڕوو. هەروەها هەوڵەکانی #عارف قوربانی# کە لە ڕێگەی دیداری ڕاستەوخۆوە لەگەڵ ڕزگاربوانی کارەساتی ئەنفال ئەویش کاری جیدیی کردووە و ئەوەندەی من ئاگاداربم بەشێک لەوانە بۆ زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و فارسیش وەرگێڕدراون، کە ئەمە جێگەی دەستخۆشییە، بەڵام سنووری بڵاوکردنەوەیان فراوان نەبووە و دەخوازین ئەم هەوڵانە بە بەرنامەیەکی نیشتیمانی فراوانەوە بکرێنەوە. هاوکات هەوڵە گرنگ و بەبایەخەکانی مامۆستا “عومەر محەمەد”، کە من ساڵانێکی زۆرە لە دوورەوە ئاگاداری کارەکانیم و تا دواجار دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بەشێک لە دیدار و بەدواداچوونەکانی لە شێوەی کتێبێکی سێ بەرگی قەبارە گەورەدا و لەژێر ناونیشانی “گەشتەکانی ئەنفالستان”، کە نزیکەی سێ هەزار لاپەڕەیە چاپ و بڵاوکردەوە.
بێگومان چاپکردنی ئەم بەرهەمە دەکرێت سەرەتای پرۆژەیەکی گەورەی نیشتیمانی بێت بۆ کۆکردنەوە تەواوی ئەو چاوپێکەوتن و بەڵگەنامانەی دیکە کە کەسانی دیکەی خەمخۆری دۆزی ئەنفال لە ساڵانی ڕابردوو و تا هەنووکەش پێی هەستاون و کاریان تێدا کردووە. گرنگی ئەم پرۆژەیە تەنها لەوەدا خۆی نابینێتەوە، کە چاوپێکەوتن و بەداوداچوونە بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ئەو کەسانەی لە کارەساتی ئەنفال ڕزگاربوون. بەڵکو گرنگییەکەی ئەوەیە کە کۆکردنەوەکەی دەشێ ببێتە ماددەیەکی خام بۆ نووسەران و وەرگێڕکاران و سینەماکاران بۆ کارکردن لەسەر ئەم دۆزە. نووسەران دەتوانن لەڕێی چیرۆکی ژیانی هەر یەکێک لەم کەسە ڕزگاربوانەی لەم کتێبەدا حیکایەتیان گێڕدراوەتەوە چیرۆک و ڕۆمانی لەسەر بنووسن و ئەمانە ماددەیەکی خامی گرنگن کە لەوێوە نەمری زیاتر بە کارەساتەکە دەبەخشن.
ئەگەر بەراوردێکی کارەساتی ئەنفال بە کارەساتی هۆلۆکۆست بکەین. دەبینین کارەساتی ئەنفال هیچی لە کارەساتی هۆلۆکۆست کەمتر نییە، بەڵام خزمەتکردنی کارەساتی هۆلۆکۆست کارێک دەکات هەر زوو ببێتە کارەساتێکی نێونەتەوەیی و دواتریش بە سەدان و چیرۆک و ڕۆمان و فیلمی جۆراوجۆری لەسەر بنووسرێت و بەرهەم بهێنرێت، کە ئەمە خاڵێکی دیکە بوو کە وایکرد هۆلۆکۆست لە کارەساتێکی ناوچەییەوە ببێتە کارەساتێکی جیهانی و هەمووان بەزووی بیناسن. بەدەر لە نووسەران و چیرۆکنووسانی کورد وەرگڕکارانیش دەتوانن لە ڕێی وەرگێڕانی ئەم چیرۆکانەوە دەستیان لە ناساندنی ئەم کارەساتەدا هەبێت بە گەلانی دیکە و زمانئاخێوەرانی دیکە. ئەمە بێجگە لەوەی فیلمسازانیش دەتوانن لە دەیان گۆشەنیگاوە فیلمی جۆراوجۆر لەسەر ئەم کارەساتە دروست بکەن. لەوێوە لەگەڵ پیشاندانی مەزڵوومیەتی کورد. هاوکات ئەوەش پیشان بدەن کە گەلێک هەیە دوای ئەو هەموو کارەساتە، هێشتا هەر بە پێوە ماوە و درێژە بە ژیان و مانەوەی دەدات.
دەشێ “گەشتەکانی ئەنفالستان”ی مامۆستا عومەر سەرەتای قۆناغێکی نوێی ناسینی ئەنفال و ناساندنی ئەم کارەساتە بێت بە ناوەوە و دەرەوەی خۆمان. هاوکات هەوڵی ناسینی دووبارەی خۆمان بێت، لەپێناو بەخۆداچوونەوە و بیرکەوتنەوەی ئەوەی ئێمە لە کوێوە هاتووین و ئێستا لە کوێداین.
“گەشتەکانی ئەنفالستان” دەشێ سەرەتای دامەزراندنی سەنتەرێکی نیشتیمانی بێت بۆ خزمەتکردنی ئەم کارەساتە لەپێناو گەیاندنی دۆزی کورد بە قۆناغێکی نوێ و هەوڵدان بۆ ئەوەی چیتر بەر بە کارەساتی دیکەی لەم شێوەیە بگرین کە ئەگەری هەیە لە هەرساتێکدا و لە هەر پارچەیەکی دیکەی کوردستان بێت ڕووبەڕوومان ببێتەوە.
“گەشتەکانی ئەنفالستان” دەشێ سەرەتا مێژوویەکی نوێ بێت بۆ نووسینەوەی ئەنفال و وەرگێڕانی چیرۆکی ڕزگاربووانی بۆ سەرزمانانی دیکە لەپێناو ئەوەی لەم سەردەمی بێبەهاییەی هەموو شتێکدا بەهایەک بۆ مێژوو و قوربانییەکانمان بگێڕینەوە و چمکێک لە مەزڵوومیەت و خۆڕاگریمان بکەینە دەروازەیەک بۆ پارستنی ئەو کیانەی هەمانە.
بۆ ئەم هەوڵەی مامۆستا عومەر محەمەد و “گەشتەکانی ئەنفالستان” تەنها دەستخۆشی کەمە، چونکە ئەوەی لەم کتێبەدا دەبینرێت زیاترە لەوەی هەوڵی تاکەکەسێک بێت، بەڵکو زیاتر لەوە لە ئیشی دەزگایەک دەچێت، بەڵام من دڵنیام ئەم تاکەکەسە “مامۆستا عومەر”ە کە وەکو زۆر خەمخۆری تری دۆزی کورد بەتەنیا ئیشی دەزگایەکی کردووە و جێگەی دەستخۆشی و ستایشە. هاوکات جێگەی دەستخۆشیشە بۆ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم کە شاکاریکی لەم چەشنەیان پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کردووە، کە شانازییەکی گەورەیە بۆ دەزگاکەیان کە لە ساڵیادی ئەنفالدا قوربانیان و ڕزگاربوانی ئەنفالیان لەیاد بووە.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览584
HashTag
来源
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 05-03-2022 (2 年份的)
Folders: Anfal
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سەریاس ئەحمەد 17-09-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on17-09-2022
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):17-09-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览584
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,509
图片 106,555
书籍 19,263
相关文件 97,082
Video 1,385
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!